کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە مەسعود بارزانیەوە بۆ ماسییەكانى بەحرى ئیجا

Monday, 01/06/2009, 12:00


بەڕێزان دوور نیە ئەم نامەیە كە بۆتانى دەنێرم دوا نامەى بەندەى داماو بێت بە ڕاستى وەزعەكە لاى ئێمە زۆر ناسكەو ئەگەرى دۆڕانم لە هەڵبژاردنەكانى (25/7)ى ئەمساڵدا شتێكى زۆر چاوەڕوانكراوە چونكە چەند لیستێكى بە هێز و جیا جیا كە جەماوەریان لە گەڵە دروست بووە بەربەرەكانێى لیستەكەمان دەكەن و ئەگەرى سەركەوتنیشیان بە دوور نازانم ئەمە لە لایەكەوە و لە لایەكى تریشەوە سەددان ڕێكخراوى ناوخۆ و نێو دەوڵەتى چاودێرى هەڵبژاردنەكە دەكەن بەوەش شانسى فێڵكردن و ساختەكاریمان وەك جاران نابێت , ئەوەش زۆر سەیرەو لە تەوەقعاتى منیشدا نەبووە كە چەند كەسێك بۆ سەرۆكایەتى هەرێم خۆیان هەڵبژاردووە كە تا ئێستا ئەو شوێنە جگە لە بندەى موخڵیس بۆ كەسانى تر هێڵى سوور بووە و كەس لە خەویشدا بیرى لێ نەدەكرەدەوە بۆیە ئەبێت ئێوەش هەر لە ئێستاوە مشورى خۆتان بخۆن و خۆراكێكى زۆر بۆ خۆتان هەڵبگرن نەوەك گەنجینەكەتان كە پڕە لە لاشەى گەنجى كورد ئەوانەى كە لە ڕقى دزى و گەندەڵیەكانى ئێمەدا سەرى خۆیان هەڵگردووە بونەتە خۆراكى ئێوە تەواو بێت كە خۆتانیش باش ئەو ئەركە پیرۆزەى ئێمە بەرز دەنرخێنن پێم وایە تاكو ئێستا هیچ درێغییەكم نەبووە بەرانبەرتان وە ئەگەر بە زەپرى تۆقاندن و نان بڕینیش بێت هەوڵى خۆمان ئەدەین كە لە هەڵبژاردنەكەدا سەركەوتن بە دەست بهێنین و ئەوكاتەش نەك هەزاران بەڵكو هەموو گەنجى كوردستان ناچار دەكەین كە كوردستان بە جێ بهێڵن چونكە ئێمە چاومان بە مللەت هەڵنایەت و هەمیشە وەك كۆیلە تەماشاى مللەتمان دەكەین ئەو كوردەش بەوە قایل نابێت مافى ژیانى لاى ئێمە نیە و دەبێت ووڵات بە جێ بێڵێت و ڕوو لە هەندەران بكات و بە سەر وڵاتى ئێوەدا تێپەڕ بێت ئەوكاتەش ئێوە دەتوانن گمركیان لێ وەرگرن و هەر مانگەو چەندین كەسیان بكەنە خۆراكى خۆتان. ئیتر بۆ پێشەوە بۆ دابین كردنى خۆراكى زیاتر لە لاشەى گەنجانى كورد بۆ ماسییەكانى بەحرى ئیجا . هەر بژى برایەتى ماسییەكانى بەحرى ئیجا و مەسعود بارزانى مردن و سەرشۆڕى بۆ ئەوانەى خۆیان بە خزمەتكار و كۆیلە نازانن بۆ سەرۆك بارزانى.

تەوقیع عەنترەى كوڕى مستەفا بارزانی
كوردستان / هاوینەهەوارە داگیركراوەكەى سەرى ڕەش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە