بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


دوو بەرپرسی دەزگای زانیاری لەسەر داوای ئەمەریکا گیراون

Thursday, 15/10/2020, 16:08


لیوا محمدی دەزگای زانیاری ناسراو به مامۆستا محمدی ئەشکەنبێ لەگەڵ ڕاید سەباح ماوەی 40شەو زیاترە گیراون، بەتۆمەتی ئەوەی چەند هەمەڕێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە لەلایەن ئەمریکا درابوو بە وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن لیوا محمدی دەزگای زانیاری بە پارچەپارچەکراویی و بەهەڵوەشاوی حەواڵەی ئێران کراون
وەکو سەرچاوەکە دەڵێت، کە ئەمەش ئەمریکای نیگەران کردووە و لەڕووی نێودەوڵەتی پرسیار و گومان بۆ هاوپەیمانان دروست بووە، بەوەی ئەمریکا لەلایەک دەڵێت دژی ئێرانین و بایکۆت خراوەتە سەر ئێران، کەچی لەلایەکی هەمەڕی ئەمریکی ئاودیو دەکرێت، کە چۆن گەیشتۆتە دەست سوپای پاسدارانی ئێران؟ ئەمەش لەڕێی زانیاری ووردو چاودێری ئەمریکا لەسەر ئەم لیوایە و چەند کەسێکی نزیکی یەکێتی ئەم لیوایەی دەستگیر کردووە، تائێستاش هیچ کەس چارەنووسی نازانێت.
دووەم تۆمەت لەسەر زانیاری وردی پەکەکەیە بەهۆی جاسووسی کردن بەسەر گەریلاکانی پەکەکە و دانی زانیاری بە میتی تورک
لەماوەی ڕابردوو چەند فەرماندەیەکی پەکەکە لەلایەن فڕۆکە ببێ فڕوکەوانەکانی تورکیا کرابوونە ئامانج لەلایەن ئەم دوو کەسه زانیاری لەسەر کات و شوێنی ئەو فەرماندانەی پەکەکە درابوو بە تورکیا..
لەلایەکی تریشەوە لەسەر داوای بنەماڵەی بارزانی و پاراستن هەر ئەوان سیخوڕیان بەسەر خودی لاهورەوە کردبوو..
جگە لەوەی گەورەترین بازرگانی مادەی هۆشبەر بووە لەدەڤەری پشدەرو بتوێن
لەوێش دانی بەهەموو تاوانەکانی ناوە ناوی زیاد لە15کەسی داوە هەندێک لەوانە گیراون و ئەوانیش دانیان بەچەند کەسێکی تر لە هێزەکانی ئاسایش و فەرماندە سەربازیەکان ناوە.. لەوماوەی ئەو لیوا محمدە گیراوە زیاتر لە65کەس لەسنووری پشدەروبتووێن لەبازرگانانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون. کەوەک تۆڕێکی بازرگانی گەورە لەناوچەکە بوونیان هەبووە.

سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای زانیاری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە