کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
بە پێى هەموو نەریتە باوە نێودەولَەتی و پرنسیپە مرۆڤایەتیەكان و جاڕنامە و رێكەوتننامە جیهانیەكان هەموو گەل و نەتەوەیەك مافى رەواى خۆیەتى كە خاوەنى دەولَەتى سەربەخۆى سنوورى دیاریكراو و خاوەن ئالآى خۆى بێت ، بەلآم مەخابن لەگەلَ هەموو ئەو نەریت و یاسا و پرنسیپانەدا هێشتا گەلى كورد یەكێكە لە گەورەترین گەل و نەتەوەكانى دونیا كە بێبەشكراوە لەو مافە رەوایە .. ئەوەش زیاتر بۆ چەند هۆكارێكى ناوخۆیى و دەرەكى دەگەڕیتەوە لەو هۆكارانەش بەرژەوەندى ولآتە زلهێزەكان و دوژمنە...