لە زانكۆكانی كوردستان سەیر و سەمەرە ئێجگار زۆرن ، هەر لە ئاستی نزمی خوێندن تا ئەگا بە ئاستی نزمی مامۆستا و نا دادپەروەرێتی لە وەرگرتنی پۆستەكانا هەر لە بڕیاردەری بەشەكانەوە تا ئەگا بە ڕاگری كۆلێج و جێگرەكانی سەرۆكی زانكۆ و چەندینی تر. بەڵام لە ڕاستیا لە هەندێ لە زانكۆ تازەكان كاری وا ئەكرێ مرۆڤ شەرم لە خۆی ئەكاتەوە. بەر لە هەموو شتێك پۆستەكانی هەندێ لەم زانكۆیانە بە بڕیاری نهێنی و بە میزاجی كەسەكان دابەش ئەكرێن لە كاتێكدا بە بڕیاری حكومەت و پەرلەمان ئەبێ هەر پۆستێك دوای بانگەوازی ئاشكرا بدرێ بە كەسانێك...