کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیرەڤان بارزانى ده‌یه‌وێت پڕۆژەى سەتەلایتى رووداو لە ئاكۆ محەمەد بسێنێتەوە

Sunday, 24/06/2012, 12:00


بە هۆى دیكتاتۆری و گەندەڵى ماددیەوە، نێچیرەڤان بارزانى سەتەلایتى رووداوى بە ئاكۆ محەمەد نەدا. له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ خۆمه‌وه‌ ئەوەی بۆ باسکردم،كە چەندین كەس و رۆژنامەنووس لە رێى نوێنەرەكانەوە بە نێچیرەڤان بارزانیان راگەیاندووە، كە ئاكۆ محەمەد كەسێكى دیكتاتۆر و ناكرێت بكرێتە سەرۆ قادرى ناو راگەیاندنى پارتى.
سەتەلایتى رووداو پڕۆژەى ئاكۆ محەمەد و نورەدین سەعید وەیسى و رێبوار كەریم وەلیە كە لەو رێیەوە دەیانەوێت لە رووى مادیەوە قازانج بكەن و بە شێوەیەك نێچیرڤان بارزانیان تێگەیاندبوو كە دەتوانن چەندین رۆژنامەنووسى سەربەخۆ و سەر بە گۆڕان و سەر بە ئیسلامیەكان لە خۆیان كۆبكەنەوە و شكستێكى گەورە بە راگەیاندنى دژه‌ ده‌سه‌ڵات بهێنن، بەڵام دەركەوت كە تەنیا رەنجى شاعیرەیان هێناوەتە ناو پڕۆژەكە و نەیانتوانیوە كەسانى بەتوانا و خۆشەویست لە خۆیان كۆبكەنەوە، ئەمەش خاڵێك بوو كە بۆ نێچرەڤان بارزانى وەك درۆیەكى گەورەى ئەو چەند كەسە ئاشكرا بووە.
شایەنى باسە هەر ساڵى پار نورەدین سەعید وەیسى لەبەر ئاكۆ محەمەد وازى لە رۆژنامەى رووداو هێنا و وەك خۆى وتبووى، تێناگەم بۆ نێچیرەڤان بارزانى بۆ كەسێكى وەك ئاكۆ بووەتە ماستى مەیوو.
کارمه‌ندێکی ده‌زگای رووداو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە