چەواشە کاری و درۆ لە پێناو چیدا؟

Tuesday, 16/09/2014, 12:00


بۆ رای گشتی
چەواشە کاری و درۆ لە پێناو چیدا؟
دوا بە دوای شەڕە قارەمانانەکەی هێزی پێشمەرگەی یەکێتیمان و هەر وەها هەڵوێستی بوێرانەی سەرکردایەتی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان بۆ بە راشکاوی باسکردنی لە شەڕەکەی 11 لەسەر 12 ی سێپتامبری 2014 ی نێوان شۆڕشگێران و پاسدارانی رێژیمی ئێران، چەند ماڵپەڕ و وێبلاگ و چەند میدیا کارێک بە فیتی نەیارانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، کێچ دەکەوێتە کەوڵیان و دەکەونە درۆ و دەلەسە و چەواشەکاری بۆ بەلارێ دابردنی رای گشتی بە مەبەستی تۆمار کردنی شانازی و بوێری بۆ ئەو حیزبانەی کە لە مێژە هیچ شانازییەکیان بۆ نەماوە.
کومیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لەم روونکردنەوەیەدا بە ئاگاداری رای گشتی رادەگەێنێت شکاندنی بێدەندگی و گەڕاندنەوەی سەروەری وپاریزگاری کردن لە کەرامەت و شەهامەتی تێکۆشەرانی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و نیشاندانی رێگای درووستی کوردایەتی بەو لایەنانەی کە هیچیان لە چەنتەدا نەماوە و نانی سەرکردە و شەهیدانی پێشوویان دەخون، دەستپێکردنی شەر لە دژی کۆماری ئیسلامی لە لایەن یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان گەلێک ئازاری هەیە بۆ ئەوانەی لە خەوی زستانیدان و ، سەرکردە و بنکردەیان هیچ ئاگادارییەکیان لە پیشمەرگە و تیمەکانی خۆیانییە، ئەو هات وهاوارەی کە ئەو لایەنانە کە بە بێ بنەما و دوور لە راستی دەستیان کردووە بە چەواشەکاری ئێمە دڵنیایان دەکەینەوە ئەم شەڕە قارەمانانەیەی 11 لە سەر12 ی سێپتامبرتەنیا پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتیمان کردوویەتی و هیچ حیزب و لایەنێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان تێیدا بەشدار نەبووە، بۆ ئاگاداری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و وەبیر هێنانەوەی ئەو لایەنانەی خەریکی چەواشەکارین و تەنانەت زانیاریان لە سەر تیمەکەی خۆیان نییە و بە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان کە بەشێکیان پێشمەرگەی خۆیانن دەڵێن چەکداری نەناسراو و هێندێکجاری لە ترسی بایکۆتی ئابووری پێشمەرگەکانی خۆیان بە چەتە ناو دەبەن با ئێمە پێیان بڵێن ئەو تیمەی ئاوان لە کوێ کەوتووتە کەمین و تەنانەت بریندارەکەشەیان ناوی چییە.
رۆژێک دوای شەڕە سەرسوڕهێنەرەکەی پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتی شۆڕشگێران لە گۆڕەشێرو شێنێ کە دەرئەنجامەکەی 7 کوژراوو 5 برینداری سپای پاسدارانی لێکەوتەوە، تیمێک لە پێشمەرگە کانی ئەو حیزبەی کە ناوێرێ ناوی بریندارەکە و حیزبەکەی خۆشی بێنێت دەکەونە کەمینی سپای پاسداران لە نزیک شارۆچکەی رەبەت و پێشمەرگەیەکیان بە ناوی(رەسووڵ دیلانی) لێبریندار دەبێت.
بۆیە بە پێویستی دەزانین کە داوا لە ماڵپەرەرکانی
 http://www.rojhelattimes.net/و http://www.penusakan.com/ وhttp://www.kurdistanukurd.com/ku/kurdi.php و هەر وەها وێبلاگی http://rozhhelatikurdistan.blogspot.com/ بکەین کە بوێرانە دان بە چەواشەکارییەکانیاندا بێنن و نەریتی خاوێنی میدیای کوردی بپارێزن و ئەم هەڵەیەش راست بکەنەوە.
بژی کورد
پایەدار بێت کوردستان
کومیتەی ناوەندی
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە