کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە "قەندیل" ـەوە...بۆ "قاهیرە"! .

Wednesday, 30/06/2010, 12:00


مەحموود خەلیل زەرگەزەوی سپاس بۆ دەستكاریی نەكردنتان، بۆئەوەی وەكخۆی بگاتە دەست خوێنەرەوە دوای بڵاوبوونەوەی وتاری "گەریلا بەرۆمەتەكان..دەسم دامێنتان!"؛ لەهەردوو سایتی "ستاندەر"و"ئیسلام پەیك"و، دواتریش لە"كوردستانپۆست"..لە رێی ئیمەیلەكەمـ[یاهۆ مەسێنجەر] ـەوە، نامە گەلێك-م بۆهات؛ كە دەتوانین بۆ سێ تاقم دابەشیان بكەین: 1-هاوبیرانی قوتابخانەی كوردیی سۆسیالیزم "المدرسە الكوردیە للاشتراكیە، ای للفكر الاشتراكی" (كاژیك+پاسۆك+هەردوو كۆنگرەی نیشتمانیی و، نەتەوەیی كوردستان). 2-گەریلا سەربەرزەكان، خۆیان.
3-بەشێكی زۆر لەوانەی نە لەخۆیان و، نە لە "ئیسلام" ـەكەیان حاڵی نەبوونە و حاڵیش نابن، عاریفەكان گوتەیەكیان هەیە؛ دەڵێن: ئەوەی خۆی نەناسێ، هەرگیز خوای خۆی ناناسێ! "من لم یعرف نفسە، لن یعرف ربە".
ئنجا، تاقمی سێیەم..زۆر بێویژدانانە وبێ رەچاوكردنی "وێڵ"و"ئەدەب"..پەلاماریانداوم و، تۆمەتی "جوو" (یهودی) بوون و، دژی هەڵسانەوە (نهچە)ی ئیسلامیی-یان داوەتە پاڵم. بوێژ دەڵێت: ومن البلیە شر من لایرعوی .......عن جهله، وخگاب من لایفهم!!
بۆیە لێرەدا، لەبری ئەوەی بەزمانی ئەوان وەڵامیان بدەمەوە، دەپاڕێمەوە لەخوا و، نزا دەكەم: خوایە! گەلەكەم بخە سەر راستە رێ؛ چۆنكە نازانن [نەزانن] (اللهم اهد قومی، فانهم لایعلمون). تاقمی یەكەمیش، "سپاس"و"پێزانین"و"دەستخۆشی" یان لێكردووم و، ئەزژی لەناخی دڵەوە..سپاسی یەكە بە یەكەیان دەكەم. هەرچەندی گەریلا بە رۆمەتەكانن، ئەوان دوونامەیان بۆ ناردووم، یەكێكیان هی خوشكە "جوان؟" و ئەوی تر هی كاك "زاگرۆس؟" ـە. لێرەدا بەپێویستی دەزانم، دەقی نامەكەی كاك زاگرۆس؟ وەك خۆی جگە لە راستكردنەوەی هەڵەی رێنووس(املاو) و دانانی تیپ [پیت] و خاڵ- بڵاوبكەمەوە و، دواتریش قسەی خۆمی لەبارەوە بكەم و، لەكۆتایی وتارەكەشمدا چەند دێڕە شیعرێكی "جوان" خان، وەك یادەوەریی مێژوویی تۆماردەكەم. نامەكەی كاك زاگرۆس؟: بابەت/پێزانین: "بەرێز كاك مەحموود..پەیامی ئیسلامیی و كوردانەی جەنابت؛ بەدەم (با)ی شەماڵ گەیشتە "قەندیل"ـی سەربەرز و، خۆشكان و برایانت پێی شادبوون. ئەگەر [گشت: م.خ.ز] موسڵمانی كورد؛ وەك بەڕێزت بیر[بـ: م.خ.ز] ـكەنەوە..هەم كورد پیرۆز دەبێت و، هەم ئیسلام لە كوردستان. كە بەداخەوە! ئیسلام لە كوردستان بۆ خزمەتی داگیركەران بەكارهاتووە و، مامۆستای ئایینی[كورد: م.خ.ز]؛ هەرگیز نەیویستووە، دەنگی تەیارە..تۆپ و تانك و، هاواری ژنان و مناڵانی كورد دەگاتە هەولێر و سلێمانی و مهاباد و ئامەد [و قامیشلی: م.خ.ز]! بەڵام ..! وتارخوێنی رۆژی هەینی گوێ[ی: م.خ.ز] خۆی لێگرتووە و، سپاسی ئەردۆگان و خامەنەیی..دەكەن! كە لەسەر غەززە، سیاسەت دەكەن و، هەردووك لایەن (ئیمپراتۆری سەفەوی و ئۆسمانی) بەهاوپەیمانیی، كەوتوونە[تە: م.خ.ز] گیانی گەلی ئێمە. گوتن زۆرن..بەڕێزت باش دەزانی برا و خۆشكانت لە "قەندیل" ژیانی (؟؟) و مردنی سەربەرزییان ..هەڵبژاردووە . دووبارە سپاس بۆ ئێوە؛ گەنجی موسڵمانی كورد. برات/زاگرۆس 25/6/2010 ". لەراستیدا، ئەم نامەیەی كاك زاگرۆس، زۆر خەمی بیرهێنامەوە و زۆر برینی ساڕێژنەكراوی كولاندمەوە و، زۆر هەڵدەگرێ..كە پێموایە هەموو خوێنەرەوەیەكی ژیر؛ لێی تێدەگات. بەڵام ! لێرەدا من چوارشتی لێ دەردێنم:
1- "ئیسلام لە كوردستان، بۆ خزمەتی داگیركەران بەكارهاتووە!".
2- "مامۆستای ئایینی[كورد: م.خ.ز]، هەرگیز نەیویستووە یان نەیزانیوە، بەباشی لە ئایاتی پیرۆز بۆ خزمەت و رزگاریی گەل و وڵاتی خۆی- كەلك وەرگرێ!!".
3- "وتارخوێنی رۆژی هەینی؛ گوێی لە تانك و تۆپ و تەیارە [ی تركیا و ئێران دەبێت: م.خ.ز]، كەچی سپاس و ستایشی ئەردۆگان و خامەنەیی دەكەن، [گوایە: م.خ.ز] لە سەر غەززە سیاسەت دەكەن".
4- "بەڕێزت باش دەزانی، برا و خۆشكانت لە "قەندیل" ژیانی (؟؟) و مردنی سەربەرزییان..هەڵبژاردووە" . بەڵێ..كاك زاگرۆس! راست دەفەرموویت، هەموو كاتێك ئایینی ئیسلامیی پیرۆز وەك چەكێكی رۆحی دژ بە خەڵكی كوردستان، بەكارهێنراوە. بەواتایەكی تر، "ئیسلام" كراوەتە "مەغنەم" بۆ داگیركەرانی كوردستان و، وەكچۆن كراوەتە "مەغرەم" ـیش بۆ كوردستانییانی نیشتمان داگیركراو!!. بەڵام لە ئێستاوە را..دڵنیای جەنابت و هەموو كوردێكی دڵسۆژ و بەكەرامەت دەكەمەوە، كە ئەو رۆژە بۆ هەتا هەتایە بەسەرچوو، كورد جارێكی تر لەرێی جوولاندنی سۆز (عاگفە) ی ئایینی-ئیسلامییەوە، خەنجەر بدرێت لە پشت و جەرگی!. ئێمە لەشكرێك هاوبیرین، كە هەم ئیسلامەتیی راستینە [نەك ئیسلامەتیی ساختە! بۆ نموونە: ئیسلامەتیی ترك و عەرەب وفارس- ی داگیر كەر] و، هەم بیری نەتەوەیی كوردانە [واتە؛ نەبیری "قەومییەت"ـی رۆژهەڵاتی و، نە بیری "ناسیۆنالیزم"ـی رۆژاوایی] كۆماندەكاتەوە و، هەر لە منداڵییەوە "فرچك"ـمان بەهەردووكیانەوە خواردووە. بۆ لەمەودوا، ئێمە دەبین ئیسلام لە تەرجەمەوە..بخەینە قۆناخی "تەوزیف"! لەداهاتوودا، دەبێ وا خەڵك پەروەردە بكرێ كە: ئایین-ئیسلام یاسای رێكخستنی ژیانە (الدین للحیاە)..نەك مایەی قڕانە كوردیی و ماڵوێرانكردنی! ئیسلامێك كورد قڕان بكات، حاشا ئەوە هەرگیز ئیسلام نییە و، ئەنجامدەرانیشی دوژمنانی خوا و گەلی كورد- ن! بۆیە مژدەتان دەدەمێ..مژدە!!. برام..كاك زاگرۆس! دەبێ ئەوە چاك بزانین كە كێشەی كورد لەگەڵ دوژمنانی خوا و كورد[داگیركەرانی كوردستان]، كێشەی سیستەمی حوكمڕانیی؛ نییە، كێشەی سیستەمی پاشایەتیی..كۆمارێتیی، یان دیمۆكراتی..دیكتاتۆری، یان دادگەری..ستەمكاری،،نییە! بەڵكوو؛ كێشەی ئۆممەتێكی لەتلەتكراوی..وڵات داگیر و دابەشكراوە!!؟ ئەوانەی دەڵێن: حكوومەتی ئەردۆگان لەوانەی پێشخۆی چاكترە، زۆۆۆۆۆر هەڵەن! لەئەتاتركـ-ـەوە تائێستا، ئەوەی بە فاشیی و شۆڤێنیی و عەسكەرتارییەت وتانك و زریپۆش,.. بۆیان نەكراوە، ئەردۆگانـ-ـی روو رەش (منافق) دەیەوێ لەرێی ئیسلامەوە..تەواوی بكات! خۆیان دەڵێن: گریقنا هو القران...غایتنا هی الگوران. بۆیە هەرهەموویان (بەبێ جیاوازی) رووی یەك دراون (اوجه لعملە واحدە)! واتە: یەك ئامانج (هدف-غایە) و، ئامراز (وسیلە)ی جیا جیا..مەبەستی سەرەكی هەموو تۆرانییەكانە!!. ئەلێرەشەوە، داوا لەهەموو كوردێكی بەشەرەف دەكەم، بەوانەش كە قسەی قۆڕ وفاتیحە ؟م بۆ دەنێرن؛ كە نە كەن نە بە ئەردۆگان و نەبەهیچ دوژمنێكی تری خوا و گەلی كورد،،بڕوا بكەن!!.
ئێمە؛ چۆن حزبێكی ئیسلامیی-مان دەوێ..؟!
بەوەڵامدانەوەی ئەم پرسیارەی سەرەوە، دەزانرێ، ئاخۆ هۆی چییە؛ ئەوهەموو دوژمنایەتیی كرانەمان لەلایەن موتەئەسلیمە كوردیزمانەكانەوە؟؟ بۆچی هێندە دوژمنایەتیی خۆم و هاوبیرانم دەكەن؟! جاری پێشوو نەجاری یەكەمبوو..نە دواجاریش دەبێت، ئەوە جگە لەو قسە قۆڕ و هیچ و پووچانەیان كە ماوە ماوە لەنێو خەڵكی ساویلكەو نەزان لە كوردستان بڵاوی دەكەنەوە، بۆ نموونە: فیسار و فیساركە باوەڕیان بەخواو پێخەمبەر و شەریعەتی ئیسلام و..نییە و، هەرگیز قورئان ناخوێنن و نوێژ ناكەن و..تاد (وادیارە بەلای ئەوبرا موسڵمانانەوە؟؟ باسكردنی پاش ملە "غیبە" دروستە؟!) (فلا تزكوا انفسكم..الله اعلم بمن اتقی!!). ئێمەش (خۆم وهاوبیرانم)، لە بەر ئەوەی لە ئیسلامیی راستینە تێگەیشتووین، كاتێ شتێكمان بەسەر دڵدا بێت، ئەوە بەفەرمی و بەناو نیشان و وێنەو ئیمەیڵ و..ئەگەر پێویستیشی كرد ژمارە مۆبایلی مبسر و كوردستان بڵاوی دەكەینەوە، ئەوەی پێشمان راست بێت، لەترسی لۆمەی لۆمەكاران و..پەنجە بڕین (!!) ئەوە هەرگیز نكۆڵیی لێ ناكەین. چۆنكە؛ ئێمە خۆمان لە سەیفوددینی ئامەدی و مەولانا شیهابوددینی سۆرەبەردی[سوهرەوەردی] (كە دوو فەیلەسووفی گەورەی كوردبوون و، بە ناهەق لەلایەن خودی موسڵمانانەوە خوێنیان رژاوە) لەلایەك و، سەردەشت و سۆران لەلایەكی تر؛ بە زێتر نازانین..بیركەرەوە(مفكر)ی گەورەی میسر؛ فەرەج فۆدە دەڵێت: "ئەگەر ترسایت هەرگیز قسە مەكە، خۆ ئەگەر قسەت كرد؛ ئەوە هەرگیز مەترسێ!"، ئێمەش؛ ئەوەی دووەممان هەڵبژاردووە و، پوولێكمان بەوەی یەكەمەوە نامەوە. ئنجا، لێرەدا نموونەی پارتێكی كوردیی ئیسلامیی رەسەن، پێشانی خوێنەرەوەی زێدە خۆشەویست دەدەم، بۆ ئەوەی بزانێ، ئەمیان لە كوێ و ئەمانەی لای باشوور لەكوێ (این كوجا، وان كوجا؟): پارتیی ئیسلامیی كوردستان (الحزب الاسلامی الكوردستانی) ئەمەیان پارتێكە، لەساڵی 1400ك 1981ز دامەزراوە، لەرووی "نەوعی" ـیەوە جیاوازی هەیە لەگەڵ هەموو پارت و لایەنە ئیسلامییەكانی وڵات. گەورەی بیركەرەوە و زانایانی كورد؛ جەنابی پڕۆفیسۆر د.جەمال نەبەز، دەفەرموێت: " ئەو جیاوازییە، دەگاتە ئەو رادەیەی كەدەشێ بڵێین؛ لێرەدا، دوو تاقمی ئیسلامیی لەنێو كورد دا بوونی هەیە، تاقمێكیان: هیچ پێوەندییەكی بەو وڵاتانەوە نییە كە كوردستانیان داگیركردووە، ئەو بزووتنەوەیەش بە سەركردەیەتیی كەڵەزانا (عەللامە) ی كوردیی نوێكەرەوە [ی ئیسلام مجدد الاسلام] پڕۆفیسۆر د. محەمەد ساڵح گابووری ئوستادی پێشووی بنەماكانی ئایین (اێول الدین) لە زانستگەی ریاز و، زانای خواناس (العالم الربانی)؛ شێخ عومەر غەریبـ-ـە.
لەچاوپێكەوتنێكی رۆژنامەییدا لەگەڵ " بنكەی كوردیی بۆ راگەیاندن و بەڵگەنامە لە بۆن"، پڕۆفیسۆر د.محەمەد ساڵح گابووری؛ لەبارەی پارتـ (حزب)ـە كەیەوە دەڵێت: "پارتەكەمان، هاوسەنگیی لەنێوان مافە ئایینییە دوا رۆژییەكان و، مافە دنیاییەكانی وەك نیشتمان و نەتەوە- یێتی دەكات. پارتەكەمان، داوای دروستكردنی كوردستانی گەورە دەكات؛ لە یەك وڵاتـ (دولە) ـی سەربەخۆ لەسەر ئاستی هەرێمایەتیی و، هەر بەمافە كلتووری رۆشنبیری (پقافی) و كۆمەڵایەتیی؛ یان فەرمانڕەوایی خۆماڵیی (الحكم الژاتی) و یانژی فێدەڕاڵی و كۆنفێدەڕاڵی..واز ناهێنێت. پارتەكەمان، داوای دروستكردنی "وڵاتە یەكگرتووەكانی موسڵمانان" دەكات؛ لەسەر ئاستی جیهان و نێودەوڵەتیی.پارتەكەمان، لە رووی هزریی (فكری)، كارگێڕی، دارایی..سەربەخۆیە و، هیچ پێوەندییەكی بە ئێران..یان سووریا..یان ئێراق..یان تركیا، یان هەر لایەنێكی تر كە دوژمنی كورد و كوردستان بێت، نییە. پارتەكەمان، مەبدەئە بنەڕەتییەكانی ڕاگەیاندووە و، سیاسەتی پارتـ (حزب)ـی كێشاوە و، هەر لە سەرەتاوە؛ نەخشەی كوردستان [ی گەورە]ی بڵاوكردۆتەوە بەئاشكرا و، بەبێ نهێنی و بێ قۆناخ بە قۆناخ. پارتـ[ ـە كەمانٍ]، چەند چەمكێكـ (مفاهیم) ـی نوێی پێشنیازكردووە؛ وەك دیمۆكراسی بەواتای پرس و رای پێویست (الشوری الملزمە) و، نەحلەتی لە تێرۆر كردووە و، "جیهاد" یش بۆ بانگخوازیی و شەڕكردن لەگەڵ كافران نییە، بەڵكوو بۆ لابردنی ستەم و، بۆ بەرگریكردن لە ستەملێكراوانـ-ـە ..تاد" دواتر، رێبەری رۆحی قوتابخانەی كوردیی سۆسیالیزم (د. نەبەز) دەڵێت: "پێمخۆشە لێرەدا ئاماژە بەخاڵێكی یەكجار زۆر گرنگ بدەم، ئەویش: پرس و رای پێویستـ (الشوری الملزمە) ـە، كە بەیەكدەنگ (اجماع) دروست دەكرێت، ئەمەیان شتێكی نوێیە لە فیقهی ئیسلامیی و، وەك هەوڵدانێك بۆ هاوسەنگیـ (توفیق) ـی نێوان ئیسلام و دیمۆكراسی، دادەنرێت.پارتە ئیسلامییەكان؛ هەوڵیانداوە هاوسەنگیی لە نێوان نەتەوە (قومیە) یێتی و ئیسلام بكەن، بۆ نموونە: هەموو پارتە ئیسلامییەكانی عارەبی و تركی و فارسی.. یان لە نێوان ئیسلام و سۆسیالیزم (الاشتراكیە) وەك قوتابخانە (مدرسە) كەی دۆكتۆر عەلی شەریعەتی؛ كە لەحاڵێكی نادیار لە1977 لە لەندەن كۆچی دوایی كرد. (هەتا لەنێوان [ئیسلام] و ماركیسێتی، بۆ نموونە: موجاهیدی خەڵقی ئێران). بەڵام..! هاوسەنگیكردن لە نێوان ئیسلام و دیمۆكراسی، شتێكی نوێیە و، من بۆ خۆم (واتە: د.نەبەز) بۆیە شتێكی غەریب و سەرسوڕهێنەر نییە، كە دەبینین؛ وڵاتی "ئێرانی ئیسلامیی؟؟" و وڵاتی " خادیمولحەرەمەین ئەلشەریفەین؟؟؟" [ببورن خائینولحەرەمەین ئەلشەریفەین: م.خ.ز] [هەروەها تركیای ئۆسمانی تۆرانی: م.خ.ز]، دژایەتیی پارتیی ئیسلامیی كوردستان؛ دەكەن، چۆنكە؛ ئامانجەكانی پارت، یەكانگیر نییە لەگەڵ سیستەمی نەتەوەیی تڕمەزنـ (الاستكباری) ـانەی فارسی لە ئێران و، عارەبی لە حیجاز [و، تۆرانی لە ئەستەمووڵ : م.خ.ز]" (1) لێرەشەوە رایدەگەیێنم، هەركاتێك هەر حزبێكی ئیسلامیی باشوور، ئەو بەرنامەیەی كە پارتیی ئیسلامیی كوردستان، بە سەركردەیەتیی موجەددیدی سەتە د.گابووری دایناوە، بڕوای پێهێناو و لە رووی كردەیی (عملی) بە هەندازە (ئەندازە) ی توانا (لایكلف الله نفسا الا وسعها) جێبەجێیكرد و، بەیەكجاری و بۆ هەتا هەتایە بیر و باوەڕی وەهابیزم و (؟؟؟)ی فڕێ دا، ئەوە ئەوكات؛ شانازی و شەرەفە بۆ من كە ببمە پێشمەرگەیان!!. لەكۆتاییشدا، هەروەك لەسەرەتادا بەڵێنمان بە خوێنەرەوەی خۆشەویست دابوو، ئێستا چەند دێڕێ لە هۆنراوەكەی خوشكە "جوان" بۆ یادگاریی مێژوو..تۆمار دەكەین.
لە "قەندیلـ"ـی سەر بەرزەوە...
وەڵامت بۆ دەنێرمەوە
هێزی گەریلا نابەزن...
هەموو شۆڕشگێڕن ئەمڕۆ
شەهیدبوونمان شانازییە..
.دایكان بۆمان مەكەن رۆ رۆ هەڤاڵان!
رۆژی هیمەتە..
.سەبری دوژمنیش لەتلەتە رۆژی تۆڵە ئەستاندنە...
بەیداخی سوور هەڵگرتنە
تێبینی: لەبارەی "پارتی ئیسلامیی كورد" بڕوانە: (المستچعفون الكورد واخوانهم المسلمون) ل74و75 /چ2 ئەلیكترۆنی. 29/6/2010 قاهیرە
[email protected]
نووسەر، زانستكارە لەبواری شەریعەت و یاسا/ زانستگەی ئەزهەری شەریف.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە