بەراوردێك لەنێوان كارەكتەرەكانى درامایى ئەشرەف و كارەكتەرە سیاسیەكانى ئەمڕۆیى كورد دا

Monday, 24/05/2010, 12:00



خوێندنەوەیەك بۆ دیرۆكى چیرۆكەكەى عەزیز نەسین و نامەكانى ئەشرەف
درامایى ئەشرەف كە شەوانە كاتژمێر10,30خولەك لەشاشەیى كوردستان تیڤییەوە نمایشدەكرێت، دراماكە لەچیرۆكیكى كۆمیدى و تەنزئامێزى چیرۆك نوسى گەورە "عەزیز نەسین"ەوە، وەرگیراوە و لەلایەن كۆمەلێك ئەكتەرى شارى سلێمانى و بەتایبەتى گروپى ڕەنگاڵەیى ئەو شارەوە كارى نواندنى بۆ كراوە. دیارە لەپشت هەر ووشەیەك یان دێڕیكى نەسینەوە كۆمەلیك پرسیار و دیرۆكى سیاسى، كۆمەڵایەتى، ئابورى، كەلتورى ...هتد. خۆى مەڵاس داوە و هەموو تەنزێكى ئەو پیاوە گەورە بەقەدەر تیرێكە كەدەدرێت لەو دۆخە چەقبەستوەى كە زێدى خۆى و توركیاى تەنیوە، لەلایەن سیاسیە نەفامەكان و كەلتورى داخراو و خەڵكى سادەى بێ دەسەڵات و دەست و پێ بەستراوە دروستكراون. چۆن بەچەپڵە دوای شایى و شیوەنێك دەكەون بەهەمان شێوەیش بە درۆ باوەڕدەكەن و بە باهۆز لێدانەوە شوێنى تارماییەكان دەكەون و بەبێ ئەوەى ئامانجى خۆیان لەسود و خەسارەى"زەرەرى" ئەو شۆێن پێهەڵگرتنە باهۆزییە بەكۆمەڵە بزانن. ئەگەر بەراوردێكى ورد و شیكارییەكى سیاسى و مێژووى لە گۆشەنیگایى ئەم دراماوە بۆ دۆخى سیاسى و سیاسیەكانى ئەمڕۆى كوردستان بكەین، كە زیاتر لەچارەكە سەدەیەكە هەرچى نەگبەتى، ماڵوێرانى، یەكتركوژى، دەربەدەرى و كاولبونى كوردستانە لەسایەیى ئەوان و بەكلكە سوتێیان لەگەڵ دوژمننانى گەلى كورد بەسەر كوردستاندا هاتووە. لەگەڵ ڕێزمان بۆ كارەكتەرا نى چیرۆكەكەیى نەسین و ئەكتەرە خۆماڵییەكانى كورد و گروپە لێوبەخەندەكەى ڕەنگاڵەیش كە لەم بابەتە بەراورد و شیكارییە دا لەوانەیە چەند ناویك بخرێتە جێگا و شۆینى ئەوانەوە كەدەستیان هەبووە لەناشیرنكردنى ئەمڕۆى كوردستان و دواكەوتنى لە هەموو بواركانى ژیاندا و دەست و پەنجەیشیان بە خۆینى هەزارەها رۆڵەیى ئەم نیشتمانە سورە و بكەرى سەرەكى هەموو نەهامەتییەكانى ئەم نیشتمانەنن و ئیستایش زۆر" ئەشرا فانە" كاریان بۆ خۆیان كرد و بە باهۆزى خەڵكى نەفام گەشتنە دەسەڵات.
عبدول نچیف و بارزانى
ئەشرەف و مەسعود
ئەو ڕۆلەیى "ئەشرەف" پێى دراوە ئەگەر بەچاوێكى ڕەخنە گرانەوە لێى بڕوانین زۆر باش بەرجەستەیى دەكا، بەبێ ترسیش دەست بەهەموو كونێكدا دەكا، تا بە مەرامە تایبەتى و دەرونى و ئیرۆتیكى و پاشان سیاسیەكانى خۆى بگات. ئەم ڕۆلەیى ئەشرەف بەهەموو پێوەرێك لە "مسعود بارزانیدا" بەرجەستە دەبێت لێرەوە جەنابى رۆڵدەبینێ لەجێگاى ئەشرەف، باوكیشیان ڕۆڵى یەكدى دەبینن. بارزانى باوكى مسعودیش هەمان شێوەى باوكى سەرۆك ئەشرەف بەهۆى كیشەیى خێزانى شەڕى ناوخۆى خێڵەكەیەوە چەك هەڵدەگرێت ڕادەكاتە شاخ و دەبێتە چەتە و ڕێگر و پاشان ناوى بەهۆى كارە چەپەڵەكانییەوە بڵاودەبێتەوە بەڵام خەڵكى باهۆز لێدەر ئەم ناو و نازناوەى لەدزین و تاڵانى بە قارەمانى پاڵەوانى وەردەگرن و بەشێوەیەك شوعییەك دەڵێت: جەنەڕاڵە لە دزیى و تاڵانى و لێرەوە خەڵكى نەفامیش ووشەى جەنەڕاڵى دەدەنێ بەبێئەوەى بزانن چ مانایەكیشى هەیە. كۆمەلێكیش لەوانەى ڕۆحى شۆرش و نەتەوە بۆ ماف و ئازادیى لەمێشكیاندا دێت و دەچێت لەگەڵ خەڵكى باهۆز لێدەر دا بەچەرمەسەریى و ماندویى دەچنە خزمەتى كابرایى ڕێگر"مسەفا بارزانى" ڕیشى خۆیانى دەخەنە مشتى و لێرە كورد وەك نەتەوە توشى هەزارها كارى دزێوو و كارە سات دەبێتەوە، بەشێوەیەك كورد دەكات بە دەسڕى سەرچۆپى بۆ مەرامى تایبەتى خۆى بەهەموو لایەكدا دەیسوڕینێ، دەمێك لە بەغدا، دەمێك لە ڕوسیا و دەمێك لە سلێمانى ژن دەهێنى. بەهۆى باهۆز لێدارانیشەوە دەبێتە سوپا سالارى كۆمارى مەهاباد بەڵام پیلانێك دژى پێشەوا دەگێڕیت و شەوێك پێش لەسێدارەدانى پێشەوا ڕادەكاتەوە عێراق و پێشەوایش بەداخەوە بەسەربەرزییەوە بەرەو پەتى سێدارە ڕۆشت لەكاتێكدا چەندین لایەن پەیمانى داڵدەدانیان دابوو بەڵام لەپێناو میلەتەكەیدا ئەو مردنى هەڵبژارد نەك ڕاكردن و پیلان خۆدزینەوە.
سەردەمى ئەشرەف بارزانى
و تاڵەبانى ئەفەنى و كچەكانى
لەو كاتەوە تا سەردەمى سەرۆك ئەشرەفى"بارزانى" كوڕى كۆمەڵگایى كوردییان پڕكردووە لە خیانەت و مرۆڤ كوشتن. جەنابى مستەفا بارزانى سەربەرزیت جونكە ئەشرەفى كوڕت زۆر لە جەنابت وریاتر و زیرەكترە لە كاروپیشەكەى جەنابت و كار و خەباتى دیكەدا. ئەشرەف بەدرۆ و فریودان خۆى نوسان بە تاڵەبانى ئەفەنییەوە تا لەڕێگاییەوە بەكچەكانى بگات. ئەفەنى هەڵسوكەت و ئەزموونە سیاسیەكەى و باكگراوندەكەى ڕا بردووى كە هەیەتى لەگەڵ مەرحومى باوكى ئەشرەفدا كتومت دەكاتە"تاڵەبانی"، بەنزیكبونەوەیى ئەشرەف"بارزانى" و فریودانى ئەفەنییەكى وەك تاڵەبانى وا دەكات كەئەشرەف كارەساتێك بەسەر كچەكانى"یەكێتى" بێنێ، كەدوایى خەتدانیشیان كڕنوشى بۆ بەرن وەك لەكاتى حكومەتەكەى بەرهەم"گوڵئەندام" بینیمان هەموو ڕۆژێك لەماڵ ئەشرەفدا بوو، لەهەموو حاڵەكاتێكدا دەزانن درۆییان لەگەڵدا دەكات بەڵام لاوازیى ئەفەندى خۆبەدەستەوەدانى كچەكانى بۆ ئەشرەف بووەتە كاروان سەرا عەینەن یەكێتى كە لەواقیعدا ئەشرەف بێچووە كەروێشكێكیان پیشاندەدات كەچى هەر پشتگیر و هاوپەیمانن ڕێكەوتنى ستراتیژیان هەیە.


وێنەیەكى ساختە و هەڵبژاردنێكى پڕتەزویر
ئەشرەف فێڵ و بارزانى گزیكرد
هەرلەم كاروان سەرایەدا و دوایى ڕازیكردنى نۆێنەرانى گەل لەلایەن ئەفەنییەوە"تاڵەبانییەوە" ئەشرەف بەوێنەیەكى ساختەكراوى خۆى لەگەڵ سەرۆك وەزیردا كە وێنە گرێك لەپایتەخت بۆى دەكات دەبێتەهۆكارى فریودانى جەماعەت و ئەفەنیش خۆى لەگێلى دەدات و ئەشرەفیش دەبێتە سەرۆك شارەوانى، وێنە ساختەكە دەلالەتە لەهەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێم لەئەنجامى تەزویراتەكەى وێنەگرەكەى پایتەخت كەمەبەست تەزویراتەكەى پایتەخت"هەولێرە" پاشان"دهۆكە". هەمزەیش كە "نەوشیروانە" هەر لەسەرەتاوە ناڕەزایى دژى دەردەبڕێت بەوێنە و هەڵبژاردنە ساختەكە بەڵام لەكۆتایدا ڕازیى دەبێت ئەشرەف ببێ بەسەرۆك. پاشان یەكەم كارى سەرۆك دێواندنى باوكە دز و جەردەكەیەتى پاشان هەڵواسینى وێنەكەیەتى لەناو شارەوانى كەدیارە مەبەست پەرلەمانە كەتەنراوە بەڕەسمى ئەو جانەوەرە كە ووشەیى"جانەوەر"هى لایەن وحیزبە ئیسلامییەكانە" كە"حەسەنى نوشتە" نمایندە و ڕۆلیان دەبینێ. جەنابى ئەفەنیش"تاڵەبانى" هۆش و بیرى لایى بەغدایە كە بەرگدروەكەیە"گوڵ خاترە" كە زۆر هیلاك و شەكەتە هەموو شار باسى دەكەن چۆن باسى عیراق و پایتەختەكەى مانشێتى یەكەمى ڕۆژنامەكانى جیهانە وەك بەرگدروەكە و ئەفەنیش واز لە ئەشرەف و جەماعەت دەهێنێ لەپێناو بەغداد دا.

پیاوى سەرشاشە و باڕە
باڕى باوكى نەوزاد
تالەبانى ئەفەنى لە پێناو كورسى ناوبانگیدا وازدەهینێ لە هەرێم، ئیدى قیروسیا لێرە خەڵك چۆن ژیان دەگوزەرێنن، هەرچەندە لەڕێگاى باوكى "نەوزاد" كە"د.محمود"ە، دۆستى سەرۆك ئەشرەفى هەرێمە هەواڵى هەرێم بۆ تاڵەبانى ئەفەنى دەبات و بەڵام ئەو خۆشى ناوێت چونكە هیوایەتى ئەوە بەدەنگى بەرز قسەبكات كە دەلالەت لەئەوەى د.محمود پیاوى سەر شاشەیە، لەهەموو دەنگوباسیكدا ناوی دێت، چایخانەكەیش ئیشارەتە بۆ "كەركوك" كەناحەز دوژمن نەوتى لێی دەبەن و وەك چا، چایەك كە خواردنى چەند ئاسانە ئەوایش كەركوك سازشكردن لەسەرى ئاسانە. هەمولایەكیان لەكاتى بێ كاریدا وەرق و تاوڵە و دومینە بەكەركوكەوە دەكەن چی پولیشیان لە سەردەمى باوكى دز و جەردەى سەرۆك ئەشرەفەوە تا حوكمڕانى جەنابیان ڕیزكردووە بەو ئومێدەى كەركوك بگەڕێتەوە لەكۆتایدا "نەوزاد" وەك نمایندەى نەتەوەیەكگرتوەكان و ئەمریكا كەئیشى گەیاندنى پەیامەكانە بۆ سەرۆك گوتى ئەگەر باسى كەركوك بكەن " پڕى یەك تەشتان خوارد ". خوشكەكەى ئەشرەف بارزانى كەمەبەستى "نیچرڤان"ە، هەمیشە ئەشرەف بەكێشەى و مەترسى دەزانێت لەسەر خۆیى سەردەخاتە سەرى گومانى ئەوەى هەیە كە ئەم چ دەكا ئەو لەپشتەوە بەپەیوەندییەكى ئیرۆتیكى لەگەڵ قەێابەكەدا بەبای بدات، قەێابەكە ئەو تۆڕە بازرگانییە كەخوشكەكەى "نێچیرڤان" دایمەزراندوە، كەهیچیشى پێناكرێت. لەبەرئەم فاكتەرە سەرۆك ئەشرەف بۆ چاوترسانى خوشكە نێچروان ناو بە ناو نامە درۆینەكان خۆى كاربەدستانى دەوڵەتى دەداتێ كەبیخوێنێتەوە تا بیترسێنێ نامەكانیش لایەنێكى دیكەى هەیە كەهێمایە بۆ مەسرور پاشان وەعد و هەڕەشە كەڵەشێر ئاساكانى بارزانى. شەریفیش دەلاتە بۆ "هەولێر" و هەڕۆژەى گۆبەنێكى بۆ دەنێتەوە و خەڵكەكەى تیرۆر دەكات بۆ ئەوەى ببێت بە"شەریف ئاوا" پاشان دەمى لاوەكانى پڕلە گوللە دەكات ئەگەر وەك شەریف جاریك لەسەر ماف و مووچەى خوراویان بەدەنگ بێن. جەنابى ماموستایش هێمایە بۆ ووڵاتانى بیانى كەهیچ كاتێك تروسكایەك هیوایان بە ئەشرەف بارزانى درۆ و دەلەسەكانى نیە، بەڵام لەپێناو پاراستنى بەرژەوەندیان لە كوردستاندا و كاروباریاندا دواجار ئەوانیش پەنادەبەنە بەر ئەشرەف و بە فێڵ و تەڵەكە و درۆكانیشى قانعن، هەرچەندە لەسەرەتادا هیچیان بەكڵاوى سەرۆك ئەشرەف نە دەپێوا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە