سەیرو سەمەرەى سیاسەتى ڕۆژهەڵاتى ناوین
Friday, 05/05/2017, 7:16
سیاسیەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوین هەمیشە بە شۆڕش و راپەڕین هاتوونەتە سەر تەختى دەسەڵاتەوە . بەڵام مرۆڤى ڕۆژهەڵاتى ناوین بە هەموو گەلانەوە کە دەست دەکەن بە کارى سیاسى بە هەموو شێوەیەک کۆمەڵێک خەڵکى دڵسۆز بە دوویان دەکەویت . بۆ ئەوەى بتوانن نیشتمان و وڵاتیان بە شێوەیەکى مەدەنى بەڕیوەبەرن . چونکە گەل بە مانا جوانەکەى سیاسەت تێگەشتون . کە دروست بوونى دەوڵەتێکى سروشتى و مۆدێلێکى سەرەتایى دەکات . بەکار هێنانى هەر ئامرازێک ئاساییە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان . بەڵام لە ڕاستیدا کردەیى کردنى ئەو مۆدێلە بە زۆر هۆکار دەبێتە هۆى شەڕى هەمووان دژى هەمووان . سیاسەت پرۆسەیەکە یان شێوازى وەرگرتنى بڕیارە بۆ ناوەند و گرووپ و دەوڵەتەکان .سیاسەت هونەرێکە بۆ بەڕیوە بردنى دەسەڵات . بەڵام سیاسیەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست سیاسەتى درۆ و دووڕووییە بە جۆرێک چەمکى سیاسەتیان پیس کردووە . چونکە سیاسیەکان پیش ئەوەى بێنە دەسەڵاتەوە سیاسەتێکى جوان بە مانا جوانەکەى خۆى بە خەڵک ئەگەێنن . بەڵام کە هاتنە سەر دەسەڵات هەموو کارێکى ناشیرین و سەیروسەمەرە ئەکەن لە ژێر چەترى سیاسەت گرێى دەدەن بە سیاسەتەوە کە سیاسەت بە شێوەێک بە خەڵکیش ئەلێن سیاسەت ئەم شێوە ترسناکەى هەیە . بۆ ئەوەى کەس توخنى کارى سیاسى نەکەوێت بە ئارەزووى خۆیان چیان بوێت بیکەن بە بەرژەوەندى تاکەکەسى خۆیان . هەر جۆرە مامەڵەیەکى ناشیرینى سیاسەتمەداران ئەخاتە خانەى بێ ئەخلاقیەوە . بەڵام سیاسیەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوین نەک مامەڵەى ناشیرین . بەڵکو بەشانازیانەوە کارى بێ ئەخلاقى ئەکەن بە کارێکى سەرکەوتوو سیاسى ئاقڵانەى ئەزانن . سیاسەتمەدارانى رۆژهەڵاتى ناوین زیاتر لەسەر لایەنى بەرژەوەندى و درۆیینەکەى کار دەکەن .
ئەگینا وەختێ لە یاباندا چەند چرکەیەک کارەبا دەبڕێت یان لە هەندێ وڵاتى ئەورووپایى دا پڕۆژەیەکى خزمەت گوزارى شکست دێنێ چەندین بەرپرس و سیاسى کارگێرى دەست لە کار دەکێشنەوە . ئەمە ئەخلاقە . بەڵام کاربەدەستانى ڕۆژهەڵاتى ناوین چەندەها کارى قێزەون ڕووئەدات نابینیت یەک بەرپرس و کاربەدەست دەست لەکاربکێشنەوە وە هاوخەمیەکیش دەرنابڕن . چونکە سیاسەتى بێ ئەخلاقى پەیڕەو دەکەن . ئەم جۆرە مۆدێلە پەیوەندى بە ویژدان و ناخى مرۆڤەوە هەیە . مرۆڤى وا هەیە سیاسیە و ناخى پاکە . هەیشە ناسیاسیە و ناخى پیسە. کەسە سیاسیەکان پێش ئەوەى بێنە دەسەڵاتەوە بە قسە و وتار ى جوان وە ئازادى لە ڕادەربڕین لە بیروبۆچونى جیاواز . وە چاکسازى لە سیستمى بەڕیوەبردنى وڵات . بۆ ئەوەى سەرنجى خەڵکى ڕاکێشن هاوکاریان بن بۆ گەیشتن بە دەسەڵات. بەڵام لەکتێکدا کە بە شۆڕش و ڕاپەڕین وێران کردنى وڵات قوربانى دانى هاوڵاتیان هەوڵ و تێکۆشانێکى زۆر دەکەن تا دەگەنە دەسەڵات.
ئەو کات هاوشێوەى سیاسیەکان و دەسەڵاتدارانى پێشو . هەمان سیاسەت و بەڕێوەبردنى کارگێرى بگرە خراپتریش بەکاردەهێنن . تاکە شتیک کە گۆڕانکارى کرابێت قوربانى دانى هاوڵاتیان و وێرانکردنى وڵات و دامودەزگاکان لە ڕێرەِوى خۆى لا ئەدات بە خراپە بۆ هاوڵاتیان . وەک سوریا و عیراق و لیبیا و یەمەن و ئێران . چونکە ئەم سیاسیانە تەنها بۆ بەرژەوندى خۆیان هاوڵاتیان فریودا و بگرە سەیرو سەمەرەى سیاسەتى بەڕێوەبردنى وڵات بۆ بەرژەوەندى خۆیان لە پێش بەرژەوەندى گەلەکەیانە بەردەوام هەوڵدەدەن ئەو حەزو ئارەزوویانەى کە هەیانە لە ژێر چەترى سیاسى بە دیبهێنن . بەڵام لە ڕاستدا ئەم جۆرە سیاسەتەى کە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەڕیوە دەبرێت ئەگەڕێتەوە بۆ گەوجى گەل . لەبەرئەوەى ئەگەر گەل وریابێت ناهێڵن ئەم جۆرە سیاسیانە بگەنە لوتکەى دەسەڵات. بە هەمان شێوەى سیاسیەکانى پێشو ئازادى ڕادەربڕین کپ ئەکەنەوە بگرە زولمَى زیاتریش ئەکەن . بە شێوەیەکى مافیایى ولاًت بەڕێوەئەبەن. سیاسەت و ئابوورى و بازرگانى و سامانى وڵات و دامودەزگاکانى حکومەت بو هیًزو بەرژەوەندى
خۆیان بەکاردەهیًنن . باکیان لە گەل نیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست