کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژێر پێ خستنى کەرامەتـى هەموو کورد لە کەرکوک

Tuesday, 24/10/2017, 20:32


ئەوەى لە کەرکوک و خانەقین و شەنگال و مەخمور و گولاڵە رووى دا  لە گۆڕنانى خەونى سەربەخۆیى کوردستان و ژێرپێ خستنى ئاڵاى کوردستان و کەرامەتى هەموو کورد بوو نەک تەنها باشوورى کوردستان بەڵکو ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ یەک نەگرتنى کوردان وە بڕیارى تاک لایەنەى سیاسیە باڵادەستەکان کە دەست بردن بو بۆ پرسێکى گەورەى نیشتمانى.
ئەبێت هەموو پارتەکانى کوردستانى گەورە پرس و ڕاوێژیان پێ بکرێت بۆ پرسە نیشتمانییەکانى کوردستان چونکە کەوتنى هەربەشێکى کوردستان ئەبێتە هۆى کەوتنى بەشەکانى کەى کوردستان . ئەوەى لە باشوورى کوردستان رووى دا بڕیارى تاک لایەنەى چەن سەرکردەیەک بوو بۆ پرسى  گشتپرسى ، هەموو شتێک کە بتەوێت بە ئامانج بگەیت ئەبێت ئەو کۆسپانەى کە رێت پێ ئەگرێت کە بە ئامانجەکەت نەگەیت لە بەرچاوى بگریت ، بەڵام بە روونى کوسپەکان دیارن کە لە بەرچاو نەگیرا  وە بڕیارى گشتپرسى درا ، سووربون لەسەر گشتپرسى لاى خەڵکى کوردستان بەو شێوە تێگەیشتبوو کە لە ژیرەوە لەگەڵ وڵاتانى زلهێز هەماهەنگییەک هەبێت بۆ پشتگیرى گشتپرسى و سەربەخۆیى ، بەڵام بەداخەوە لە دوای پرٍۆسەکە هیچ پشتگیرییەک نەبوو.
ململانێى پارتەکان لە ناوخۆى کوردستانى باشوور  لە رووى سیاسى و ئابوورى و سەربازى توکمە و پتەو نەبوون بۆ خزمەتى پرسێکى نیشتمانى ، بەڵکو بە شێوەیەکى شێواوو شپرزە سیاسەت و ئابوورى سەربازییان بەڕێوە دەبرد.
دەسەڵات داران لە بەڕێوەبردنى باشوورى کوردستان زۆر دواکەتوون کەسى نەشارەزا لە سیاسەت و لە ئابوورى و کەسى نەخوێنەوار لە بەڕێوەبردنى سەربازى، ئەبێت چى لەمە بەچنیتەوە کە دوو هێزى جیاواز هەردووکیان لە پلانن بۆ لە ناوبردنى یەکترى ، چۆن دەگەین بە سەربەخۆیى کوردستان یاخود چۆن ئەتوانین بەرگرى لە نیشتمان بکەین کە بەم شێوە شپرزەیە حوکم کراوە ، ئێستا بە چاوى خۆم بینیم کە کورد بۆ نەگەیشتووە بە سەربەخۆیى ، لەبەر ئەوەى هیچ شتێکیا ن لەبەرچاو نەگرتووە و هەستاون بەو کارەو لە مێژووى کورددا نەیان هیشتووە بگەن بە سەربەخۆیى ، چونکە هەڵەو کەموو کووڕى تەنها خۆمانین وە خۆشمان نەمان هێشتوە بگەین بە سەربەخۆیى چونکە لە کاتى بڕیاردان بۆ سەربەخۆیى تاکە کەس بڕیار ئەدات وە هیچ بناغەیەکى دانەڕشتووە بۆ ئەو کارەى کە ئەیکات.
 من پێم سەیرە کە بگەینە سەربەخۆیى کوردستان ، فارس و تورک و عەرەب  لە باڵاترین ناکۆکى بن بۆ پرسى کورد یەک دەست ئەبن ، بەڵام کورد نەیتوانى ئەزموون لە داگیرکەران وەربگرێت کە بتوانن بە شێوەیەکى شارەزا لە دوژمن خۆى دەرباز بکات وە نەیتوانى سیاسەتێکى ووردو دووربین لە پلانى سیاسى بەرامبەر داگیرکەرانى کوردستان پەیڕەوبکات.
 سیاسیەکانى کورد لە دواى ڕووخانى دەوڵەتى ماد  نەیتوانیوە دەوڵەتێکى کە دروست بکات  ئەمەش لەبەر سێ هۆکار ، هۆکارى یەکەم  کورد هەمیشە دژى یەک بوون و خەڵک و نیشتیمانیان کردووە بە قوربانى بەرژەوەندى خۆیان و دەسەڵاتەکەیان ، هۆکارى دووەم خیانەتى ناوخۆیى لە رووى سەربازى توانیویەتى ئەو قەوارەى کە هەیەتى لە ناوى بەرێَََََت . هۆکارى سێیەم  دوژمنان و داگیرکەرانى کورد هەمیشە لە پلان بوون بۆ لە ناوبردنى کورد و نە گەیشتنى بە دەوڵەت.
 بەڵام دەسەڵاتدارانى  ئێمە ئەگەر ئەم سەروەت و سامانانەى کە کۆیان کردووەتەوە بۆ خەڵکەکەى خۆیان سەرف بکردایە زۆر ئەستەم بوو ئەم وڵاتەمان داگیربکرایە . دەسەڵاتدارانى ئێمە هەر خەریکى کۆکردنەوەى سەروەت و سامان بوون و میللەتەکەى خۆیانیان لە بیر کردبوو  خەڵکیش کە برسى بوو بیرى لاى بەرگرییکردن نییە و تەنانەت ناتوانیت بەرگریش بکات بویە ئیتر داگیرکەر بە ئارەزووى خۆى چى بوێت دەتوانێت بیکات . ئەمانەى ئێمەش ئەوەنەى خەریکى کۆکردنەوەى پارەو سامان بون بیریان لە هیچ چاکسازییەکى سیاسى و ئابوورى و سەربازى نەکردەوە  بیریان لە برسێتى خەڵک نەکردەوە بۆیە لە لایەن داگیرکەران  کەرامەتیان شکاندین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە