کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەریلا بە رۆمەتەكان..دەسم دامێنتان!

Sunday, 27/06/2010, 12:00


مەحموود خەلیل زەرگەزەوی قاهیرە تێبینی: سپاستان دەكەم 1- وەكخۆیی و بێ دەستكاریی بڵاوی بكەنەوە 2-ئەگەر بڵاویشی ناكەنەوە هەر زوو وەڵامم بدەنەوە. خوشك و برا گەریلا بە رۆمەتەكان (بەشەرەفەكان)..سڵاوی ئازادیی و یەكسانیتان لێبێت! هەواڵتان دەپرسم و, ئەملاولای یەكە بە یەكەتان ماچ دەكەم. چەندە بەختیار بووم كاتێ هەواڵی ئەوەم زانی جەندرمە تركەكانتان به‌سزای گه‌ل گه‌یاندوون..! خۆزگە دەستێكی منیشی لەگەڵدابوایە، بۆ ئەوەی تۆزێكی ئەو كەرامەت و شەهامەتەی كە ئێوە بۆ تاك بە تاكی كورد دەیگەڕێننەوە، بەرم بكەوتایە..! ئەوە ئێوەن سەربەرزی و نەبەزی و خۆ راگریی كورد، پێشانی جیهان دەدەن..ئەوە ئێوەن دەڵێن: یەكێك لەم دووانە ماڵی راستینەی ئێمەیە؛ یان كوردستان یان گۆڕستان..ئێوەن دەلًَێن: ناژین بۆ مردن؛ دەمرین بۆ ژیان..ئێوەن دەڵێن: ژین بێ ئازادیی هیچ واتایەكی نییە! ئێوەن دەڵێن: ژین بە ژێر دەستەیی سەگەمەرگییە! (ببورن سەگ لە مرۆڤی زۆردار باشترە)..ئەوە ئێوەن عەرشی جەبەرووتی تۆرانییە گورگەكان دەهەژێنن!! ئێوەن ئۆسمانییە نوێیەكان (بۆ نموونە سوڵتان ئەردۆگان و سوڵتان ئۆغلۆ؟!) ناچار دەكەن دەست و دەم لەبەر ئۆروپا پانبكەنەوە بۆ ئەوەی دەهاواریان بێن!! ئێوەبوون رووی رەشی ئۆسمانییە نوێیەكان لەبەردەم رای گشتیی جیهاندا رەشتر كرد..نازانم ئێوە بەژن و باڵاتان چەندە بەرزە..چۆن ئەو هەموو جیهانە دەتانبینێ؟! خۆزگە ئەو پەنجانەی كە ئێستا كە ئێستا ئەم چەند دێڕەی پێ دەنووسرێ..ئەو گوللەیەی پێ بتەقانرایە، كە جەندرمە تۆرانییەكانتان پێ تۆپاندوون (سەكەت كردوون)!! ئێوە زۆر مەزنن..كەم كەس بەو مەزنییەی ئێوە دەگات! تكای خوشك و برایانەتان لێ دەكەم، وەك برایەكی بچووكی كەمتەرخەم، گوێ-م لێ بگرن: هەرگیز بەگوێی ئەو كوردیزمانانە نەكەن كە دەڵێن؛ (ئێستا رۆژگاری جیهانگیرییەو، سەردەم سەردەمی وتو وێژەو، مۆدێلی چەك وپارتیزانی بەسەرچووە!!)، چۆنكە؛ ماف دەسێنرێ..هەرگیز نابەخشرێ!! (إن الحقوق تۆخژ بالقوە..ولا تتسدق بها أحد). بەڵێ من لەگەڵ وتووێژم بەڵام لەگەڵ كێ؟! لەگەڵ مرۆڤ، لەگەڵ كەسانێك بەهای مرۆڤایەتیی بزانن و، لە زمانی وتووێژ تێبگەن..نەك لەگەڵ كەسانی هەمەجی و بەڕبەڕی كە تەنیا "هێز" دەناسن!! من لەو كوردیزمانانە دەپرسم: ئەرێ بەڕاست؛ بە وتووێژ، سەددام پەتی مەرگی كرایە مل؟ ئەرێ بەڕاست بە وتووێژ، ئەمێریكا ئێراق و ئەفغانستانی (؟؟) كرد؟ ئەرێ بەڕاست، تركیاوئێراق و سووریا و ئێران و... بەوتووێژ، كوردستان دابەشكرا بەسەریان؟!! ئەرێ بەڕاست..ئەرێ بەڕاست؟؟! نەخێر..! خوشك وبرا بە شەرەف وكەرامەتەكان، هێزبوو..هێز..! بوێژ دەڵێت:
السیف اسدق انباو من الكتب فی حده الحد، بین الجد واللعب واتە: هەق و ناهەق لە گۆڕێ نییە..ئەوەی لە گۆڕییە، هەر هێزە..هێز!! كەوابوو، گەریلا بە رۆمەتەكان..هەرگیزاو هەرگیز نەكەن چەك دابنێن و دەست لەتۆپاندنی جەندرمە تركەكان بپارێزن، دەسم دامێنتان!!
شۆڕشی گەریلا..لەكوێی ئیسلامە؟!
ئنجا، لەبەر ئەوەی نووسەری ئەم چەند دێڕە، زۆربەی هەرە زۆری تەمەنی لە بواری "ئیسلامەوانیی" بەسەربردووە و، ئێستاشی لەگەڵدابێت هەر بەردەوامە..بەوهۆیەشەوە لە (ناز)ی دایك وخوشك وبراو خۆشەویست وخزمان بێبەشبووم، بۆیە لێرەدا هەم بەئەرك (واجب) و هەم بە ماف (حق) ی ئایینی و نیشتمانیی خۆمی دەزانم، شرۆڤەیەكی كورت (بەڵێ زۆر زۆر كورت)، بۆ ئەو شۆڕشە بكەم. بێگومان، كرۆك (جوهر) و ئامراز (وسیلە) و فەلسەفەی ئیسلامەتیی راستینە سێ شتە..بۆ سێ ئامانج (هدف-غایە) و مەبەستی سەرەكی، ئەوانیش: 1-شۆڕش و بەرخۆدان 2-رامیاری ودیپلۆماسی 3-حوكمڕانیی و دەولەتداریی (الإسلام..پورە، وسیاسە، ودولە) ـن بۆ ئامانجەكانی: 1-ئازادی 2-یەكسانی 3-دادگەری یەكێكیش لە ئەدەبیاتەكانی ئایینی ئیسلامیی پیرۆز.."جیهاد" ـە، "جیهاد" بەكوردییەكی رەوان؛ واتە: دەست و قۆڵ هەڵمالین بۆ بەرپێچدانەوەی زۆرداران و داگیركاران!! بە زاراوی ئەم سەردەمە و لە روانگەی هەردوو زانستی؛ یاسای شارستانیی (القانون المدنی) و یاسای گشتیی نێودەوڵەتیی (القانون الدولی واتە: "جیهاد" بۆ بە زۆر بڵاوكردنەوەی ئیسلام پێویست نەكراوە، بەڵكو؛ بۆ وەڵامدانەوەی دەستدرێژیكاران پێویست كراوە، ئەو فەرموودە (حدیپ) یەش كە دەڵێت: "فەرمانم پێكراوە..لەگەڵ خەڵكی بجەنگم، تا شایەتمانی و..هتد" ئەوە یەكدەنگ (إجماع)ی توێژەرەوانی قورئان وفەرموودەو فەرموودەناسی (علوم الحدیپ) دەڵێن: مەبەست پێی؛ نیمچە دوورگەی بیابانی عارەبییە، چۆنكە؛ (الأَعْرابُ أشدّ كُفراً ونفاقاً)!!. ئەوەی بڵێت؛ "جیهاد" بۆ بڵاوكردنەوەی هزری ئیسلامەتیی هاتووە، ئەو كەسە هیچ جیاوازییەكی نەكردووە لە نێوان خۆشەویست (دروودی خوای لێبێت) لە لایەك و، بۆش و بلێر لەلایەكی ترەوە!! چۆنكە دەقی قورئان دەفەرموێت: زۆریی لە ئایین "ئیسلام" ـدا نییە (لا إكراهَ فی الدّین) و، دەشفەرموێ: ئەوەی ئارەزوو دەكا، با بڕوا بێنێ و..ئەوەیش ئارەزوو دەكات با كافر بێت [ با بڕوا نەیەنێ] (فمَنْ شاو فلیۆمن ومَنْ شاو فلیكفر)، ئەمەیان لەلایەك و، لەلایەكی ترەوە..ئەوەی بەزۆر بكرێتە موسڵمان ، دەكرێتە دوو روو، سزای دوو رووش زۆر لە كافر قورسترە!! (إنَّ المُنافقین فی الدَّرْكِ الأسفلِ مِن النار). خوێنەرەوەی خۆشەویست..ئێمەی كورد شەڕ پێ فرۆشراو و ستەم لێكراوین؛ بۆیە دەبێ بە ورەی بەرزەوە، چاوەڕوانی موژدەی سەركەوتن بین. خوا دەفەرموێت: ئەوانەی شەڕیان پێ دەفرۆشرێ و ستەم دەكرێ لێیان..خوا پشتیوانیانە (اُژِن للّژين يُقاتَلون بأنّهم ڤُلِموا وانّ اللهَ على نسرهم لقدير) و، هەروەك فەرمانمان پێكراوە كە وەڵامی دەستدرێژیكاران بدەینەوە (فمن اعتدى علیكم فاعتدوا علیه بمپل ما اعتدى علیكم) و، قورئانیش دەفەرموێ: پاداشتی خراپە، هەر خراپەیە!!(وجزاو سیّئە، سیّئە مپلها). كەوابوو..خوشك و برا گەریلا بە رۆمەتەكان (بە شەرەفەكان)، ئەوەی ئێوە دەیكەن؛ جیهادە..جیهاد!! ئەگەر ئێوە لەناو ببرێن ئەوە گەشمردە (شەهید)ن و، خۆ ئەگەر دوژمن بتۆپێنن؛ ئەوە رەوانەی (جهنم وبئس المسیر) تان كردوون و، بە دۆزەخ موشەڕڕەفتان كردوون!! چۆنكە خۆشەویست (دروودی خوای لێ بێت) دەفەرموێ: هەركەسێ، لەسەر ئایین، كەرامەت وسەروماڵ، خاك و وڵاتی بكوژرێ..ئەوە گەشمردەیە (مَنْ قُتِل دون عرچه أو ماله أو..فهو شهيد) و، گەشمردەش زیندوون و لەلایەن خوایەوە ناندەرێن (أحیاو عند ربهم یُرْزَقون) . جا گەریلا بە عیززەتەكان! حوكمی جیهاد (فرچ الكفایە) یەو، كەوابوو، ئێوە گوناهی ئێمەش لادەبەن [فرچ الكفايه‌: ما إژا قام به البعچُ سقَگ الإپم عن الباقين كالجهاد و ردّ السلام مپلاً لا حسراً] . لە كۆتاییشدا خوا دەفەرموێت: ونُريد أنْ نمُنَّ على الژين استُچْعِفُوا في الأرچِ ونجعلهم أئِمَّه‌ً ونجعلهم الوارپين) بۆیە سڵاوی شۆڕشگێڕانەتان لێ دەكەم. ئیسلامیی سیاسیی یان قەیرانی ئیسلام نەناسیی؟! "ناسیۆنالیزمی كوردیی"؛ لەكوێی گوتاری (ئیسلامیی؟) سیاسیی كوردستان دایە؟؟!
لەبەر دوو هۆكار، ئیسلامییە سیاسییەكان تایبەت دەكەم، یەكەم: پێویستە موسڵمان پاڵپشتیی برای موسڵمانی بكات، نەخوازەڵا برای خوێنی بێت (مرۆڤ لەدین دەبێت لەخوێن نابێت!). دووەم: مامۆستا بەكر مستەفا-ی ل.پێشووی مەڵبەندی 3ی هەولێری ی.ن.ك لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ گۆڤاری "لڤین" ـدا دەڵێت: (پارتیی و یەكێتیی؛ لە كوردایەتییەوە بۆ پارتایەتیی و،ئێستاش بازرگانیی دەكەن) واتە (وشهد شاهد من أهلها) ئەوانە بۆخۆیان كاسبیی دەكەن بۆیە ئێمە باسیان ناكەین بۆئەوەی دوكانەكانیان بێ ئیش نەبێت. ئاشكرایە، دوای ئاوابوونی "پیاوە نەخۆشەكە" [مەبەست ئیمراتۆریی ئۆسمانییە]، یەكەمین رێكخراوی سیاسی ویستبێتی لەرێگای ئیسلامەوە بگاتە دەسەڵات، برایانی موسڵمان "الإخوان المسلمون"ی میسرە، [ببورن ! برایانی تاوانبار "الإخوان المجرمون!"، ئەم هەویرە ئاوی زۆری دەوێ و، گەر خوا یارو تەمەنی شیرین یاوەر بێت؛ با بۆ نووسینێكی تر بێت]، لەبارەی ئەم رێكخراوە سیاسی (بە نێو ئیسلامی) یەوە، جەمال بەننا-ی برای حەسەن بەننا-ی دامەزرێنەری رێكخراوەكە، دەڵێت: "كۆمەڵی برایانی موسڵمان (جماعە الإخوان المسلمون)، كۆمەڵەیەكە، لەبنەڕەتەوە؛ بەمەبەستی گەڕاندنەوەی هەژموون (هیمنە) و عیززەتی عەرەب، دامەزراوە" واتە: بۆ ئەوە دانەمەزراوە خزمەتی ئیسلام بكات، بەڵكو؛ بۆ گەڕاندنەوەی شكۆی شكاوی عەرەب [شعب الله المختار على الأرچ؟!!] دامەزراوە...لە باشووری كوردستانیش، لەبەر نەبوونی بیروبڕوایەكی نەتەوانە، هزری (ئیسلامیی؟) سیاسی، لە چل و پەنجاكانی سەتەی رابردووەوە، واتە دوای كەمێك لە دامەزانی "برایانی میسر؟!"، هاوردەی نیشتمان كراوە!! [پاك وبێگەردی هەربۆتۆ باشە خوایە، هەمووشتمان بۆ هاوردە كراوە لە كاڵا و باڵاوە..تا عەلمانیی وئیسلامیی!!) (هەر كاتێ ژوور هیچی تێدانەبوو، بە سروشتی خۆی وبێ ویست و هەست پێكردن "واتە بە لا ارادی و لاشعوری"، بەكەش وهەوا پڕ دەبێتەوە!!). ئەو (برا موسڵمانانەی!) باشووری وڵات، وەك بڵێی دەوڵەتی "ماد" و ئیمراتۆریی "ساسان"ی جارانمان هەیەو، كوردۆ[ی داماو و غەربەندە] فەرمانڕەوای هەموو ناوچەكەوجیهانی ئەوسا دەكاو، نە نیشتمان لەتلەتكراوەو، نە كەرامەتی كورد شكێنراوە..تا ئێرە بێدەنگن و، نە (با) یان دیوە و نە (باران)!!. بەڵام! كاتێ (مێش) ـێك لە غەززە (نەك لە كەناری رۆژاوا "الچفە الغربیە" چۆنكە هی "فەتح" ـە وادیارە ئەوان موسڵمان نینە؟!) لووتی بە خوێندابێت [من لەگەڵ ئەودانیم "پێشكە" یەكیش لووتی بەخوێندابێت]، ئەوە دەمودەست (فەورەن) بەیاننامەی ئاگرینی دەردەكەن و، هەزارویەك (فاتیحە؟) بۆ "جوو" دەخوێنن..لەولاشەوە ئەگەر ترك وعەرەب وفارس؛ كوردۆی بێكەس[كەسی كورد، تەنیا خوای مەزن و"چیا" سەركەشەكانی كوردستانن] لەخوێن بگەوزێنن بەمدواییانە حەزرەتی سوڵتان ئەردۆگان فەرمووی:"ان المتمردین..سیُغرَقون فی دمائهم" - و كیمبارانی هاووڵاتانی بێتاوان بكەن (ئەی ئەوە نییە "كوردبوون" تاوانە؟!) [مەبەست كیمبارانی هەڵەبجە نییە، بەڵكو كیمابارانی تركە تۆرانییەكانە، كە بەهاری پار ساڵ لە "قەندیل"ی سەربەرزیان بەكارهێناو، ڤەژیری ژینگەی ئەوسای حكوومەتی سێستان؛ م.دارا حەمەدەمینی ئەندامی پلەبەرزی كۆمەڵ، لەكاتی خۆی ئەم لێدوانە ی بۆ راگەیاندنەكان دا]..ئەوە (برا موسڵمانەكان)ی باشوور، تەقەی سەریان دێ و، تا ئێستا نەمبینیوە و نەمبیستووە، بۆ یەكجاریش، بەو زمانەی سەر زەنشتی "جوو"ی پێدەكەن، بەیاننامە دژ بە داگیركاریی ترك و عەرەب و فارس و..لەپشتیوانی خوشك وبراكانیان دەربكەن!!؟ خۆزگە نامردم..دەمزانی، كە رۆژێك (ئیسلامی؟) یە سیاسییەكان حوكمڕانیی وڵاتیان دەكرد، ئەوسا هەوڵی لە "جوو" ستاندنەوەی (قودس) یان دەدا، یانژی وڵاتە داگیركراو و لەتلەتكراوی باو و پیرانی خۆیانیان ئازاد دەكرد؟؟! چاوی زەمانەو، ئەوانەش كەبوونەتە هۆی ئەوەی ئەو كوردیزمانانە (بە عەلمانیی و ئیسلامییەوە) دەمڕاستی كوردۆی بێكەس بن، كوێر بێت! ئاخر نە عەلمانیی (ببوورن ئەڵەمانی؟؟) ـمان عەلمانییەو، نە ئیسلامییشمان ئیسلامیی و، لەئەنجامیشدا..هەر كوردۆی غەربەندە خۆی, زەرەر مەند دەبێت، نەك حزبە كوردیزمانەكان.
تێبینی: لەبارەی "ئۆسمانییە نوێیەكان" و"حەزرەتی سوڵتان ئەردۆگان"، چاوەڕوانی شرۆڤەیەكی تێروتەسەلبن.
نووسەر، زانستكارە لە بواری شەریعە ت ویاسا/ زانستگەی ئەزهەری شەریف

[email protected]
قاهیرە 24/6/2010 پێنجشەممە
کوردستانپۆست: وێرای ده‌ستخۆشیمان بۆ برای نووسه‌ر ، داوای لێبوردن له‌ خۆی سه‌رجه‌م خوێنه‌رانیش ده‌که‌ین که‌ پیته‌ عه‌ره‌بیه‌کان به‌ هۆی نه‌سازانی له‌ گه‌ڵ سیسته‌می سایته‌که‌مانکه‌مێک وه‌ک خۆی ده‌رنه‌که‌وتووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە