پارانەوە و لاڵانەوەكەی بەرھەم سالح لە 27/06/09 لە پاركی (ئازادی) !

Sunday, 28/06/2009, 12:00


د. یونس بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن و پشتگیری كردنی (لیستی كوردستانی) دوێنێ بەرھەم سالح لەگەڵ بەناو گەنجان و لاوانی ھەردوو پارتەكە لە سلێمانی كۆبوەوە.

حەز ئەكەم بە بەڕێز كاك دكتۆر بڵێم، ئەگەر زەحمەت نییە و كاتی ھەیە سەیرێكی ئەو فیلمە بكاتەوە (نازانم ئەگەر سەیری كەناڵە كوردیەكان بكات!) تا بزانێت:

1 ڕادەی ھەڵچوون و شپرزەیی و دڵەڕاوكێی خۆی بە ووردی ببینێت (زەڕەبین و میكرۆسكۆبیشی ناوێت چونكە زۆر ڕوون و ئاشكرایە)

2 بزانێت كێ لە تەنیشت و لە بەردەم و پاشەوەی وەستاوە (لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆ ھونەرمەندی بە جۆش و خرۆشی كورد كاك عەزیزی وەیسی) كە شێوە و گۆرانیەكانی ئەو بەڕێزە لە پەیمان بڕیارەكانی ئێوە زیاتر خۆشی و ھیوا ئەدات با جەماوەرەكەی- نكولی لێ ناكرێت ئەو بەڕێزە لە ئێوە سەركەوتووترە لە كارەكانیدا بە شایەتی جەماوەر و گوێگرانی ناوەوە و دەرەوەی كوردستان.(ئەی كوان شێرە كوڕان و شاكچانی شارەكەت؟؟؟)

3 ووتەكانی بەڕێز ھیچی نە تازەبوون وە نە كاریگەربوون، ئەوەندە ووتراونەتەوە سواون! ھەرچی ھەڵدەستێ ئەم قەوانە لێ ئەدات.(ئەی كوا بەڵگە ڕاست و باوەڕپێكراوەكان؟؟؟)

4 بە ناو ئاھەنگی لاوان و گەنجان بوو بەڵام ئەوەی بە ووردی سەیری بكاتەوە ئەزانێت كە زۆربەی ئامادەبووان دایكان و ژنان و ئافرەتانی سادە و ساكاری كۆمەڵەكەمانن كە دوای ھەموو بۆنەیەك ئەكەون و چەپڵەی بۆ لێ ئەدەن بێ ئەوەی لێی تێبگەن و بیری لێ بكەنەوە. لەگەڵ كۆمەڵێك ھەرزەكار و مێردمنداڵ كە نیوەیان لە تەمەنێكدان كە مافی دەنگدانیشیان نیە. تەنھا كەش و ھەواكەیان پێخۆشە و سەر جادەیان لە ماڵەوە و بێكاری و بێزاری پێ باشترە. (ئەی كوان گەنجە ڕۆشنبیر و خاوەن ھەست و ھۆشەكان؟؟؟)
لە كۆتایدا ئەڵێم زانیوتانە ھەڵیبژێرن ناو بۆ لیستەكەتان (لیستی كوردستانی) بەڵام ئایا بەقەدەر گەورەیی و پیرۆزی و سەنگ و قورسایی ئەو ناوەن؟؟؟ بەڵام ئەوەی نەتانزانی و حسابتان بۆ نەكردووە قەبارەی تەقینەوەی بوركانی ڕق ئەستوری كوردستانیانی ڕەسەنە. بەڕێزان ئەبوایە ڕاپرسییەكتان بكردایە ئینجا ناوتان لە لیستەكەتان بنایە ئەگەر باوەڕتان بە نوێكاری و دیموكراسیە !!!!!!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە