کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ رای گشتی

Friday, 14/11/2014, 12:00



کاک '' نازم دەباغ '' یا شیفتەو موعجبی کردارە تیرۆریستیەکانی '' قاسم سولیمانی '' یە یا لە گوێ گادا خەوتووە .
وڵامێک بۆ نوێنەری حکومەتی هەریمی کوردستان لە تاران
لە بەشی هەوالی رووداو (TV) تایبەت بە رۆژهەڵاتی کوردستان کات ژمیر ١٨:٣٠ ئێوارەی رۆژی '' 13/11/2014 '' هەواڵێک بەڵاو کرایەوە کە تێدا لەسەر زاری نوینەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کاک '' نازم دەباغ '' لە پاش پیدا هەڵدانێکی نابەجێ بە بەرپرسی '' سپای قودس ''/ی کۆماری ئیسلامی ئێران واتە '' قاسم سولیمانی '' و لە درێژەیدا دەڵێت کە '' قاسم سولیمانی '' دەڵێت کە ئێمە لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان سازاوین کە لە خاکی باشووری کوردستان/ەوە حیزبە ئۆپۆزسیونەکانی ئێمە هێرش نەکەنە سەر خاکی ئێران ، دەشڵێت کە '' قاسم سولیمانی '' گۆتوویە کە ئێمە بە تەقاندنەوەی '' ''نارنجەکێک '' لە ناو بارەگاکانی ئەو حیزبانەدا دەتوانین کۆتایی بەو رێککەوتنە بێنین .
جا برای بەرێزمان کاک '' نازم دەباغ '' جەنابت یا خۆت لە کرداری تیرۆریستانەی '' قاسم سولیمانی '' و پاسدارەکانی دیکەی سپای ''قۆدس '' بە مەبەستی تایبەت گێل دەکەیت و چاو و گوێ خۆت لە ئاست ئەو هەموو جینایەتەی سپای قۆدس دەرحەق بە شۆڕشگێڕانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستاندا دەخنێت یا بە راستی بی ئاگا و لە گوێ گادا خەوتووێت ، کە ئەوە زۆر قەباعەت ترە .
بۆ جارێکی دیکە وەبیر کاک ''نازم کۆیی '' وهەموولایەکی دخەینەوە کە لە ژێر فەرمانی سپای قۆدسی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ، بە بەڵگەو و بە ناو نیشانەوە پتر لە ٣٠٠ شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەندام بوون لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی باشووری کوردستان بە دەستی پیلان گێڕان و تیرۆرستانی سەر بە ''سپای قۆدس '' تیرۆر کراون و گیانیان لە دەست داوە.
لە ریزی ئەو قوربانییانە دا چەندین سەرکردەی لێهاتووی حیزبەکانی رۆژهەلاتی تێدایە.
کە وابوو با کاک '' نازم دەباغ '' چاویکی دیکە بە راستییەکاندا بخشێنیتەوە و ئەگەردەتوانی لە رێگایەکی یاساییەوە ،کۆمەکمان بێت بۆ سزادانی ئەندامانی سپای قۆدس و لەسەرەوەی هەموویانەوە '' قاسم سولیمانی '' جینایەت کار ، چوونکە ئەم جێنایەتانە لە رووی یاساییەوە ، لە خاکی دەوڵەتیکی دیکەدا لە لایەن '' سپای قۆدس ''ەوە کراوە.
دەنا ئەگەر کاک '' نازم دەباغ '' لەو پێوەندییەدا بێ دەسەڵاتە ، تکایە با بە ئا خەوتنەکانی شوعور و هەستی شٶڕشگێڕان و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان چیتر بریندار نەکات.
بژی کورد
پایەدار بیت کوردستان
کۆمیتەی ناوەندی
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
14/11/2014

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە