کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ كۆمەڵى ئیسلامى: تكایە دواى په‌لاماردان و لێدانی، كەسایەتى ڕۆژنامەنووسەكەتان تیرۆر مەكەن!

Monday, 05/11/2012, 12:00


فەرمان خێڵانى بەلجیكا*
لەڕاستیدا هێرشكردنە سەر ڕۆژنامەنووسێك ماناى ئەوە نیە هێرش دەكرێتە سەر كەسێك بەهێندەى ئەوەى ماناى ئەوەیە كە هێرش دەكرێتە سەر ئازادى ڕادەربڕین، بەتایبەتیش ئەو هێرشەى كە كرایە سەر رۆژنامەنووس (هیوا عوسمان) كە ڕۆژنامەنووسێكە خزمەت بەڕاگەیاندنى كۆمەڵى ئیسلامى دەكات، لەلایەن خەڵكانێكەوە كراوە كە بەناو ئۆپۆزسیۆنن و داكۆكى لەمافى رۆژنامەنووسان و ئازادى رادەربرین و مافى كۆمەڵانى خەڵك ئەكەن، بەڵام بەداخەوە ئیسلامی سیاسى هەمیشە لەگەیشتنیان بەدەسەڵات نمونەیەكى دڕندانەى خۆیان پێشكەش بەكۆمەڵانى خەڵك كردووە، ئەوەش مایەى نیگەرانیە، بەنمونە ئیسلامیەكانى توركیاو میێر كە ئێستا لەسەر حوكمن، بۆیە بەراستى بەشبەحاڵى خۆم ئەو ڕووداوە تووشى شۆك و سەرسوڕمانى نەكردم، بەپێچەوانەى زۆربەى ئەوانەى لەسەر ئەم رووداوە كۆمێنتى خۆیان داوەو سەرسوڕمانى خۆیان دەربڕیوە، چونكە ئەوەى لەهێزێكى ئیسلامى سیاسى خێڵەكى ئەبێ چاوەڕوان بكرێت هەر ئەوەیە كە ئازادى بەر شەق بدەن و تیرۆرى كەسایەتى مرۆڤەكان بكەن، بەبڕواى من روونكردنەوەكەى نوسینگەى ئەمیرى كۆمەڵێ ئیسلامى جگەلەوەى كە باوەڕبوونە بەو هێرشكردنە فیزیكیە، جارێكى تر تیرۆرى كەسایەتى ئەو رۆژنامەنووسەیشیان كردووە، چونكە مەسەلەكەیان بۆ كردووە بەمەسەلەى شارچێتى و دەمارگیرى و گوایە ئەو رۆژنامەنووسە جنێوى بەهەولێریەكان داوە، لەراستیدا ئەم بەشەى رونكردنەوەكە بەتەواوى جێگەى باوەر نیە، چونكە ناكرێ پاسەوان بەبێ ئەمرى ئەمیر تا تەوالێتیش بڕوات ئیتر چۆن بوو توانیویانە بەبێ پرسى ئەمیر هێرشى فیزیكى بكەنە سەر رۆژنامەنووسێك كە پلەى وەزیفى لاى كۆمەڵى ئیسلامى لەپلەى وەزیفى ئەو پاسەوانانە باڵاترە؟! لەلایەكى تریشەوە ئەو ڕونكردنەوەیەكى نوسینگەى ئەمیرى ئەو حیزبە ئیسلامیە بەناو ئۆپۆزسیۆنە خۆى لەخۆیدا تیرۆركردنى كەسایەتى ئەو رۆژنامەنووسەیە، چونكە كەسایەتى (هیوا عوسمان) تۆمەتبار دەكەن بەدەمارگیرو شارچێتى و جنێوفرۆش، بۆیە بەبڕواى من ئەوەى بەهەر بیانوویەكەوە بێ، لەرۆژنامەنووس بدات و سوكایەتى پێ بكات ئەوە مرۆڤبوونى خۆى لەدەستدەدات و جگە لەدڕندەیەكى مەترسیدار هیچ مانایەكى دى بۆ خۆى ناهێڵێتەوە.
*توێژەرى دەرونى و ئەندامى كاراى تۆڕى بەرگرى لەماف و ئازادیەكانى خەڵك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە