كار وا بڕوات شاری كفری چۆڵ دەبێت
Tuesday, 22/09/2009, 12:00
ئەوەی جێگای سەرنج و تێڕامانە ئەوەیە كە ماوەیەكە هاوڵاتیانی شاری كفری بەخۆیان و خێزانەكانیانەوە كۆچ دەكەن بۆ شارەگەورەكان و لەوێش نیشتەجێ دەبن،بەتایبەت بۆ شاری سلێمانی و هەولێر،لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە ئەو دیاردەیە زیاتر لەناو مامۆستایاندا بڵاو بووەتەوە
مرۆڤ دەبێت بەردەوام بەدوای خۆش گوزەرانیدا بگەڕێت،هەر بۆیە ئەو كەسانەی كە لەشاری كفرییەوە كۆچ دەكەن پێیان وایە كە خۆش گوزەرانی لە شارە گەورەكاندا بەدەست دێنن، من پڕاوپڕ لەگەڵ ئەو رایەدام،بەلام ئەوە رەوایە شارێكی وەكو شاری كفری كە لەسەردەمی رژێمی بەعسدا بەشاری وەزیران ناودەبرا ئێستا چۆڵ ببێت،زۆر سەیرە تۆبڵێ شاری كفری ئەوەندە بێزاركەر بێت خەڵكی بەو جۆرە جیی بهێڵن؟؟
زۆریش بێزاركەرە!!! شارێك تاوەكو ئیستاش كولێژێكی تێدا تەنبێت،شارێك كە تاوەكو ئیستا دكتورەكان لیی بترسن و بەزۆرترین پارەش روی تێ نەكەن شارێك تا ئێستا بە 3 پاكەوان پاك بكرێتەوە كە لەسەردەمێكدا ئەم شارە بەپاكترین شار ناوی دەركردووە،شارێك تا تائێستا شارێكی یاری تێدا نەبێت بۆ منداڵان شارێك تا ئێستا سەنتەرێكی گەنجانی سەربەخۆی تێدا نەبێت دوور لە ئینتیمای حزبی،شارێك كەبەو هەموو رۆشنبییرییە تەنانەت بڵاوكراوەیەكی تێدانەبێت شارێك تاوەكو ئێستا هەموو گەڕەكەكانی ئاوەڕۆی نەبێت شارێك تائێستا زۆربەی شەقامەكانی قیر نەبێت شارێك تا ئێستا.............. شارێك تا ئێستا.........
من دەست خۆشی لەو مرۆڤانە دەكەم كە كۆچیان كردووە بەوخەڵكەش دەڵێم كەماون بڕۆن خۆتان لەم شارە رزگار بكەن،بەڵام دەڵێم شورەییە بۆ ئەو بەرپرسانەی كە حەقی شاری كفری دەخۆن و كاری بۆناكەن ئەم شارە خەڵكێكی زۆری لی شەهید و ئەنفال بووە كەچی بەقەد ئەو شەهیدانە كاری بۆناكرێت، من ناڵێم لەشاری كفری حكومەت هیچی نەكردووە ، بەڵك و كاری باشی بۆ كراوە،دەستی خۆش بێت ،بەڵام ئەركی حكومەت زۆر لەوە زیاترە كەهەیە،هەرچەند ئەوەش ئەركی خۆیەتی پێویستی بەدەست خۆشی ناكات
بۆچی بەچەند ساڵێك هەندێك لەشارەكانی كوردستان بون بەدوبەی كفریش هەر بۆ دواوە،
من بابەتەكە لەچەند رستەیەك كورت دەكەوەو دەڵێم شاری كفری وا چۆڵ دەبێت چونكە ئەو شارە مردووە بۆیە پێویستە زیندو بكرێتەوە ئەوەی لەسەر منە باسەكە بورژێنن بەلام ئەوەی دەمێنێتەوە لەسەر حكومەت ئەوەیە كە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو دیاردەیەدا بكات،چونكە ئەم شارە وێران بووە پێویستی بەكاری زۆر هەیە، بۆیە هیوادارم ئاوڕێكی جدی لێ بدرێتەوە ئەگینا لەناو دەچێت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست