قوباد تاڵەبانى (باوكم هەرچى ووتووە , حەتمەن ڕاستى فەرمووە)
Thursday, 24/09/2009, 12:00
خەڵكینە من قوبادم
بەم وەزعەى یەکێتی شادم
چونكە باوكم لە پرێ
منى كردووە بە كوڕێ
ناردومى بۆ ئەمریكا
بۆ لاى لوینسكى مۆنیكا
ووتى ببە بە نوێنەر
بۆت دێت دولار بە دەفتەر
چونکە باوكم پێى وایە
ئەمە باشترین ڕێگایە
بە ئەو ئیشە و ئەو كارە
ئیتر میللەت ناچارە
دان بنێن بە بوونى من
وەك دارێك ریشە لە بن
هەتا دونیا دونیا بێ
دەرهێنانم مەحاڵ بێ
دواتر دێم لە كوردستان
خۆم دەبمە حوكمڕان
لە شوێن باوكە پیرەكەم
لە لاى دایكە ژیرەكەم
پاڤێَڵ ئەكەم بە وەزیر
وەزیرى مۆز و هەنجیر
خەزورمان مەلا حیکمەت
ئەیكەم بە سەرۆك حكومەت
چونكە زۆر قسە زانە
درۆش لاى ئەو ئاسانە
عومەر مورتاحى بەڕێز
توند ئەیگرم لە ئامێز
شایەن ڕێزو خەڵاتە
ئیش ئەكات وەك خەباتە
جوندییانى و ئەرسەلان
دە پلەى تر ئەچنە بان
كول فى كولن ... ئەوانە
ئەچمە لایان شەوانە
تازە من وەها فێربووم
لە پارە و دولار تێر بووم
نە بەخۆشى و نە بە شەڕ
كوڕ نیە بمكاتە دەر
لەم (نەعیم)ە دەرناچم
گەر ببڕن دەست و قاچم
من فێرى تێربوون و نازم
من لە خەڵكی تر جیاوازم
لەندەن هەموو حەیاتم بوو
شوێنى سى ساڵ خەباتم بوو
نەمبینى بوو كوردستان
تا سەدامیان بۆمان ڕوخان
دایكیشم هەر بەو شێوە
ئەویش زۆرجیایە لە ئێوە
لەو ڕۆژەوە كە تیاى بووە
دڕكێ لەبن پێى نەكەوتووە
ئێستا هەر ئەو بە تەنیا
هەیەتى حەوت كۆمپانیا
پاڤێڵ یش ئیش و كارى
بووە بە دەزگاى زانیارى
حەز ئەكا لە زوڵم و زۆر
خەڵك ئەكوژێ بە تیرۆر
لە دواى روخانى سەدام
جادە پان بوو لە ئەنجام
ئیتر باوكم پێ باش بوو
نەوەستین بێ یەك و دوو
بێینەوە لاى جەنابى
ووتمان بە سەرچاو بابى
كە هاتینوە هەر یەكسەر
تاج زێڕینمان كردە سەر
جلى كۆنمان دادڕى
دەیان پلەمان بڕى
خۆ گاڵتە نیە كاكە
باوكم لە دونیا تاكە
هەر كەس دەستى بگاتێ
دەمانچە و پارەى ئەداتێ
خۆ پارەى باوكى نیە
ئیتر ترسى لە چیە
حەكیمە و زۆر شارەزا
دۆست ئەنقەرە و بەغدا
هەر شتێكى ووتووە
حەتمەن ڕاستى فەرمووە
(دەوڵەت بۆ ئەم كوردانە
وەك خەونى شاعیرانە)
یا فەرموویەتى (ئەرێ
میللەت بۆ پێم ئەوەڕێ)
با دانیشن بە بێ فزە
كەس حەقى نەبێت لە دزە
نامەوێت باسى شۆڕش
باسى خەبات و كۆشش
ئیتر ئەو ڕۆژە ڕۆیشت
مامەش بە مەبەست گەیشت
كوڕ ئەو كوڕەیە ئەمڕۆ
دزیكا بە ڕۆژی نیوەڕۆ (1)
ئەم ووتە بە نرخانە
هى ڕێبەرى كوردانە
كە ئێستا بە واقە واق
بۆتە سەرۆكى عێراق
21/9/2009
دووەم ڕۆژى جەژنى رەمەزان
(1) زمان حاڵى تاڵەبانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست