نەك تەنها محەلی كەركووك بەڵك و سەرجەم محەلییەكانی حزبی شیوعی لەپارتی نەترساون

Monday, 17/05/2010, 12:00


بەریزان لەسایتی كوردستان پوًستی هەواڵێكمان بەرچاو كەوت لەژێر ناونیشانی (پارتی رێگە نادا شیوعییەكانی كەركووك بەشداری خۆپیشاندان بكەن) ئەمە یۆخوی دوورە لەراستییەوە، چونكە لەدوای شەهید كردنی كاكە سەردەشتەوە ، شیوعییەكان لەزۆر بەی شوێنەكان پێشكەنتگی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەریڕین بون ، لەزۆر شوێنیش یەكەم كەس بونە كە بەشێوەیەكی ئاشكرا بەناوی حزبی شیوعییەوە ناڕەزاییان دەربڕیوە ، باشترین نمونەش بۆ ئەو قسە گردبونەوەكەی شاری كفرییە لەبەردەم مەحكەمەی كۆنی كفری كە لەلایەن مامۆستایانی پیشەیی حزبی شیوعی كوردستان ئەنجام دراو بەتوندی شەهید كردنی سەردەشت عوسمان ئیدانە كرا
بۆیە ئیمەی شیوعییەكان جاریكی تر دە بارەی دەكەینەوە كە كوشتنی سەردەشت عوسمان كوشتنی رۆژنامەنوسانی ئێمەی شیوعییەكانیشە، و مەترسیەكی گەورەیە بۆ سەر سەرجەم رۆژنامەنوسان ،بۆیە ئیدانی ئەو كارە دەكەین ، و وتومانەو دەیلێین دەبێت بكوژانی سەردەشت ئاشكرا بكرێن و بدرێنە دادگا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە