پیاوە بچوکەکە و شەری شەنگال
Thursday, 09/03/2017, 19:17
مەترسی گەورەی شەری کوردکوژی هەموومانی ڕاچڵەکاند . هۆکارەکەشی ئاشکرایە ،سەردانی پیاوە بچوکەکە (مسعود بارزانی) بوو بۆ دیوەخانەکەی ئەردۆگان و پەرتەوازەی لایەنەکانی باشوریش هوکارێکی دیکە بوون.
لە دوای گەڕانەوەی بەیەک ڕۆژ شەر لە نێوان (ئەنەکەسە) ، بەناو پیٌشمەرگەی ڕۆژئاواو (یەپەشە) یەکینەکانی پاراستنی شەنگال کە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانن روویدا .
مەبەستی ئەم شەڕەش نەهێشتنی ئەو هێزە کوردییانەیە کە تا دوێنی بوو زامنی برین و ئازارەکانی خەڵکی شەنگال و ئەو ناوچانە بوون کە ، لە پلان گێڕیەکەی ساڵی 2014 دا تەسلیمی داعش کران لەلایەن پارتی یەوە .
ئەم شەڕەى ئێستا پارتی دەیکات تەنها بیانوویەکە بۆ دڵخۆش کردنی ئەردۆگانی دۆستی پارتی و دوژمنی گەلی کورد ، لە بەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانیدا نیە کوردانی ڕۆژئاوا ببنە خاوەنی کیانی خۆیان چونکە لە بەرژەوەندی تورکیادا نیە .
وەرن سەیرێکی مێژووی پارتی و بنەماڵەی بارزانی بکەن بزانن قد ڕێکەوتووە شەر لەبەرژەوەندی میللەتەکەی بکات ، یان قەد گوێتان لێبووە شەری دژ بە تورکیاو ئێران کردبێ و سەربازێکیان بەدەستی ئەمان لەبەرژەوەندی کورددا کوژرابێ ؟ بەڵام هەزاران کوردلەسەر دەستی ئەم حیزبە لەپێناو مەرامە گڵاوەکانی خۆیان کوژران و بێسەرو شوێن کران ، وە ئەوەندەی خزمەتی داگیر کەرانى کوردی کردووە خزمەتی گەلی کوردی نەکردووە .
خۆیان ووتەنی (گەر شۆڕشمان پێنەکرێ پێمان تێک دەدرێت) ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت گەر هەر حیزب و لایەنێک هەوڵی ئەوەی دابێت کوردستان هەنگاوێک بەرەو پێش ببات ئەوە جماعەتی بنەماڵە بوون بە کۆسپ و دژیان وەساونەتەوە .
هەندێک لایەن پێیان وایە ئەمە شەڕی ناوخۆ نیە بەڵکو ئەمە شەڕی بنەماڵەی بارزانیە لە پیـاو تورکیادا دژ بە دەستکەوونەکانی ڕۆژئاوا .، گەر دوو ڕۆژی کە شەنگالیش نەمێنێ شەڕەکە دەگەیەننە ناوجەرگەی ڕۆژئاوا وەک ئەوەی پلانیان بۆ داناوە .
دژایەتی کردنی پەکەکەو کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا مەرجێکە لە مەرجەکانی ڕێکەوتنە سیانزە خاڵیەکەی ساڵی 2013 ی نێوان تورکیاو بارزانی کە تیایدا چارەنوسی 50 ساڵی داهاتووی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان خرایە دەستی تورکیاوە .دووریش نیە خەرجی شەرو هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر قەندیل وپەکەکە لەو پارەیە نەدرێ .
هەر فیشەکێک بەدەستی پارتی لە شاخ تەقێندرابێ دەفتەرێک دۆلار زیاتر لەسەر کورد کەوتووە ،هەر پاتەیەکی لاستیک لەپێیاندا دڕابێ دە دەفتەر دۆلار لەسەر کورد کەوتووە ، هەر خیانەتێکیش کەلەگەلەگەی کردبێ چەندین ساڵ لە تەمەنی حیزبەکەی درێژتر کردووە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست