کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەهۆڵەندا سێهەمین ساڵیادی تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان كرایەوە

Monday, 06/05/2013, 12:00


فەرمان چیمەن هۆڵەندا
دوێنێ 5 - 5 - 2013 كۆمیتەی هۆڵەندای حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان لەگەڵ رێكخراوەكانی شاری لاهای لەپاركی مانیفێڵدی شارەكە سێهەمین ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بەكۆبوونەوەی جەماوەری كرایەوە.
لەو بارەیەوە گۆران رەشید یەكێك لەرێكخەرانی كۆبوونەوە جەماوەریەكەو بەرپرسی كۆمیتەی هۆڵەندای حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان بەئاوێنە نیوزی راگەیاند "ئەمرۆ كە هاوكات بوو لەگەڵ رۆژی ئازادكردنی هۆڵەندا لەدەست سوپای نازی ئەڵمانی، بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوەكانی شاری دێنهاخ - لاهای هۆڵەندا بەكۆبوونەوەیەكی جەماوەری و بەرزكردنەوەی وێنەی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان سێهەمین ساڵیادی تیرۆركردنەكەیمان كردەوە"
گۆران ئەوەیشی وت كە لەو كۆبوونەوە جەماوەریەدا 3 داواكارییان هەبووە، ئەوانیش "پرۆسەی دادگاییكردنی كەیسی سەردەشت عوسمان رابگیرێت، لیژنەیەكی بێلایەنی سەڵاحیەتدار بەبەشداری رێكخراوە مەدەنیەكان و رێكخراوە جیهانیەكانی داكۆكیكار لەمافەكانی مرۆڤ و نوێنەری خێزانی سەردەشت بۆ لێكۆڵینەوە لەو كەیسە پێكبهێنرێت و هەموو ئاسانكاریەكی لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانی هەولێرەوە بۆ بكرێت، سێهەم داواكاریشیان ئەوەبوو كە رۆژی 5 ی 5 بكرێتە رۆژی ئازادی رادەربڕین لەكوردستان"
لەكۆبوونەوەكەدا بەیاننامەی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان لەلایەن سوهام عەلی خوێندرایەوەو وتارەكەی سەردەشت عوسمانیش بەزمانی هۆڵەندی و ئینگلیزی بەسەر ئامادەبواندا دابەشكرا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە