80% ی داهاتی بنخان و سه‌رخانی ئه‌م وڵاته نزیکه‌ی 100 که‌س ده‌یدزن و ده‌یخۆن، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو قه‌یران و به‌ڵاکانی وڵاتیشن، گوزه‌ران و ژیانی هاوڵاتییان کردووه‌ته دۆزه‌خ، هاوڵاتی به خوێنی خۆی راپه‌ڕینی کرد ئه‌وان به‌ره‌که‌یان خوارد و له به‌رامبه‌ریشدا درۆ‌و فێڵ و ناپاکییان فێری میلله‌ت کرد، هه‌موو جۆره نه‌هامه‌تییه‌کیان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا هێناو ئێستاش هه‌ر خۆیان به خه‌باتکار داده‌نێن، خه‌بات له پێناو گیرفانپڕکردن و رسواکردنی میلله‌ت و خیانه‌تکردن له دۆزی نه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی...