ئەوەی تورکیا لە ناوچەی ئارام بۆ سوریا داوای دەکات ناکۆکە لەگەڵ ئەوەی ئەمریکاو ڕوسیاو هەورەها کوردانی ڕۆژئاوا وەک هێزێکی ڕێکخراو وتۆکمەو کاریگەر لە ناوچەکەدا دەیخوازن. ئەو مەبەستانەی کە تورکیا دەیەوێت لە ناوچەی ئارامەوە دەستەبەریان بکات بریتین لە ڕێگەگرتن لە فراوانبوون و بەهێزبوونی هێزە کوردیەکان و بەدامەزراوەیی بونیان، بەرگرتن بە دروستبوونی کیانێکی کوردی کە بەجۆرێک لەجۆرەکان کاریگەری لەسەر کوردانی باکور دابنێت، دابینکردنی شوێن بۆ چالاکی چەکداری هێزەکانی (بەرەی نوسرە و ئەحراری شام) وەکو ناوچەیەک...