کێ پارتی کرد بە کەڵەگا؟
Saturday, 04/03/2017, 2:26
ئەگەر چاوێک بە مێژوودا بخشێنینەوە دەبینین کە شۆڕشەکانی کورد زۆرن، هەر لە سەرەتاکانەوە ئێستاشى لەگەڵ بێت کوردستانیان شۆڕش دەکەن لە پێناو ئەوەی بە مافە ڕەواکانی خۆیان بگە ن و بە ئازادی گوزارشت لە بیرو ڕاکانیان بکەن.دژی دەرەبەگایەتى و دیکتاتۆریەت وەستاونەتەو تا کۆیلایەتی و ژێردەستەی نەهێڵن.
با زۆر نەڕۆین و دوو ر نەکەوینەوە، ڕاپەرینمان کرد بۆ ئەوەى حکومەتێکی سەربەخۆمان هەبێت و بتوانین لە ژێر سێبەری ئەو حکومەتەدا ئازادانە بنوسین و داکۆکی بکەین لە مافە سەرەتاییەکانی خۆمان، بە ڵام هەر لە سەرەتاوە ئەم دوو حیزبە کە دەسەڵاتیان هەیەو نەفەسیان لە میللەتەکەیان بڕیوە سەرکوتیات کردوون.
شە ڕی ناوخۆ (برا کوژی) یان دەست پێکرد لەسەر پۆست و ئیمتیازو پارەی گومرگەکان، کە هەموومان ئەزانین پێشمەرگەیەکی زۆر و جەندەها هاووڵاتی سڤیل شەهید و بێەروشوێن کران، ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی خایاند برا ببوو بە دوژمنی برا، خەڵکێکی زۆریان برسی کردو گرانی رووى لە وڵات کرد و گەنجانی ووڵات زووربەی رێی هەندەرەانیان گرتەبەر.
هەریەک لەم دووحیزبە(پارتی و یەکێتی) بۆ جەسپاندنی دەسڵاتی خۆیان بوون بە جاشی ووڵاتێکی دراوسێ، پارتی دیموکراتی کوردستان لە 31_ئابی_1996 دا ڕژێمی بەعسی ئەوکاتەو حکومەتی تورکیاى هێنایە سەر پەرلەمانی کوردستان بە ناچاری یەکێتی لە و ناوجانەدا دەرکرد کەلە شەڕەکەدا داگیری کردبوو، بگرە لە کوردستانیش ڕایانماڵین و بەرەو ووڵاتی ئێران شاربەدەریان کردن.یەکێتیش بۆ ئەوەى جارێکى تر بگەرێتەوەو دەسەڵاتەکەی لەناو نەجێ بە هاوکاری حکومەتی ئێران دەستیان گرتەوە بەسەر ئەو ناوجانەی کە پێشتر لەژێر دەستیاندا بوو، ئەوە بوو بەچاوساغی یەکێتی مەفرزەیەکی پاسدارانی ئێران 250 کیلو متر خاکی کوردستانیان بە زاندو لە هیبەت سوڵتانەوە پەلاماری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان دا.بەم شێوەیە یەکێتی توانی دەست بەسەر ناوچەکانی سلێمانی و دەوروبەریدا بگرێت.
ئەەم دووحیزبە ڕێکەوتنێکیان واژوو کرد کە ناوجەى دێگەڵە بووە سنوری نێوانیان، کە تائێستاش دەسەڵاتی هەریەک لەو دوو حیزبە تا ئەو جێگایە بڕ دەکات، کە تیایدا جەندین خێزان ئاوا رە بوون و کوردستانی باشورییان کرد بە دوو بەشەوە ە(زۆنی زەردو زۆنی سەوز) و دوو ئیدارەی ڕاگەیەندرا.لە سلێمانی حکومەتێک و لە هەولێرو دهۆکیش حکومەتێک.
ئەم کٌێشانە درێژەی هەبوو تا وەکو پڕۆسەی ئازادی عێڕاق، (جلال تالەبانی ) سکرتێری گشتی (ی.ن.ک) و م(سعود بارزانی) سکرتێری(پ.د.ک) هەستان بە ڕێکەوتنێک کە، جلال تالەبانی وەک سە روک کۆماری عێراق و مسعود بارزانیش وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیارى کران.لەم کاتەدا جلال تالەبانی حیزبەکەی ڕادەستی پارتی کرد.
پارتیش ئەم هەلەی قۆستەوەو هەموو پۆستە باڵاکانی بۆحیزبە ى قۆرخ کرد، جلال تالەبانیش لە خۆشی پۆستەکەی یەکێتیەکەی، ئەو حیزبەی کە خۆی بنیادنەرى بوو پشتگوێیخست، ئەم ڕێکوتننامەیەیان ناونا ڕێکەوتننامەی ستراتیجی.
ئەم ڕێکەتننامەیە بووە هۆی نەهامەتی بۆ خەڵکى کوردستان و تەنانەت بۆ خودی یەکێتى خۆشی، هەرجی داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆو باجی خاڵە سنورییەکانە جووە ناو گیرفانی بەرپرس و سەرکردەکانی ئەم دووحیزبەوە.
جلال تالەبانی لە خۆشی پۆستەکەی و دوورکەوتنەوەى لە حیزبەکەی یەکێتی یەکەی تەواو پەرتەوازەببو وەکو ماڵێکی بێ گەورەی لێهاتبوو، لو نێوانەدا سلێمانی بووە قوربانی سەرۆک کوُمارە کوردەکەى و ڕێکەوتننامەکە، پارتیش زوربەی بەرپرسەکانی یەکێتی بە پارەو پوُست کڕیەوە، ئێستاشی لەگەڵدا بێت هەندی لە بەرپرسەکانی یەکێتی یەکلانەبوونەتەوە سەر بەکێن(پارتی یان یەکێتى).
لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2009 دا کاتێک مسعود بارزانی خۆی وەک سەرۆکی هەرێم کاندید کرد، جلال تالەبانی لەبەر ئەو ڕێەکوتننامەیەى لە نێوانیاندابوو داوای لە لایەنگرانی حیزبەکەى دەکرد دەنگ بە دوژمنی دوێنی و دوُستی ئەمڕۆی بدەن و دەزگا راگەیاندنەگانی سەر بە یەکێتتی لۆگۆکانیان کردبو بە رەسمی بارزانی.ئەم تەنازولەی یەکێتی بۆ پارتی بووە هۆی تورەکردنی لایەنگرانی و کەم بونەوەی دەنگەکانی بەبەراوورد بە هەڵبژاردنەکانى پێشوو.
پەکخستنی پەرلمانی کوردستان و رێگری کردن لە سەرۆکی پەرلەمان و دەر کردنی وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە سەر بە بزووتنەوەی گۆران بوون لەلایەن پارتیەوە دەرەنجامی لاوازی یەکێتی بوو، کە بەهۆی باڵ باڵین و کیێشە ناوخۆییەکانی نێوانیانەوە توشی قەیران هاتبوون.
ئەمە جگە لە بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی ووڵات و دزینی داهاتی نەوت و کپ کردنی دەنگی نارازى و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان و فرۆشتنی خاکی کوردستان وەک ئەوەى لە شەنگال روویدا ئەو کارەساتەی کەبە سەر کو ردانی ئێزیدیدا هێنایان، لە پێناو مانەوەیان لە دەسەڵاتدا.
ئەمەی ئێستا یەکێتی دەیکان بانێکەو دوو هەوا، من و خەڵکی بەشەرەفی کوردستانیش ئەو برسیارە ئەکەین :بۆ شەری ناوخۆتان هەڵگیرساند و بۆ ئێستا مل کەچی پارتی بوون و کردتانن بەکەڵەگا بەسەر خەڵکی کوردستانەوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست