کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەزهەری شەریف؛ بەنیازە خۆی پاك بكاتەوە لە "وەهابیی" و "خۆ بەسەلەفیزان" ـەكان!.

Sunday, 04/07/2010, 12:00


ئەزهەری شەریف بەنیازە خۆی پاك بكاتەوە لەهەموو ئەو فكرە توندڕۆ و تەكفیرییانەی كەدەبنە مایەی ناشیرینكردنی ئایینی ئیسلامیی پیرۆز وخودی موسڵمانان؛ لەلایەن ئەوكەسانەی كە بە"ئیسلامیی راستینە" شارەزانەبوون، بەتایبەتی رۆژاوا و ئەمێریكا. لەوبارەیەوە؛ سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رووداو و پێشهاتەكانی پێوەندیدار بە ئەزهەر، تایبەت بەئێمەمانانی راگەیاند كە: "ئیمامی ئەكبەر و؛ شیخی ئیسلام و ئەزهەر د.ئەحمەد ئەتتەییب، بڕیاری داوە هەر زانستكارێكی ئەزهەریی، لەسەری ساخببێتەوە كەمترین پێوەندیی بەو تاقمانەوە هەیە، نەك هەر لەئەزهەری شەریف..بەڵكوو لە میسریش جێگای نابێنەوە". ئەو سەرچاوەبە هەروەها گوتیشی:"ئەو زانستكارانەش كە هاموشۆی لایەنە "گومان لێكراوەكان" دەكەن، ئیمامی ئەكبەر بڕیاری داوە كە مامۆستای تایبەتییان بۆ شایانی باسە، شێخی ئەزهەر لەیەكەمین چاوپێكەوتنی رۆژنامەییدا گوتبووی" ئەوەلی ئەوەلیاتی ئەزهەر، دژایەتیی كردن و بەرپێچدانەوی "وەهابیزم" و ئەوانەی بەخۆیان دەڵێن سەلەفی (متمسلف) دەبێت". جێگای وەبیرهێنانەوەشە؛ دوای رووداوەكەی 11ی سێپتەمبەری ئەمێریكا، رۆژاوا و ئەمێریكا جیاوازیی نەكەن لەنێوان ئیسلام و تێرۆر (ارهاب)، بەهۆی ئەو فكرە توندڕۆ (متگرف) و تەكفیرییانە!.
4/7/2010 قاهیرە

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە