کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

فەرمان خێڵانی: تکایە راستیەکان مەشێوێنن

راگەیاندنەکانی باشووری کوردستان ڕاستیەکان لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەشوێنن و دەڵێن کە بارزانی لە ئاستی وڵاتی بەلجیکا پێشوازی لێ کراوە، لە کاتێکدا کە بارزانی تەنها لە ئاستی یەکێك لە سێ هەرێمەکەی بەلجیکا پێشوازیی لێ کراوە. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی فلاندرن خێرت بۆرژوا پێشوازی لێکردووە و بەڵگەش بۆ ئەوە ئەم لینکەی گەشتی هەواڵەکانی ئەم شەوی تەلەفزیۆنی هەرێمی فلاندرن ڤی تی ئێم ە کە لە خولەکی ١٥ و چرکەی ٥ تا خولەکی ١٥ و چرکەی ٣٠ باسی دەکات کە لەلایەن ئەوەوە پێشوازی لێکراوە.------------------------------لەو...

فەرمان خێڵانی: ئاشتی هۆرامی پێی وتم ئەگەر ببیت بە پارتی داواکەت لەسەر دەکشێنمەوە

سەرەتای ساڵی 2011 لە سلێمانیەوە تەلەفۆنم کرد بۆ دکتۆر ئاشتی هۆرامی و پێم وت کاک دکتۆر ئەو داوایەم لە دادگا لەسەر بکشێنەوە. ئەویش پێی وتم وەرە بۆ هەولێر و پێکەوە قسەی لەسەر دەکەین. منیش رۆشتمە خزمەتی و وەک هەمیشە لە ئەنجومەنی وەزیران بە جانتاکەی و چەند ماستاوچیەکەوە لە هۆلێکدا پێشوازیەکی زۆر گەرمی لێ...

فەرمان خێڵانی: هەرێمی کوردستان لەسایەی بەرپرسانەوە بۆتە بازاری ساغکردنەوەی ماددەی هۆشبەر

دوای بازرگانیكردن بە نەوت و چەك، بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان لە  8% ی بازرگانی جیهانی پێكدەهێنێت.----------------------لە هەرێمی كوردستانیش ساڵ لە دوای ساڵ ڕێژەی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان روو لە زیادبوون دەكات، بە جۆرێك لەئێستادا بەندیخانەكان بوونەتە شوێنێك بۆ بازرگانی و ئاڵوگۆڕی...

فەرمان خێڵانی: نامه‌ى دووه‌مى كه‌سايه‌تى و رێكخراوه‌ كوردستانيه‌كانى تاراوگه‌

فه‌رمان خێڵانی نامه‌ى دووه‌مى چه‌ند رێكخراو و كه‌سایه‌تیه‌كى كوردستانى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێم، سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵى به‌دادگا گه‌یاندنى كامه‌ران نه‌جم و خۆشه‌ویسته‌كه‌ى به‌تۆمه‌تى به‌زاندنى ئادابى گشتىلە ڕێگەی هەواڵەکانی میدیاوە ڕاگەیەندرا کە سكرتێرى داواکاری گشتی...

فەرمان خێڵانی: لەهۆڵەندا سێهەمین ساڵیادی تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان كرایەوە

فەرمان چیمەن هۆڵەندادوێنێ 5 - 5 - 2013 كۆمیتەی هۆڵەندای حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان لەگەڵ رێكخراوەكانی شاری لاهای لەپاركی مانیفێڵدی شارەكە سێهەمین ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بەكۆبوونەوەی جەماوەری كرایەوە.لەو بارەیەوە گۆران رەشید یەكێك لەرێكخەرانی كۆبوونەوە جەماوەریەكەو بەرپرسی...

فەرمان خێڵانی: كولتوری مەرگدۆستی

كاتێك شاعیرێك ئەنوسێت ژیان لێرە سەدان ساڵە یەك ئیقاعەو سۆڵۆكەی ناگوێزێتەوە، ئەوە ئەو شاعیرە باس لەنەهامەتی میللەتێك دەكات كە بەهۆی كۆتوبەندە دینی و خەونە رەنگاڵەییە نەتەوەییەكانیەوە توانای گوزارشتی ژیانی نیەو هەمیشە لەدۆخی مردوویدا دەژی، سەر بەهەر ماڵ و دوكانێكدا دەكەیت یان پارچە ئایەتێك یان پەندێكی...

فەرمان خێڵانی: لە8 ى مارسدا چى بكەین؟!

هەموو ساڵێك بەبۆنەى 8ى مارس رۆژى جیهانى ژنەوە چەندین چالاكى و ئاهەنگ و بەزم و چى و چى ساز دەكرێت، زۆربەى چالاكیەكان لەساڵانى پێشتردا خۆى لەئاهەنگ و جلى كوردى لەبەركردندا بینیوەتەوە، هەڵبەت ئەمەش دەسەڵاتى بۆرژوازخوازى یەكێتى و پارتى لەپشتەوە بووەو بەمەبەست ویستوویانە ئەم رۆژە بەمشێوەیە یاد بكرێتەوە، بەڵام...

فەرمان خێڵانی: سوتانی بەشە ناوخۆییەکەی سەرچنارو قسەیەکی تر!

بیرمە شەوی ٣٠ ی تەموزی ٢٠١٠ کە خوێندکارانی زانکۆ ئاھەنگی دەرچونیان ھەبوو، بانگھێشتکرام، بەڵام لەراستیدا پێمخۆش نەبوو بڕۆم، ئەوکات لەرۆژنامەی دەستوور کارمدەکرد، رەنگە مەسەلە ئەوەبووبێ کە دڵم پێوە نەبوو بڕۆم بۆ ئاھەنگی خوێندکارانی زانکۆ، ھەتا شاھیدحاڵی گرگرتنی ئوتێل سۆما بم، دەرووبەری نیوەشەو بیستم کە...

فەرمان خێڵانی: ھەرێمی کارەساتەکان

دەردەدڵھەرێمەکەمان ھەرێمی کارەساتەکانە، کارەسات لەدوای کارەسات، ھەرێمێ خەڵکەکەی دیلی دەستی کۆنەپارێزی بووبێ و دەروێشی سیاسەت بێ ، نیوەی لەبەرەی سەوزە زەردباوەکان بن و نیوەکەی تری رەش و قاوەیی و نیلی، ئیتر چاوەرێی چی لێ ئەکرێ؟! لەو ھەرێمە ھێشتا کوشتن و ئیھانەی ژنان و سوتانی ئۆتێل و بەشەناوخۆیی و دزی لەقوتی...

فەرمان خێڵانی: تیرۆركردنى ژنانى سیاسى كورد لە پاریس و قسەیەكى تر!

دواى ئەوەى لە9ى ینایەرى ئەمساڵ 3 ژنە قارەمانى كورد بەناوەكانى (ساكیە جانسز ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرانى پەكەكەو فیدان دۆغان نوێنەرى كۆنگرەى نەتەوەیى كورد "كەنەكە" لەفەرەنساو لەیلا شایلەمەزى كچە چالاكوانى مەدەنى) لەپاریسى پایتەختى فەرەنسا تیرۆركران، لەئێستادا هەوڵ و بەرخۆدانێكى گەورە لەلایەن كوردانەوە...

فەرمان خێڵانی: گاڵتەجاڕیەكى ترى پارتى لەكەیسى سەردەشت عوسماندا!

لەراستیدا زۆر لەسەر سەردەشت و ئەو هەوڵە نەزۆك و گاڵتەجاریانەى پارتى نوسراوە، بۆیە من بەپێویستى دەزانم كەمێ لەچیرۆكى تیرۆركردنەكەى سەردەشت وەبیر خوێنەران بخەمەوە!سەردەشت عوسمان پەیامنێرى نهێنى ماڵپەرى كوردستانپۆست بوو بەناوى (سەرۆ) نزیكەى 20 وتارێكى نوسیوە، هەروەها خوێندكارى كۆلێژى ئادابى زانكۆى سەلاحەدین...

فەرمان خێڵانی: پارتى هێشتا بەخیانەتى نەتەوەیى تینووە!

هۆكارەكانى داخستنى سنورى كوردستانى رۆژئاوا لەلایەن پارتیەوە!لەماڵپەڕى ئاوێنە ئەو هەواڵەم خوێندەوە كە ئاژانسى فوراتى نزیك لەپارتى كرێكارانى كوردستان، توانیویانە بڕۆنە سنورى نێوان رۆژئاواو باشورى وڵات و وێنەڤیدیۆى ئەو سنورە تۆماربكەن و لەگەڵ پاسەوانێكیشدا دەدوێن، لەپاسەوانەكە دەپرسن : بۆچى ئەم سنورە تەلبەندكراوەو...

فەرمان خێڵانی: مەترسیەكى ترى هێزە ئیسلامیە سیاسیەكان لەهەرێم!

لەماوەى رابردوودا زۆر وتارو باس و خواس و تەنانەت بەكتێبیش باس لەمەترسى لایەنە ئیسلامیە سیاسیەكانى هەرێم كراوەو تیشكخراوەتە سەر زۆرێك لەمەترسیەكانیان لەسەر زۆر لایەنى سیاسى و كۆمەڵایەتى و.......هتد، بۆیە ئەمەوێ پەنجە بخەمە سەر خاڵێك لەپیلانەكانى هێزە ئیسلامیە سیاسیەكان لەهەرێمى كوردستاندا، كە دواجار كاریگەرى...

فەرمان خێڵانی: بۆ كۆمەڵى ئیسلامى: تكایە دواى په‌لاماردان و لێدانی، كەسایەتى ڕۆژنامەنووسەكەتان تیرۆر مەكەن!

فەرمان خێڵانى بەلجیكا*لەڕاستیدا هێرشكردنە سەر ڕۆژنامەنووسێك ماناى ئەوە نیە هێرش دەكرێتە سەر كەسێك بەهێندەى ئەوەى ماناى ئەوەیە كە هێرش دەكرێتە سەر ئازادى ڕادەربڕین، بەتایبەتیش ئەو هێرشەى كە كرایە سەر رۆژنامەنووس (هیوا عوسمان) كە ڕۆژنامەنووسێكە خزمەت بەڕاگەیاندنى كۆمەڵى ئیسلامى دەكات، لەلایەن خەڵكانێكەوە...

فەرمان خێڵانی: لەكوردستانى باشور میللەت تاوانبارە یان دەسەڵات؟!

فەرمان خێڵانى بەلجیكا*من ئێستا لەئەوروپا ئەژیم و باش لەو مەسەلانە تێگەیشتووم كە ئایا لەكێشەو ئاریشەكانى هەرێمدا حكومەت بەرپرسیارە یان میللەت؟!دڵنیا بووم لەوەى كە هێندەى دەسەڵات بەرپرسیارە میللەت نیوهێندە بەرپرسیار نیە، ئەمەش لەخۆمەوە ناڵێم بەڵكو بەم دەلیلانەى خوارەوە ئەیسەلمێنم:یەكەم: لێرە (ئەوروپا)...