کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کارەکانی حەشدی شەعبی لە موسڵ و دیوی دووەمی داعش

Monday, 07/08/2017, 18:31


وەکو بینیمان دوای کۆنتڕۆڵ کردنەوەی شاری موسڵ لە دەستی گروپی تیرۆرستی داعش،چونە ناوەوەی هێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی رێگە نەدرا هیچ هێز و لایەنێکی تر بچێتە نێو شاری موسڵەوە تەنانەت رێگە نەدرا راگەیاندن کارانیش بچنە نێو شارەکەوە، ئەمەش خۆی بۆ خۆی جۆرێک بوو لەو کارانەی کە داعش ئەنجامی دا لە ناوچەکەدا. ئێمە دەزانین لەم نێوەندەدا ئێران ڕۆڵی گەورە دەگێرێت لەناوچەکەدا ئەوەی کە چەندەها ساڵە ئاواتی بۆ دەخواست کە دەست بەسەرگردن بوو بەسەر عێراقدا وە هەروەها چۆنی بوێت ئاو کاری بۆ بکات لەو بەرنامەی کە بۆی داڕشتبوو لەو ڕێگەیەوە ئامانجەکانی خۆی بەدی دەهێنێت. لێرەوە بۆمان دەرکەوت شەڕی داعش لە موسڵ دوو ڕوی هەیە، یەکێکیان لەناوبردنی داعشە و ئەوی تریان ئەشکەنجەدان و دەست ڕێژی کردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی یە بەناوی جەنگی دژە تیرۆرەوە، بە بڕوای زۆرێک لە چاودێران و سیاسیەکانی مافی مرۆڤ لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی شەڕی دژ بە داعش چەکدارانی شیعە مەزهەب ئەمەیان وەک هەلێک قۆستۆتەوە بۆ خۆیان، بۆ سوکایەتی کردن و کوشتنی هاوڵاتیانی سونە بە بڕوای ئەوان لەگەڵ داعش هاوسۆزن، هەرچەنە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جار جار بەشێک لەو پێشێلکاریانە ئاشکرا دەکەن و ئیدانەی دەکەن، ئێمە دەزانین دروست بونی حەشدی شەعبی چەند ئامانجێکی هەیە یەکێک لەوانە بەژداری پێکردنی لە ناوچەکانی موسڵ و مانەوەیان لەو ناوچانەدا و دواتر دەستگرتن ئەو ناوچانەدا بۆ دژایەتی کردنی لایەنی و کوردی و ڕێگری کردن لە هەر جموجۆڵێک.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە