کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە یادی سۆرانی هەمیشە زیندو

Wednesday, 12/07/2017, 0:59


لە یادی رۆژنامەنوسی لاو سۆرانی هەمیشە زیندو هەرچەندە بنوسین و بڵێین هێشتا کەمە و ناگەین بەوەی بتوانین لە یادی دا باسی بکەین و ئاماژە بە ڕۆڵی گرنگیان بدەین، چونکە شەهید سۆران زۆر بوێرانە و ئازاییانە لە بواری رۆژنامە نوسیدا کاری دەکرد، بەڵام مەخابن شەمشەمەکوێرەکان و ئەو دەستە رەشە نەیهێشت ئەم دارە گەشە بکات و چرۆکانی سەرهەڵبدات هەر زوو ئەو دەستە نامرۆڤانە هات و لەرەگی هەڵکێشا و لە ناوی برد. بەداخەوە تا ئێستا جگە لە یادکرنەوەی ساڵانە هیچ دەزگایەکی ئەمنی شارەکە بکوژان و تەنانەت هۆکاری کوشتنەکەشی ئاشکرا نەکراوە. رەوشی رۆژنامە نوسان رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو خراپی دەچێت، ئەوەی کە ناویان ناوە ئازادی رۆژنامە نوسی تەنها وشەیەکی بێ کەڵک بێ مانایە لە ژێر بەرگێکدا، هیچ کات رێگە بەوە نادرێت رۆژنامەنووس بتوانێت ئازادانە کاری خۆی بکات، رۆژنامەنوسان لە دوو لاوە مەترسیان لەسەرە، لە لایەک تیرۆری گشتی یە کە لە لایەن کروپە چەکدارەکانەوە دەکرێت کە رۆژنامەنوسان هەمیشە ترسی ئەوەیان هەیە کە ئەم گروپە چەکدارانە زەفەریان پێ بەرن، لە لایەکی تر ئەو بەرپرسانە یا ئەو گروپە چەکدارە مافیانەن کاتێک رۆژنامەنوسان کاریان لەسەر دەکەن جارێکی تر ئەو ترسە لای رۆژنامەنوسان دروست ئەبێتەوە . کە بکەونە بەر پەلاماری ئەو جەلادانە و لەناو ببرێن . رۆژنامەنوسان لەوە تێگەیشتون  کە ئیتر دەسەڵات هیچ کات رەخنەی جدی و راستی قبوڵ ناکات لە برانبەر جوڵاندنی هەر کەیسێکی هەستیار ئەوان بێ سڵکردنەوە لە هیچ شتێک سەرکوتی دەکەن و لە ناوی دەبەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە