کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
منیش کاندیدم لەسەر لیستەکەی خۆتان لیستی( خیانەتکاران و ترسنۆکەکان).دەنگم پێبدەن بۆ ئەوەی ئەم وڵاتەتان لەسەر پایەکانی درۆ، دزیی ، گەندەڵیی و نیشتمانفرۆشتن بۆ بنیادبنێمەوە و تەواوکەری پرۆژەی ئەندام پەرلەمانەکانی پێشوبم.دەنگم پێدەن بۆ ئەوەی چارەکێکی تری موچەکانتان ببڕین و لەگەڵ هاوڕێکانما گەشتە تەواو نەکراوەکانی پێ تەواو بکەین .بەڵێنتان پێئەدەم هەرگیز درۆتان لەگەڵدا نەکەم و پێش هەموو شتێک چەند دۆنمێک زەوی لەباشترین شوێنی شار بۆخۆم بکڕم و ڤێلایەک لە سەردیزاینی کۆشکە شاهانەییەکان بۆخۆم دروست بکەم .دەنگم...
کەمن ئەوکەسانەی پێش وەرگرتی پۆستێک دڵسۆزن و دوای وەرگرتنیشی بەدڵسۆزی بمێننەوە، بەڵام زۆرن ئەوانەی کە بەشان و باڵی هاوڵاتی و خزمەتدا هەڵەدەن بەڵام بە دوو پرسگە هاوڵاتی ئاسایی نایانبینێ. بەمەئەوترێ پەتای پۆست یان دەسەڵات لەم وڵاتە ئەگەر کارت بکەوێتە فەرمانگەیەکی حکومی ئەبێ سێ چوار فیوزی سەبرو تەحمولی زیادە...
لەم چەن ساڵەی دویدا زانکۆکان لە ناوەندی ڕۆشنبیری و کێبرکێی زانستیەوە گۆڕا بۆ ناوەندی خۆنمایشکردن بەداخەوە. لای من هەموو مروڤەکان جوانن بەتایبەت ئەوانەی جوانیان لە هەڵسوکەوت و مامەڵەیاندا ڕەنگ دەداوەتەوە. جوانترین خوێندکاری زانکۆیش ئەو خوێندکارەیە کە لە گەڵ بەردەوام بونی لە خوێندن کارێک ئەکا بۆ دابین...