کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن كه‌ناڵی ئاسمانی ڕووداوی دامه‌زراند

Sunday, 05/02/2012, 12:00


بۆ یەکەمجار هەواڵێکی نوێ: لەسەر کردنەوەی کەناڵێکی نوێی ئاسمانیی پارتی بە ناوی رووداو:
زياتر له‌ ٦ مانگه‌ پاراستن چه‌ندين كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌كه‌ له‌ ئاكۆ محمه‌د سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی رووداو و ڕێبواری كه‌ريم وه‌لی و سه‌لام سه‌عدی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسينی ڕووداو ئه‌نجامداوه‌، تا پرۆژه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی ڕووداو كه ‌سه‌ره‌تا له‌لايه‌ن نووسينگه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانیيه‌وه‌ ته‌مويلی مادی ده‌كراو، زانيارايه‌كانيش له‌لايه‌ن پاراستنی پارتیيه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی خودی ئاكۆ محمه‌ده‌وه‌، كه‌ له‌ سالانی ١٩٩٩وه‌ سه‌ربه‌ پاراستنی سه‌لاحه‌دين بووه‌، ئه‌وكات سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی ميديا ی غه‌فورمه‌خموری بوو، ئه‌وكات هه‌ردوكيان به‌ نهێنی كاريان بۆ كه‌ريم سنجاری ده‌كرد تا ئه‌وه‌ی تيرۆری سيروان مۆرياسيان بۆ پاراستن ڕێكخست، ئه‌وكات كه‌ريم سنجاری ‌ به‌رپرسی يه‌كه‌می ڕێكخستنی تايبه‌ت بوووه ‌(پاراستن)ه‌كه‌ی ئێستا.
چه‌ند رۆژێكه‌ پاراستن به‌ نهێنی رێبواری كه‌ريم وه‌ڵی يان بينيوه‌ بۆ چۆنيتی ته‌واو بوونی قۆناغه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئاسمانیيه،‌‌ كه‌ بريار دراوه‌ ڕێبوار كه‌ريم وه‌لی بكرێته‌ به‌ڕيوه‌به‌ری گشتی ئه‌و كه‌ناڵه‌ و بۆ ئه‌و كاره‌ش چه‌ند جارێك رێبوار سه‌ردانی توركيا كردووه‌ بۆ هينانی كه‌رسته‌كانی ئه‌و كه‌نالَه ‌و بينينی دوو خوڵ له‌ كه‌ناله‌كانی توركيا به‌وه‌ی تا راده‌يه‌ك ڕێبواركه‌ريم وه‌لی زمانی توركی ده‌زانيت و ماوه‌يه‌ك له‌ سه‌ر راسپارده‌ی پاراستن له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌ناليكی توركی كاری كردووه‌ وه‌ك وه‌رگێڕ و ڕێنيشانده‌ر.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات، كه‌ نوره‌دين سه‌عيد وه‌يسی خاوه‌نی ئيمتيازی وه‌همی هه‌فته‌نامه‌ی رووداو له‌ ته‌واوی كاروباره‌كانی ڕووداو ده‌ركرا له‌سه‌ر ڕێنه‌كه‌وتنی له‌گه‌ل ئاكۆ محمه‌د، چونكه‌ ئاكۆ راسته‌وخۆ په‌يوه‌ندیيه‌كانی به‌ پاراستنه، به‌تايبه‌تی به‌ عيسمه‌ت ئه‌رگووشی، کە له‌لای نوره‌دين سه‌عيدوه‌يسی ئاشكرابووبوو ، دواتريش پاراستن سيناريۆيه‌كی كۆمه‌ڵايه‌تی بۆ نوره‌دين سه‌عيد وه‌يسی هۆنيوه‌ تا ئه‌و ده‌ربكه‌ن و رێبوار كه‌ريم وه‌لی بخه‌نه‌ شوينه‌كه‌ی ئه‌مرۆش ئه‌وه‌ ئاشكرابوو، كه‌ كه‌نالی ئاسمانی ڕووداو به‌م نزيكانه‌ ده‌كه‌ويته‌ كار.
كارمه‌ندێكی رووداو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە