ئەگەر دەوڵەت بون بریتی بێت لە یارییەکی بێزەون لە نێوان حیزبەکاندا، ئەگەر دەوڵەت بون بریتی بێت لەم یارییە ناشیرینەی حیزب و گاڵتەجاڕیکردن بە هەستی نەتەوەیی و نیشتمانیی و هاوڵاتی ، ئەوا دەکرێت کۆی ئەو یارییانە تێبگەین و بایکۆتی هەموو یارییەکانیان بکەین، -----------------------------چونکە لەم هەرێمە هەموو پێوەرەکان خێڵەکین و یاسا و دامەزراوەیی نییە، هەموو بەهاکان دەبنە یاری دەستی بزنس و سیاسیە بێ مۆڕاڵەکان، خۆ ئەگەر دامەزراوەیەکی وەک پەرلەمان هەبوایە و هێڵی سوری سەروەرییە نیشتمانییەکان دیاری بکردایە،...
بە ڕەچاوکردنی دۆخی سیاسی و ئابوری ئێستای هەرێم، بە خوێندنەوەی دۆخی ناوچەکەو وڵاتانی دراوسێ، بەڕوانین لە وجودی بنەماکانی دەوڵەت و یاسا نێو دەوڵەتیەکان بۆ رەزامەندی بون بە دەوڵەت، بە ڕامان لە وجودی سەرکردە ریفراندۆم خوازەکان.. ڕابردو ئێستایان، چانسەکانی بەڕێوەبردنی هەرێم و دەرەنجامەکانی حکومڕانیان، بە...