نێچیرڤان بە توندى ئیدانەى قسەكانى قوباد تاڵەبانى دەكات
Sunday, 04/10/2009, 12:00
پاش ئەو قسانەى قوباد تاڵەبانى كە هیچ حیسابێكى بۆ دارو دەستەكەى بنەماڵەى بارزانى نەكرد و باسى ڕابردوو داهوتوى خۆى و بنەماڵەكى بۆ خەڵكى كوردستان كرد و لە كۆردستان پۆستەوە لەە بەروارى (24/9/2009) قسەكانى بڵاو كرایەوە بۆیە ئەم هەڵوێستەى قوباد , نێچیرڤان بارزانى زۆر پەست كرد و هێنایە قسە كردن ووتى ..
هۆ كوڕەكەى تاڵەبانى
تۆ خۆت بە چى ئەزانى
ئەڵێیت دێم لە كوردستان
خۆم دەبمە حوكمڕان
لە بیرتان چوو كێن ئێوە
شەكرت شكاند لەوێوە
ئێوە ئەبێت تا مردن
هەر گوێ لە ئێمە بگرن
چیمان ووت بڵێن وایە
بڵێن حەقە و ڕەوایە
خووى باوكت .. ئاوها بووە
نابێت دەرچیت لەو خووە
گەر لابدەیت پەنجەیەك
خۆت ناگریت هەفتەیەك
دەرت ئەكەین لەو كارەت
دەبڕین سەرچاوەى پارەت
نە دولار و نە دەفتەر
نە هاتوچۆ نە سەفەر
ووشكت ئەكەین وەك جاران
وەك زەوى ووشك بێ باران
مەسعود مامم پێى وایە
بارزانى لە خەڵك جیایە
پێى ووتم لە گۆرانى
گوێ بگرە نەك سۆرانى
جگە لە من و مەسرور بەس
گوێ مەگرە لە هەموو كەس
لە خوار ئێمەن ئەم خەڵكە
خەڵك تەمبەڵ و بێ كەڵكە
من گەورە كوڕ ئیدریسم
تەنها هەر خۆم رەئیسم
خۆم .. كول فی كول .. خۆم شتم
فەرمانە .. هەرچى ووتم
نە عومەر و نە حیكمەت
قەد ناخەمە نێو حوكمەت
هەزاریش وەك ئەرسەلان
بۆت ئەخەمە زبڵدان
زەوق میللەتیان تێك داوە
ئەو سێ ئابرو نەماوە
پاڤێلیش زۆر گەمژەیە
هەر شایەنى ئەوەیە
دایبنێین لە شوێنێ خۆش
بیكەین بە شووتى فرۆش
شووتى بێنین لە تاران
با بیفرۆشێت بە گران
ئەوانەى تۆ كەى شتن
لاى من هەموویان فتن
سەد هێند بە قەدیان سەرۆ
وەستایە بۆ ووتن درۆ
هەر ئەڵێیت دەرەبەگە
دەڵێت كۆمەڵگا سەگە
چونكە بە ئەمرى خۆى بوو
مامەم لێى توڕە نەبوو
كوردستانیش لە دێ و شار
تیایدا نیە وەك چنار
چى جاش و موستەشارە
لاى ئەو شەهید پلەدارە
بیست و حەوت ساڵ خەباتم
لە كەرەج بوو حەیاتم
بە دواى ئەم و ئەودا بووم
تا لە پڕێ پەیدا بووم
كە هاتمەوە بۆ ئێرە
بۆ نزیك ئەم هەولێرە
مامەم كردمى بە مەسعوڵ
دەستم كرد بە جموجوڵ
ئێستاكە لە دواى ئەوم
ڕوناكە ڕۆژ و شەوم
حیزبەكەى من و مامەم
یەكەم دەرچوو لە عالەم
هەچى حیزبى دونیا
وەك ئێمەى لە دەست نایە
لە ئەریكا هەتا چین
وەك ئێمە دەوڵەمەند نین
لە ژمارە نایە پارەم
خاوەن هەزار سەیارەم
سەد قەسرم هەیە جوانن
بە پێوانەش زۆر پانن
لە چل كارگەو لە چل باخ
لەفرۆشنى نەوت بە قاچاخ
لە گەڵ سەد كەس شەریكم
بەو ئیشانە خەریكم
قەرزار جاش و شوفینیم
قەد لە ئەوان توڕە نیم
بە پارەو ئەرزى ناو شار
ڕازى ئەكەم دۆست و یار
نەك دوو سەد هەزار مەتر
بۆ مالكى و كوڕ سەدر
بەس مەسرور كوڕى مامەم
ئەو ئامۆزا بێ تامەم
زۆر ناخۆشى كردووە
ڕێگاى لە من گرتووە
ناهێڵێ بە كەیفى خۆم
هەرچى هەیە خۆم بیخۆم
لاى ئەو پاشا گەردانە
دژمنى گشت كوردانە
مەسعولى پاراستنە
حەزى لە پیاو كوشتنە
دەست نامەردى درێژە
ئەو ئامۆزا خوێن ڕێژە
كە ئەوم لە كۆڵ بێتەوە
قوباد وەك مار ئەدەم پێتەوە
جارێك تر توڕەم نەكەى
چونكە خۆت زەرەر ئەكەى
ئەبێت ئەوەش بزانى
من و سەرۆك بەرزانى
بڕیارى خۆمان داوە
جگە لە بنەماڵە مللەت هەمووى بەدناوە
29ى ئەیلول 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست