بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


ناردنى موچەى عەبادى و هێلانەى شەمشەمەکوێرە و چاکسازیەکەى پەرلەمان

Saturday, 03/03/2018, 20:05


ناردنى موچەکەى عەبادى بۆ کوردستان کە بە بیستنى ئەم هەواڵە خەڵکى زۆر دڵخۆش بوون هیوایان بۆ بگەڕێتەوە کە بووە هۆى بووژانەوەى دڵ و دەرونیان و بەرزبونەوەى نرخى زەوى . بەڵام لە چاوەڕوانیەکى زۆر خەڵکى بێ هیوا بوون لە ناردنى موچە لە بەغدادەوە ، کە سەرقاڵییەکى باش بو بۆ موچەخۆران و هاوڵاتیان . پاش ماوەیەک بیرۆکەیەکى کەیان دۆزیەوە بۆ ئەم خەڵکە بێ هۆشە بۆ سەرقاڵکردنیان . 
دۆزینەوەى هێلانەى شەمشەمەکوێرە :
بێکارى لە کوردستانى باشوور و قەیرانى ئابوورى بە شێوەیەک کاریگەرى کردوەتە سەر هاوڵاتیان ، کە هاوڵاتیانى ناچارکردووە باکیان نەبێت بۆ نیشتیمانیان لەبەرئەوەى سیاسیەکان و بەرپرسان کە هیچ سیستەمێکى بەڕیوەبەردنى دامودەزگاکانى حکومەتیان نیە . بۆ ئەوەى بوارى دزى کردنیان هەبێت . ئیستا لە کوردستانى باشوور ڕێژەیەکى زۆرى هاوڵاتیان بە دواى سەرچاوەیەکى ئابوورى نا یاسایى دەگەڕێن بۆ ئەوەى بتوانن پێداویستیەکانى ڕۆژانەى خۆیان و ماڵ و منداڵى پێ دابین بکات . لەم ڕۆژانە دەنگۆى کڕینى هێلانەى شەمشەمە کوێرە بە بەهایەکى بەرز بڵاوکرایەوە ، هاوڵاتیە بێکارەکان بە بڵاوکردنەوەى ئەو دەنگۆیە بە بێ ئەوەى لێکۆڵینەوە بکەن کەوتنە گیانى شەمشەمەکوێرە و شاخ و ئەشکەوتى کوردستان نیە کە خەڵکى رووى تێ نەکردبێت ، بۆ بەدەست هێنانى هێلانە شەمشەمەکوێرە و دەستکەوتنى بڕە پارەیەکى زۆر کە دەستیشى ناکەوێت و ئەم دەنگۆیە بەس بۆ سەرقاڵ کردنى هاوڵاتیان بوو هاوشێوەى ناردنى موچەکەى عەبادى بۆ مامۆستا. 
بەڵام شارەزایانى بوارى باڵندەکان زانیارى گرنگیان لە بارەى شەمشەمەکوێرە لە کوردستان بڵاوکردۆتەوە و ڕەتى دەکەنەوە ئەو باڵندەیە هێلانەى هەبێت و مەترسییەک لەسەر ژیانى مرۆڤەکان و شەمشەمەکوێرە ئاشکرا دەکەن . 
شەمشەمەکوێرە بە گشتى لە وەرزى زستاندا یان ئەچنە سوڕى متبوونەوە ، یان کۆچ دەکەن بۆ شوێنى گەرمتر . ئەوانەى کە دەچنە سووڕى متبوونەوە چەورى کۆئەکەنەوە و دەتوانن بەدرێژایى زستان لەسەرى بژین ، بەڵام ئەگەر لە کاتێکدا لە سووڕى متبووندان و بەخەبەر بهێنرینەوە و سووڕەکەیان لێ بپچڕێنرێت ، لەوانەیە پێش هاتنى وەرزى بەهار چەورییەکەیان سەرف ببێت و بمرن . شەمشەمەکوێرە هێلانە ى نیەو هێلانەش دروست ناکات . بەڵکو بە گشتى خۆى بە بنمیچ و دیوار و لقى دارەکانەوە هەڵدەواسێت و بەچکەکانیشى خۆیان بە بەشى ژێرەوەى سکى دایکیاندا هەڵدەواسن و هەر لەوێشدا شیر دەخۆن و ئەخەون و گەرمى وەردەگرن . 
 خەڵکى بۆ ئەوەى داهاتێکى دەستکەوێت ئامادەیە سروشتى جوانى کوردستان تێک بدات بە بێ ئەوەى لێکۆڵینەوە بکات لەسەر ئەو شتەى کە بە دوایدا دەگەڕێت . کە تەنها ماندوبونى خۆى و تێکدانى سروشتە و هیچ سودێکى نیە بۆى . 
خەڵکى ئەم وڵاتە وای لێهاتوە کە تەنها خەمى خۆى دەخوات ئەگەر لە وەزیرێک و ئەندام پەرلەمانێکەوە تا کەسى ئاسایی سەیر بکەین تەنها هۆش و بیرى لاى ئەوەیە ژیان و گوزەران و گەڕانى خوش بەدەست بهێنێت و باکیان نیە لە کەسى کە یاخود سروشتى کوردستان ، وەک کرم چۆن دارێک کلۆر دەکات کە تا دارەکە دەشکێت ئەم کوردستانەش جوانى سروشت و ژیانى تیا نامێنێت بە هۆى مرۆڤە مشەخۆرەکانى یەوە کە گەورەترین کارەسات بەسەر خۆیاندا دەهێنن . ئەم سەرقاڵیەیان زیانى بۆ تێکدانى ژینگە هەیە . لە پاش گەڕانێکى زۆرى هاوڵاتیان بێ هیوا بوون لە دۆزینەوەى هێلانەى شەمشەمەکوێرە . 
چاکسازیەکەى پەرلەمان : 
ئەڕۆیتە هەر شوێنێک ئەم خەڵکە سەرقاڵە بە ئەم چاکسازیەى پەرلەمان کە بیرى لاى موچە کەمەکەى خۆیشى نەماوە کە پەنجا ڕۆژ جارێک موچەى پێ دەدەن . چاکسازى بە ئەندام پەرلەمانێک ناکرێت کە ڕۆبۆتى حیزبەکەیەتى یاخود ئەندام پەرلەمانێک کە تەنها پسپۆڕى لە بەدەست هێنانى داهاتى تاکەکەسى خۆى هەیە کە چۆن ببێتە سەرمایەدار ، چاکسازى بە کەسى دز ناکرێت . خەڵکیان سەرقاڵکردووە بەم چاکسازیەوە ، پەرلەمان تەنها ناوە هیچ بڕیارێکى کارى پێ ناکرێت و هەر بڕیاریک دژى خەڵکى بێت کارى پێ دەکەن . زەرەرى خۆیانى تیا بێت هیچ کارێکى پێ ناکەن . خەڵکى ئەبێت هۆش بکاتەوە هەتا ئەم بێ .هۆشیە بەردەوام بێت گەوجاندن بەردەوامە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە