دەزگاى ئاراس یان دەزگاى پاراستن؟ ڕۆژنامەى ڕووداو یان مۆڵگەى پاراستن؟!

Saturday, 22/05/2010, 12:00


زۆرن و لە ژمارە نایەن، دەمامكدارن و لەكاتى ناوهێنانى بنەماڵە و پارتى بەدەردەكەون و هەڵدە تۆقن بۆ بەرگریكردن و بەفریشتەكردنیان. لەچوارچێوەیەكدا كاردەكەن كە قەڵەمەكانیان, نوسینیان، دەربڕینى بیروڕایان، بۆ دیاریكراو وەك خۆیان دەڵێن بەكورتى "ئێمە تا ئەوكاتە ئازا و ئازادین كە تەنها یەك ووشە لە دژى سەرۆك و پارتى نەڵێن ئەگەر لە31ئاب خراپتریش بەسەر كورد دا بهێنن". بەپێى ئەم گوتەیەیى بەدران و برا لەكانى دیكەى دەزگاكانیان بێ ئەوان دابەستە و دەست وپێ بەندكراون و گوێ رایەڵن نەك دەزگاى رۆشنبیر و مەعریفى. دیارە دەزگاى ئاراس كە بەناو بەدران ئەحمەد سەرپەرشتى و سەرنووسیارى دەكات لە دامەزراندنییەوە تا هەنوكەیش پاڵپشتى مادیى و ماعنەوى لەلایەن پارتى خودى "نێچیرڤان"ەوە وەردەگرێت، كەخەڵكانى ناو ئەم دەزگایەیش نە لەناو دەزگاكە، نە لەدەرەوەى دەزگاكەیان"كەمەبەست چاوپێكەوتن و دیمانانەى كراون و بابەتەكان"ى نوسویانە كاریان بە پیرۆزكردنى نیچیرڤان و پارتى بووە. هاوشانى ئەمەیش بەدران و برا لەكانى دیكەى ئامانجیان دژایەتی كردنى ئەو زمان و رێنوسەیە كە ئەمڕۆ زمانى رۆژنامە، نوسین، خوێندن، قسەپێكردن، لەهەمانكاتیشدا زمانى حكومەتە گەنەڵ و سەرۆكە بودەڵەكەى هەرێمەكەى و پەرلەمانە بەندكراوەكەیەتى واتە زمانى ستانداردى ئەم هەرێمەیە بەڵام پارتەكەى بەسوكایەتى دەزانن هەنایان بۆ بەدران بردووە كە بە پاڵپشتى ماددیی و مەعنەوى و ئەوان و بەلەهجەى ناوچەكەى بەدران و هەڵسێت بەپڕۆژەیەك بەناوى "ڕێنوسى یەكگرتووى كورد"ەوە، كە لە بەرهەمەكانیاندا "گۆڤار دەكەن كۆوار، نوسەر دەكەن بە نووسیار، سەرنوسەر بووە بە سەرنووسیار،........هتد، ئەمەیش تەنها لەپێناو شێواندنى زمانى كوردى ئەو ڕێنوسەى ئەم ئەمڕۆكە پشتگیرى زۆرى لێكراوە لەلایەن سەرجەم گەلەوە بۆ ستاندار بوون. جارێك پرسیارم لە م.زانكۆ و پسپۆڕیكى زمانى كوردى كرد لەسەر ئەو كارانەى بەدران و دەزگاكەى، گوتم : بۆ بەدەنگ نایەن و تاكەى بەردوامى بدات بەكارە چەپەڵەكانى بۆ شێواندى زمانى كوردى؟ لەوەڵامدا گووتى : كوڕم ئەوەى ئەوان دەیكەن سیاسەتى پارتەكەى و سەرۆكى هەرێمە ئەگینا چۆن ئەو مەكینە بەهێزەى چاپ و بڵاوكردنەوە دەخاتە خزمەتییەوە، كورد تەنها زمان و ڕێنوسى ماوە وەك نەتەوە كە نەتوانراوە لێى زەوتكرێت یان تێكبدرێت بەڵام هەموو دوژمننانەى كورد هێندەى بەدران و دەزگاى ئاراسیان پێنەكرا بۆ شێواندنى زمان و ڕینوسى كوردى بەڕاستى ئەنفالى ڕێنوسى و زمانى كوردییان كرد. ئەمە تەنها سەربوردەیەك بوو لەكار و ئامانجى بەدران و دەزگایى ئاراس، كە كاردەكەن لەپێناویدا. لایەنێكى دیكەى ئەم دەزگا و دامەزراوەیە وەك لەسەرەوە گوتم پیرۆزكردن بارزانى و بەفریشتەكردنیەتى لەلایەن بەدران و دابەستەكانى دیكەى دەزگاكەیەوە كەلەكاتى تیرۆركردنى شەهید"سەردەشت عوسمان" بە دەركەوت، كە هەفتەیەك پێش تیرۆركردنەكە كەوتبونە گیانى یەكگرتوو بەیاننامەكەى سەبارەت بەگۆڤارى وێران دەیانگووت دژى ئازادیى ڕادەربڕین و سنورداركردنى خەیاڵ و ئەدەبە. "كەبەندەیش لەگۆشەنیگاى خۆمەوە لەگەل ئەو بەیاننامەدا نیم". بەڵام كە "سەردەشت عوسمان" هەڕەشەیى لێكرا، رفێنرا، دوو گوللە بەدەمیەوە نرا، كوژرا ، پاشان لاشەكەى لەموێڵ فڕێدرا تەنها لەسەرنوسینى بابەتێك كەمیدیاكانى جیهان و مرۆڤە بەویژدانە جیهانیەكانیش هەژاندوو هەتنە گووتن بەیاننامە، خۆپیشاندان، ڕێپێوان، مانگرتن، دۆستان و سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنوسە جیهانییەكان كە بە قەولى خۆتان نزیك بارزا نین هاتنە گووتن، هەلكوبەدەستەكانى ئاراس و جگەلە تۆمەت بەخشینەوە هیچى دیكەمان لێ نەبینین؟! بەڵام دەزگاى ئاراس و دابەستەكانى وەك"بەدران، فەرهاد پیربال، ڕێبوار.....هتد بۆ یەك ووشەتان بە زاردا نەهات؟ بۆ لەو چالاكى و پڕۆتستۆ جیهانیەى دژى كوشتنى"سەردەشت" كرا بەشدر نەبوون؟! تەنها لەبەرئەوەى پاراستن بەم كارە هەستاوە بابەتەكەیش كە "سەردەشت" نوسیبووى دژى بنەماڵە بوو؟! بەیاننامەكەى یەكگرتوو دژى ئازادیى یان ئەو شێوازە كوشتنەى پارتەكەى جەنابتان و ئەو بەیاننامەى مەكتب سیاسیەكەتان ؟! لێرەوە پێتان گوتین بێدەنگ بن ئەگینا هەمیشە دەمتان پڕدەكەین لەگووللە، پێخەمبەران پیسى دەكرا بەسەریاندا لەكاتى نۆێژكردندا نەدەهاتن بڕیارى جیهاد و كوشتنى بكەرەكانیان بدەن، بەڵام سەرۆكە دەڵەمەكەى بەدران و ئەم هەرێمە بۆ بابەتێكى ئەدەبى كەخەیاڵ و خەون ئامرازەكەیتى دەممان پڕدەكات لە گوللە، دەزگاى ئاراس، ڕۆژنامە سێبەرەكانى وەك ڕووداو، ڕووبەڕ، سفرە ڕۆژانەكەى سەرۆ و براكەى بە ئیشارەت و فیكەیەكى بنەماڵە و پاراستن هەموویان بۆ بەرگریكردن لەوانەى هێشتا دەست و پەنجەیان خۆینەكەى سەردەشتى پێوەیە و ووشك نەبووەتەوە لەپاشاندا بەدابەستەكانى وەك"بەدران، ئاكۆ محمەد، ڕێبوار كریم وەلى ، گۆران محمەد، ئارى هەرسین.....هتد"بەردەدەنە گیانى ئەو خەڵكەى كەتەنها لەپێناو ئازادیى، ووشەیى ئازاد دا هاتبوونە سەرشەقامەكان ئەم قەڵەم هەلوكانەیى ڕۆژنامەى ڕووداو و ڕووبەرو و ئاراس و گوڵان، كە مۆلگەیى پاراستنى پارتین كە بۆ ناشیرینكردنى میدیایى ئەهلى دامەزراون، بەفەرمانى پاراستن و لەپێناو پاككردنەوەى پاشەڵى پیسیان بە گێرەشێوێن ناویان دەەبەن. جا ئەمانە شانەیى نوستوو و مۆڵگەیى دەزگاى پاراستنن، بۆ نموونە ڕۆژنامەیى ڕووداو مانگانە(40)ملیۆن دینار لە پارتى و پاراستنەكەى وەردەگرێت، ڕووبەریش مانگانە(15)ملیۆن دینار و سفرە ڕۆژانەكەى سەرۆ و براكەیشى مانگانە(25)ملیۆن دینار و لەپارتى و دەزگایەكى مرۆڤ كوژى وەك پاراستن وەردەگرن، دەزگایى ئاراسیش بودجەیى كراوەیە"مفتوحە" لاى پارتى و پاراستن و خودی نێچیرڤانەوە، كەواتە هەریەكە لەو دەزگایانە مۆڵگەى پاراستن و شوێنى دروستكردنى بێدەنگین. لەپاشاندا بەناو ئازادن و لە پاشانیش كاریان بۆ پارتى و ناشیرین كردنى میدیایى ئازادە. چونكە پارتى ناتوانێت لە ژینگەیەكدا گەشەبكات كە ووشەى ئازاد و بوێریى تیابێت هەمیشەیش كار بۆ بێدەنگ كردنى قەڵەم ئازاد دەكا و هەموو ووشەیەكى ئەو قەڵەمانەیش بەفیشەك وەڵامدەداتەوە لە هەرجیگایەكدا قەلەمێكى سەربەخۆ هەبێ پارتى بەمەترسى دەزانێت لەسەر بنەماڵەى بارزانى وسەرۆكە بودەڵەكەى، ئەگەر قەڵەمە ئازادەكانى كوردستان خوێ بێ ئەوا هەمیشە پارتى ئەو كرمە خشۆكەیە كەگریمانەى لەناوچوونى زۆرە و ئامادەگى هەیە. ڕۆژێكیش دێت خوێبارانى ئەو كرمە پیسە و پاشماوەى ئەو كەلتورەى كەلێوان لێوە لە تاریكى و دروستكردنى بت و خیانەت و مرۆڤ كوشتن و بێباكیش بەرامبەر گەل و نەتەوەكەى ئەوكارانەى دیكەى بكرێت.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە