هوشیار عومەر فازیل بەشارەتییەکەی بزووتنەوەی گۆڕان
Saturday, 10/03/2018, 22:39
هوشیار عومەری فەیلەسوف و زانا و بیرمەندی سیاسی ناو بزووتنەوەی گۆڕان، کە زۆر کەس بە کورسییەکەی ژێر محمد تۆفیق ڕەحیم ناوی دەبەن، هەروەها زۆرجاریش بە پایپەکەی چیا و نما ناوی دەهێنن، هاوشێوەی فازیل بەشارەتی پارتی دەیچوێنن، کە ئەم بەشارەتییە لە نێوان دە وشەدا بەدەمی کەفاوییەوە پێنج وشەی ناوی سەرۆک بارزانیی دەهێنێت وەک دۆشاوی تەماتە بۆ هەموو شتێک بەکاری دەهێنێت، ئەم هوشیار عومەر عەلییەش هاوشێوەی فازیل بەشارەتی ناو گۆڕان لە ۱۰ وشەدا لیک بەدەمیدا دێتە خوارەوە پێنج وشەی ناوی نەوشیروان مستەفا دەهێنێت، ئیتر خۆتان بزانن لێک لەدەم کەوتنەوە خوارەوە ئێما بۆ چ شتێکی دیکەش دەکات.
ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی سەرۆکایەتی شۆڕشی (مجلس قیادە الثورة)ی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەم هوشیار عومەرە بە دوو دەبە ماستاو و کیلۆیەک قەزوانەوە هەستاوەتە سەر پێ وتوێتی کەناڵی KNN هی کاک چیا و کاک نمایە، حفض الله، روحم بە قوربانی دوکەڵی پایپەکەیان بێت،هەناسەیان بۆنی گوڵاوی لێدێت، ئینجا لەو کۆبوونەوەیەدا ئەمڕۆ وتی، تا کاک نەوشیروان لە ژیاندا مابوو (ڕەزای خوای لەسەربێتن) دژایەتیتان دەکرد، ئێستاش دژایەتی کاک چیا و کاک نما دەکەن؟ هەر ئەم ماستاوچییە، لە کۆبوونەوەکەدا وتی: کاک چیا و کاک نما چ هەڵەیەکیان کردووە هەر بای ملێارێک دۆلار گردێکیان داگیر کردوە بەناوی خۆیانەوە و خەریکی دروستکردنی دوو کۆمپانیای گچکەن مانگانە ۳ ملیار دینار کە هیچ نییە، داهاتی مانگانەیان دەبێت و بەرهەمدەهێنیتن٫ ئەدی بۆچی واز لەم دوو منداڵە هەتیوەی کاکە نەوشیروان ناهێنن؟ ئایا ئەویش وەکو کوڕەکانی بارزانی و منداڵەکانی تالەبانی مافی ئەوەیان نییە لە بەرهەمی رەنج و شانی خەباتی شاخی باوکیان بخۆن؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست