کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جیاوازترین خاڵی کاریگەر وبە هێزی نەوشیروان مستەفا

Tuesday, 23/05/2017, 18:36


ئەو دیاردە ناشرینەی سەرکردە و بەرپرسەکانی خۆمان و رۆژ هەڵاتی ناوەڕاست، کە بۆتە فاکتەری مەینەتی و دەردەسەری و هەژاری سەدەیەک زیاترە خەڵکی هاوڵاتی پێوەی دە ناڵێنێت ناشرین ترین و قێزەونترین مۆدیلی سیاسییە، ئەویش لە زەق کردنەوە و هێنانە پێشەوەی منداڵ و کوڕانی سەرۆک و بەرپرسەکان، وەک ئامادەکاریەک و بە دیل بۆ جێگای خۆیان، تا پشاتا و پشت کردنی دەستەڵات، ڕەنج و ماندوو بون و تێکۆشان و خەباتی خەڵکی و سەروەت و سامانی وڵات بکەنە پارویەکی چەو رو بیخەتە بەردەم کوڕو نەوەکانیان تاببنە خاوەن  سەرمایەیەکی گەورە و خەیاڵی و پلەو پایەیەکی  سەربازی و دەستەڵاتداری تا بەنا چاری لاوان وگەنجانی  وڵات لە بێکاری و هەژاریدا یان بنە پیاو کۆیلەی ئەمان و  دەستیان لێ پان بکەنەوە. ئەو دیاردە ناشرینە هەر لە سەدام حوسێن تا بەشار ئەسەد و قەزافی و حوسنی موبارەکەوە سەرۆک و سەرکردە تازە پیاکەوتووەکانی ئێمەوە وەک سامناکترین زەنگ لە گوێمانا ئەزرنگێتەوە.
کە حوسنی موبارەک گیرا زۆر بە زەلیلی لەبەردەم ڕاگەیاندنەکاندا وتی کوڕەکانم بە هەڵەیاندا بردم.
خەڵکی سادە و سەربە ست وهوشیارو خاوەن ڕەوشت بێز لەو سەرکردانە دەکاتەوە لە مێژەوە گیرۆدەی ئەو مۆدیلە گڵاوەیە بۆیە تینو و تامزرۆی سەرکردەی خاکی و ڕەوشت بەرزە
کاک نەوشیروان زۆر خاڵی بە هێزو کاریگەری هەبوو، بەڵام بێوە ژنێکی نەخوێندەوار خەڵکی سادوە ساکار هاوڵاتی کاسبکار بۆی گرنگ نییە یان لە کوێ دەزانێت نەوشیروان ڕۆژنامەنوس بووە مێژوونوس بووە یان چەند کتێبی هەیە؟ ئەوەی بۆ ئەو گرنگە ئەو پیاوە نەک سەروەت و دەەستەڵاتی بۆ خۆی منداڵو خانەوادەکە قۆرخ نە کردووە بەڵکو تاپای مەرگ، دژایەتی ئەوانی تری کردووە بە خۆشەویسترین و نزیکترین هەڤاڵ و سەرکردەی دێرینی تەمەنی کە مام جەلالە، گەر لە هەڵبژاردنەکانی پێشوی کوردوستاندا فڕو فێلو تەزویر 
پارە بە خشین و چەواشە کاری نە بوایە پرۆسەی هەڵبژاردن وەک وڵاتێک ئەسکەندەنافی بەڕێوە بچوایە، بزوتنەوە کەی کاک نەو شیروان یەکەم دەبوو بە ئەزموونی چوار ساڵ حکوم ڕانی بە چاودێری خودی کاکە نەوشیروان  یەکێتی وپارتی دە خستە  ڕیزی سۆشیالستەکەی کاکە حەمەوە ،ئەویش بە چی بە  کە سانی وەک عەلی حە مە ساڵح و دکتۆریوسفو کاک هوشیارو چەندەها لاوی  خوێندەوارو کوڕە هەژاری نوێنەری ڕاستە قینەی خەڵک، نەک کوڕو بنەماڵەو خێڵو ئامۆزاو خاڵۆزای خۆی وەک ئێوە ئەی سەر کردە ملیاردەرەکان ئاگاتان لێ یە کوڕەکانتان کردبە چی ؟ پارەو سەروەتی ئەو میلەتە هەژارەتان کردە گەردانەوە کرتانە ملی ماڵو مناڵتان ، ئەتا نەوێت بەوە خۆتان پاک بکەنەوە  دوای کۆچی داویی غاندی کوردوستان ،ڕووی دزێو ڕەشتان تێکەڵ بەڕووی سپی گۆڕان بکەن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە