سروە عەبدولواحید بە تەزویر کرا بە سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان
Saturday, 01/07/2017, 17:22
باڵی محەمەد تۆفیق ڕەحیمی ناو گۆڕان پێش چلەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا دەستیان بەسەر کەناڵی KNNدا گرت و ڕۆژێکیش دوای چلەکەی لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا لە ماڵی نەوشیروان مستەفا بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی سەرۆکی فراکسیوێنی گۆڕانیان داڕشت. ئەمڕۆ پلانەکەیان خستە واری جێبەجێکردنەوە.
-------------------------
لێرەدا دەمەوێت بۆ یەکەم جار ئەوە ئاشکرا بکەم، کە بە نهێنی هەڵبژاردنی گۆڕینی سەرۆکی فراکسیۆن دەستی پێکرد، هوشیار عەبدوڵا ئیدارەی پلانەکەی دا بە سروە عەبدولواحیدی خوشکی شاسوار عەبدولواحید، لە ژێریشەوە ڕایسپارد کە سروە خۆی کاندیت بکات، هەروەها پێیان وتوە: دڵنیابە کە دەرچونی تۆ مسۆگەرە، هەر بۆیە ئەمڕۆ هەڵبژاردنەکەیان ئەنجام دا و بە ساختە و تەزویر سروە عەبدولواحید بوو بە سەرۆکی فراکسیۆن.
ئەمەوێت ئەوەش ئاشکرا بکەم، کە وەک لە دەستوری گۆڕاندا هاتووە، هەر کەسێک پۆستی وەزیری هەبێت بۆی نییە دەنگ بە هەڵبژاردنی فراکسیۆن بدات، بەڵام لەو دانیشتنە نهێنییەدا د. دەرباز، کە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانە، زۆریان لێکرد، کە دەنگ بدات و چاوپۆشیان لە دەستوری گۆڕان کرد، چونکە بە دەنگەکەی ئەو سروە بردییەوە.
شایانی باسە ساڵێکە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پەرلەمانی کوردستان، تا ئیستا هەڵبژاردنی ئەنجام نەداوە و سەرۆکەکەی بە بڕیاری مەرکەزی دانراوە.
هەروەک خۆم سەرچاوەی ئەو زانیرییانەم ئەوەش دەخەمە روو، کە بە دەستێوەردانی ماڵی برایم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانی، کە پشتی باڵی محمد تۆفیق ڕەحیم دەگرن، ئەو باڵەش لەلایەن هوشیار عبدوڵڵاوە جێبەجێ دەکرێت.
لە کۆتاییدا دەمەوێت ئەو زانیارییانەی دیکەش بە خوێنەرە بەڕێزەکان بدەم، کە محەمەد تۆفیق رەحیم هاوڕێی گیانی بەگیانی یوسف زۆزانی هاوسەری شنۆ جەمالە، کە دەکاتە خوشکی لەتیفی مێردی شاناز، لە لایەکی دیکەشەوە دلێری سەید مەجیدیش وەکو پەیوەندیی تۆکمەی لەگەڵ محەمەد رەحیم تۆفیقدا هەیە، هەموو ئەمانە وای کردووە کە ئەو باڵە بکەونە ژێر کاریگەری بنەماڵەی تالەبانی و برایم ئەحمەد، بۆیە ئەمەش لایەنێکی رەشی ئەو باڵەی بزووتنەوەی گۆڕانە، کە نازانرێت پاشەڕۆژی دیارە بەرەو کوێ دەچێت.
هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان دەتوانن بۆ دروستی زانیارییەکان ئێواران خۆیان سەردانی ماڵی نەوشیروان مستەفا بکەن بۆیان دەردەکەوێت ئەم تەکەتولچیانە چۆن لەوێ کۆدەبنەوە خەریکی چ پلانێکن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست