بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


یادێک بۆ شەهیدى سەرکردە سدیق کەمانگەر لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان

Monday, 04/09/2017, 0:07


سدیقى کەمانگەر لە ساڵى (1946) لە گوندى ئافڕیانى سەروو لە دایک بووە لە هۆزى کەمانگەر خوێندنى سەرەتایى لە شارەکانى سەقز و قڕوە تەواوکردوە پاشان لەگەڵ خانەوادەکەى چووەتە شارى کرماشان و خوێندنى ئامادەیى لە کرماشان تەواوکردووە لە ساڵى (1965)ز لە کۆلێژى ئەدەبیات لە زانکۆى تاران وەرگیراوە ،  بەڵام پاش ساڵێک خوێندن لەو بەشە بەهۆى هۆگربوونى بە بەشى یاسا خوێندنەکەى گواستەوە بۆ ئەوە بەشە . سەرەتاکانى چالاکى  سیاسی خۆى لەو زانکۆیە دەست پێکرد و لەگەڵ چالاکانى سیاسى ئاشنابوو . هەر لەو ماوەیەدابو کە کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران و چالاکانى کورد لە خوێندکارى زانکۆ گەورەکانى سەرتاسەرى ئیران بەنهێنى ڕێخراوێکى چەپى بە ناوى (کۆمەڵە) دامەزراند، سدیق کەمانگەر هەر لە ماوەى خوێندنەکەیدا لە زانکۆى تاران لەگەڵ ئەندامانى دامەزرێنەرى ئەو ڕێخراوە ئاشنابو وە بوو بە ئەندام تێیدا . لە ساڵى (1970 )میلادى خوێندنى لە کۆلێژى یاسا لە زانکۆى تاران تەواوکرد دوایی تێپەڕبوونى دوو ساڵ لە دەورەى سەربازى زۆرەملێ ئەرکەکانى وەکو پارێزەر دەست پێکرد . لەو سەردەمەدا خەباتى جووتیاران لە دژى خان و بەگ و دەرەبەگەکان لە شارى مەریوان دەستى پێکرد . سدیقى کەمانگەر لە دادگاى شارى سنە دا وەکو پارێزەرێک کارى دەکرد  بۆ پارێزگارى کردنى جووتیارانى گوندەکانى ناوچەى مەریوان لەبەرامبەر دەرەبەگەکانى ئەو ناوچەیدا ، سەربارى ئەوەى ئاغا و خان و بەگەکان لەلایەن ڕژێمى پاشایەتى ئێران  پشتیوانیان لێ دەکرا . بەڵام سدیقى کەمانگەر بوێرانە  پشتیوانى مافى جووتیارانى کردووە لە دادگا، وە دەرەبەگەکانى محکوم کردووە . هەر لەو سەردەمانەدا جگە لە خەڵکى گوندەکان خەباتى خەڵکى شارەکان لە دژى ڕژێمى پاشایەتى لە پەرەسەندندا بووە . سدیق کەمانگەر لەو سەردەمەدا بوو بە سیمایەکى خۆشەویست و ناسراو لە شارى سنە و کرماشان و کامیاران  . لە خەباتى خەڵکى شارەکانى سنە و کامیاران لە دژى ڕژێمى شا بەژدارى کرد . سدیق کەمانگەر  وەک ڕێبەر کارەکانى چاودێرى بەرەو ئامانج ڕێنوێنى دەکرد ، هەروەها پێداویستییەکانى گەیشتن بە ئامانجى دابین دەکرد، یەکێک بو لە کەسایەتیە دیارەکانى کە لە مێژووى هاوچەرخى کوردستانى رۆژهەڵات وەک رێبەرێکى مێژوو خولقێن سەری هەڵدا . لە ساڵى (1979) میلادى یەکەم خۆپیشاندانى بەرفراوانى دانیشتوانى شارى سنە بۆ پشتیوانى کردن بۆ زیندانیانى سیاسى کە مانیان لە خواردن گرتبوو دەستى پێکرد . سدیقى کەمانگەر لەو کاتەدا جگە لەوەى کە سەرکردەو چالاکێکى کۆمەڵە بوو ئەندامى باڵاى (یەکێتى پارێزەرانى ئێرانیش )بوو . بەهۆى ئەو پێگە جەماوەرییەى کە لە شارەکانى کرماشان و کامیاران و سنە دا هەیبوو  وەکوو ڕێبەرێکى شۆڕشگێڕ دەستپێشخەرى بزوتنەوەى شۆڕشگێڕانەى کوردستانى تومارکرد . بە واژۆى خۆى بەیاننامە و ڕاگەیاندنى دەردکرد، بە ڕاگەیاندێکى سدیق کەمانگەر بەژدارى مانگرتنیان دەکرد یان خۆپیشاندانیان ئەنجام دەدا . بە هۆى ئەوەى سدیقى کەمانگەر لە ناوچەکەدا بە پارێزەرى هەژاران و ڕەنج دەران ناوبانگى دەرکردبوو بۆ بەرگریکردن لە ماف و ئازادیەکانى خەڵکى هەژار ، کەمانگەرى کرد بە ڕابەرێکى جەماوەرى ڕاستەقینە کە خەڵکى ناوچەکە بە تامەزرۆ بوون بۆ ئەوەى کەمانگەر سەردانى گوندەکانیان بکات و گوێ بۆ ئامۆژگاریەکانى و ڕاسپاردەکانى ڕابگرن . پاشان سەرکەوتنى ڕاپەڕینى گەلانى ئێران لە دژى ڕژێمى پاشایەتى و هاتنە سەرکارى کۆمارى ئیسلامى ئێران  بە پێچەوانەى ناوچەکانى کەى ئێران ، خەڵکى کوردستان هەر لە سەرەتاوە لە دژى دەسەڵاتى نوێى تاران وەستانەوەو لەو چوارچێوەیەشدا کۆنترۆڵکردنى شارە کوردییەکان کەوتە دەست خەڵکەوەو لەلایەن ڕێبەرانى جەماوەرى وەک سدیق کەمانگەر وە لە هەوڵى دامەزراندنى شوراى شار و گوندەکانیاندا .کەمانگەر بەهۆى وتارە ئاگرینەکانیەوە بەناوبانگ بوو نازناوى (زمانى ئاگرینى شۆڕشى ) پێبەخشرا. سدیق کەمانگەر بەهۆى ناوبانگى خەباتکارانە و شۆڕشگێرى و خوشناویەوە بوو بەکاندیدى ئەنجومەنى دامەزراندنى دواى شۆڕشى ئێران لە شارى سنە .  بەڵام دەسەڵاتدارانى ئێران ئەوەیان پێ قبوڵ نەدەکرا و  هەڵبژاردنیان لەو شارە هەڵوەشاندەوە .لەوکاتەدا مانگرتنێکى یەک مانگە لە شارى سنە ڕێکخرابوو بۆ وەدەرنانى سوپاى پاسداران کە هاتبونە ناو سنە وە . پاشان وەفدێکى باڵاى کۆمارى ئیسلامى بەسەرپەرشتى تاڵەقانى و ڕەفسنجانى بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشى کوردستان و زاڵکردنى هەیمەنەى خۆیان لە ناوچەکەدا سەردانى شارى سنە یان کردوو  کاتێک تاڵەقانى و وەفدەکەى حکومەتى تاران و زانکۆى ڕازى لە سنە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانى شارەکە کۆبونەوە نیگەرانى خۆیان بەرامبەر بارودۆخى شارەکە دەربڕى زۆر توڕەو نیگەران بوون کەسێک بە ناوى سدیق کەمانگەر چى دەورێکى کاریگەرى بووە لە بەڕیوەبەردنى خەبات و سکاڵاى خەڵکى شارى سنە و مانگرتنە جەماوەریەکانى ئەو شارە دا . لە یەکێک لە کۆبونەوەکاندا تاڵەقانى بە تورەِییەوە ووتى لە کوێیە ئەو  سدیقى کەمانگەرە کێیە بۆمى بێنن، سدیق کەمانگەر لەنزیک تاڵەقانى دانیشتبوو بوێرانە هەستایە سەر پێ و وتى منم سدیقى کەمانگەر پاش مشتومڕێکى زۆر لەگەڵ تاڵەقانى و یاوەرانى ناچاربوون کەمانگەر وەکو نوێنەرى خەڵکى قبوڵ بکەن وە لەگەڵیدا بەژدارى گفتوگۆکانى بکەن بۆ چارەسەرى کێشەو داواکاریەکانى خەڵکەکە .دەرئەنجامى ئەو کۆبونەوەیە بۆ دانپێدانانى نوێنەرانى دەسەڵاتى ڕژێمى کومارى ئیسلامی و پێکهێنانى شورایەک بۆ ئیدارەى شارى سنە ، ئەوە یەکەم جاربو کە شتێکى بەم جۆرە لە کوردستانى ڕۆژهەڵات دەسەلمێنرا . دواى ئەوە کاربەدەستانى کۆمارى ئیسلامى تێگەیشتن لەوەى کە نوێنەرانى خەڵکى کورد بەکەمتر لە حوکمى زاتى ڕازى نابن . لە ساڵى (1980)ز فەرمانى هێرشکردنە سەر شارە کوردییەکان دەستى پێکرد  هێرشێکى بەرفراوان  بۆ شارە کوردنیشنەکان بە تایبەت  شارى سنە . خەڵکى شارەکەش ئامادەیى بۆ خۆڕاگرى دەربڕى شەڕێکى خوێناوى هاتە ئاراوە حکومەتى تاران بە چەکى قورسى زەوى و ئاسمانى هێرشى کرد و خەڵکى شارەکە بە کەمترین پێداویستى سەربازى لەبەرامبەر هێرشەکەدا خۆڕاگرییان کرد بە مقاومەتى 24 ڕۆژەى شارى سنە بەناوبانگە . سەرئەنجام حکومەتى تاران بە زەبرى چەکى قورس و فرۆکەى جەنگى شارەکەى کۆنترۆڵکرد، بەڵام خەڵکى شارەکە زیاتر لە جاران بیزاربون بەرامبەر بە دەسەڵاتى کۆمارى ئیسلامى. دواى ئەوەى پارتە سیاسیەکان کشانەوە بۆ دەرەوەى شارەکان لەنێوان ناوچەکانى باشور و ڕۆژهەڵاتى کوردستان . لەباشورى کوردستان سدیقى کەمانگەر کە بە (زمانى ئاگرینى شۆڕش ) دەناسرا  لە ڕێگەى ڕادیۆى دەنگى شۆڕشى ئێران وتەکانى بەگوێى خەڵکى دەگەیشت . سدیق کەمانگەر گوند بە گوندى ناوچەکان دەگەڕا بە وتارە پڕجۆشو خرۆشەکانى هەوڵى وشیارکردنەوەى خەڵکى دەدا  بەرامبەر مافە زەوتکراوەکانیان . لە ساڵى 1980ز حکومەتى تاران پیلانى بەرفراوانى بۆ تیرۆرکردنى ڕابەرانى ئۆپوزسَونى کورد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان داڕشتبوو . تیرۆریستێکى سەر بەئەتڵەعاتى ئێران خۆى خزاندبووە ناو پێشمەرگەکانى کۆمەڵە، وە لەناوچەى ڕانیەى سەر بە باشورى کوردستان بەرەبەیانى (3/9/1989)ز لە کاتێکدا خەریکى نوسینى وتارێک بوو بۆ ڕادێوى دەنگى شۆڕشى ئێران  لەلایەن ئەو تیرۆریستەوە سدیقى کەمانگەر تەقەى لێکرا و دەست بەجێ گیانى پاکى لەدەستدا و شەهیدى کرد . خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ڕابەرێکى گەورەیان لە دەستدا سەرتاسەرى شارەکانى سنە و کامیاران و کرماشان ماتەم بوون . کاربەدەستانى تاران بە تیرۆرکردنى سدیق کەمانگەر خاڵێکى تریان بە ڕابردوى پڕ لە دژایەتى خەڵکى کورد لە کوردستان بۆ خۆیان تومارکرد . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە