ئەگەر لە ماوەی ٢٢ ساڵی حکومڕانی کوردیدا لە باشور، یەكێک لەهەرە کۆسپە گەورەکانی بەردەم هەرێم ئەو جیاکارییە بوبێت کە لە نێوان زۆنی زەرد و زۆنی سەوزدا هەیە ، ئەوا دەتوانین بڵێین ئەمە درێژکراوەی بەرژەوندییەکانی وڵاتانی ناوچەیی بوە و لەسەر خاکی ئێمە ڕەسم کراوە ، خۆ ئەگەر ئەمە بوبێتە هۆی ئەوەی کە نەتونرا بێت ئیدارەیەکی یەکگرتو لەسەر خاکی باشوری کوردستان دروست بکرێت ، ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ غیابی ئیرادەی نەتەوەیی لای سەرانی حیزبی دەستەڵاتدار ، بە واتایەکی تر بەرژەوەندی دەستەیەک لە ناو حیزبەکاندا وای کردوە هەمو...