دیسان ڕێسەکە بوبە خوری
Thursday, 26/10/2017, 1:25
زورێک لە رۆژنامەنوسان و توێژەرانی ئەوروپا و ئەمریکا باسیان لە لێکەوتەکانی ڕیفراندوم کردبوو کە بە مەترسیدار ناویان دەبردو وەسفیان دەکرد ، چونکە ڕیفراندۆمەکە ھەلسەنگاندنی بونەکرابوو دۆخی ھەرێمی کوردستانی بەرەو ھەلدێر برد ، ھەر بۆیە گەندەڵی و چەوتی سیاسەتی خراپ لە لایەن دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوەدستانەوە وای کردوە کە ھەر یەک لە ئێران و تورکیا زیاتر بە یەکتر ئاشنا بن و لە یەکتری نزیکترببنەوە ، لە گەڵ نزیک بونەوەی سیاسەتی خوکوژانەی بارزانی کە نەک ھەر خوی بەڵکو وڵاتەکەشی لە ناو دەبات و دەیکاتە قوربانی ، کێشەکە ئەوەیە کە بارزانی زۆربەی پردەکانی پەیوەندی لە گەڵ ئێران و بەغدا و تا ڕادەیەک تورکیاشی پچراندبوو ، بارزانی و ھەروەھا خەڵکیش نابیت ئەوەیان لە بیر بچیت کە کاتێک داعش موسڵی گرت لە ساڵی ٢٠١٤ بە نیاز بوو ھەولێریش داگیر بکات کە چەند کیلۆ مەترێکی مابوو بگەنە ھەولێر ، بەڵام ئێران گەردنی ئەویان رزگار کرد لە دەستی داعش ، دەبوو بارزانی گوێ بو ئێران بگرێت کە ئامادە بوو نێوەندگری لە نێوان ھەولێر و بغدا بگرێ ، بەڵام بارزانی بیری نەکردەوە کە ھەموو شتێک لە دەست دەدات ، ڕیفراندۆمی بارزانی پەیوەست بوو بە ھەندێ بەھەندێ بەڵێنی بەشێک لە سیناتورەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ، بە مەش توشی ئەو ھەڵە گەورەیە بوو کە نە دەبوو بیکات کە چی کردی وایدەزانی ئەوە ڕو دەدات کە ئەو دەیڵێت نەیزانی ئەوە رو دەدات کە خۆیان دەیان ویست ، بە پێی ئەو رێکەوتنەی کە ڕۆژێک پێش ڕوداوەکەی ١٦ ئۆکتۆبەر رویدا لە دوکان تێیدا حیزبەکەی تاڵەبانی کە پاڤڵ و لاھور شێخ جەنگی و حەشدی شەعبي و سوپای عێراق ، بەو پێە رێک کەوتن بەڵام ناوەڕۆکی رێکەوتنەکە نازانرێت چونە بووە ، بەڵام ئەکید بو چەند مەرامێکی سیاسی خۆیان ڕێک کەوتن کە بەو شێوەیەی ئەوان ویستیان ، بێ ئەوەی پێشمەرگە ئاگادار بکرێتەوە لە شتێکی لەو جۆرە ئەمەش خیانەتێکی تری گەورە بوو کە کورد ئەوەی ھەی بوو لە دەستی دا زورێک لە چاودێران وا باسی دەکەن کە ئەوە دەگەرێنەوە بو ئەوەی کە بنەماڵەی تاڵەبانی بۆ ئەوەی رێگر بن لە بەردەم پرۆژەکەی بارزانی ، ھەر بویە گڵوپی سەوزیيان بۆ حەشدی شەعبي وسوپای عێراق ھەڵکرد ، تاوەکوو بە بێ تەقە بێنە ناو کرکوکەوە بەڵام لە شارۆچکەی دوزخورماتوو ھاوڵاتیانی شارەکە بەرگرییەکی زوریان كرد لە سەر و ماڵیان ، ئەوان بێخەبەر بون لەوەی کە لە پشتی ئەوانەوە چی رویداوە و چون رێککەوتوون ئەمەش کارەسات و مال وێرانی لێکەوتەوە کە بووە ھۆی چەندین شەھید بوونی ھاوڵاتیانی سڤیل و ماڵ وێرانی و سوتانی خانوو دزینی ماڵی ھاوڵاتیانی شارەکە و تەقاندنەوەی چەندین خانوو لەلایەن حەشدەوە ، ئەمەش یەکێکیتر بوو لەو خیانەتە گەورانەی کە دەر حەق بە گەلی کورد کرا ، ھەر بۆیە بە درێژای میژوی گەلی کورد خیانەت بونی ھەبووە لە ناو سیاسیەکانی گەلی کورد ھۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی سیاسیەکانی کورد ھیچ کات بڕوایان بە خویان نەبووە ، بۆیە بە کەمترین شت رازی بونە ئەمەش بۆ نەیارەکانیان زۆر ئاسان بووە کە ئەو ھەلانە بقۆزنەوەو لە مەساڵحی خۆیان بە کاری بێنن بەردەوام کورد داشی دامەی وڵاتان بووە بویە بە ھەوسی خۆیان یاریان پێی کردوەو جوڵاندویان ھەرکات کە ویستیان لە سەر بوبێت ، پێش ریفراندۆم زۆرێک لە سیاسیەکانی ئەمریکا و ئەوروپا باسیان لە مەترسی ریفراندۆم کرد بوو لەم کاتەدا بۆ کوردستان گونجاو نیە بەڵام بارزانی گوێی نەگرت ، رۆژنامە نوسێکی بەریتانی کە ناوی (جەی مارتن ) بوولە سەر بارزانی و ڕیفراندۆم زۆر شتی نوسی بوو کە تێیدا باس لەوە دەکات بارزانی بە سەرکردەیەکی گۆشەگیر وەسف کردبوو ھەر لە درێژەی وتارەکەیدا باسی لەوە کرد بوو کە پاش ڕیفراندۆم بارزانی دۆستەکانی لە دەست دەدات ، تورکیا و ئێران بە خیانەتکار وەسفی دەکەن و باسی دەکەن لە کۆتای وتارەکەیدا ( مارتن ) دەنوسێت لە ھەموو حاڵتێکدا بارزانی دەبێت باجی ئەو سەرکێشیە بدات ئەگەر نەیتوانی داواکاریەکانی ئێران و تورکیا و عیراق جێ بە جێ بکات بە ز ئەوا گۆرانکاری بە سەر دەسەڵاتەکەیدا دێت و بە زەبری ھێز دەسەڵاتەکەی لە دەست دەدات ، ھەر بۆیە لە کۆتایدا بارزانی دیسان ڕێسەکەی بوو بە خوری .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست