نیقابەکەى زینەب باشترین هۆکاربوو بۆ دەربازبونى وەزیرى پەروەردە
Monday, 01/07/2019, 1:51
پەچەکەى خوێندکار زەینەب بووە هۆکارى ئەوەى کە لە ڕیزى پێشەوەى بگوازرێتەوە بۆ ڕیزى دواوە ، ئەمەش بووە هۆکارى ئەوەى کە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک ڕەخنەیەکى زۆر بەدواى خۆیدا بهێنێت .
خەڵکى هەرێمى کوردستان بێ ئاگابوون لەو هەڵە گەورەیەى وەزارەتى پەروەردە کە لە پرسیاردانانى تاقیکردنەوەى خویندکارانى پۆلى دوانزەدا پرسیارە هەڵەکان لە دەرەوەى مەنهەجى خوێندن بوو ، ئەمەش ناڕەزایى خویندکارانى بە دواى خۆیدا هێنا دژى وەزارەتى پەروەردە و وەزیرەکەى ، بەڵام بەبێ پشتگیرى خەڵکى کوردستان کە لەو کاتەدا خەڵکى سەرقاڵى پەچەکەى خویندکار زەینەب بوون وەزارەت بەیان نامەیەکى دەرکردو ووتى ڕیزبەندێکە بە هۆى باڵاوە بووە ، زەینەبیش (لە ڕاگەیاندنەکان ڕایگەیاند کە ووتەکەیان ڕاستە و بۆیە منیان بردە دواوە چونکە بەرزتر بووم لە خویندکارە کانى دواوە و شتەکەیان لە قەبارەى خۆى زۆر گەورەتر کردووە).
باشە وەزارەت بۆ بەیان نامەى دەرنەکرد لەسەر کەموکوڕیەکانى پرسیارى کۆتایی تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزدە کە نەدەبوو بەسەر وەزیرى پەروەردە تێ پەڕێت بە ئاسانى . هەروەها وەزیر خۆشحاڵبوو بە رەخنەگرتن لێى بەرامبەر بە پەچەکەى زینەب ، چونکە خەڵکى بوونە هۆکارێک بۆ دەربازبونى وەزیر ، بەڵام ڕەخنەى پرسیارە هەڵەکان رەخنەیەکى قورس دەبوو بۆ وەزیر چونکە لەسەر ئەداى بەڕێوەبردنى وەزارەتەکەى دەکەوت و دەبووە جێگاى پرسیار بۆ وەزیر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست