(1)پاش رووداوەكەی خانەسۆر كە سەرەتای وەدەرنانی پەكەكە دەبێت لە ناوچەی شەنگال، خێرا تۆپخانەی مێدیاكانی سلێمانی كەوتنە شەنوكەی ئەوەی كە ئەم رووداوە راستەوخۆ پەیوەندی بە سەفەری مانگی رابردووی بارزانییەوە هەیە بۆ توركیا و پیلانێكە بۆ لێدانی پەكەكە. بە لەبەرچاوگرتنی هەڵوێستەكانی رابردوو كە لەلایەن ئەمریكا، توركیا، بەغدا و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە سەبارەت بە وجودی پەكەكە لە شەنگال هەبوونە لە چەند مانگی رابردوودا و، هەموویان تەئكید دەكەنەوە كە دەبێ پەكەكە ئەو ناوچەیە چۆڵ بكات، نابێ و ناكرێ پێداگیریی...