هەزاران هەزار ساڵە میلەتی کورد خاکی داگیرکراوەو ژێردەستە کراوە لە لایەن گەلانی ترو نەتەوەی تروە کوردیش وەک نەتەوە بە درێژای ئەو مێژووە قوربانی و خوێنی داوە لەپێناو ئازادی و کیانی سەربەخۆی . لەو پێناوەدا چەندین شۆڕش بەرپا کراوەو هەر لە دەسپێکی شۆڕشەکانەوە خوێن فاکتەری گەشتن بە ئامانج بووە و لە کۆتایشدا نەیاران بە کایەیەکی سیاسی کپ و خامۆشیان کردۆتەوەو گیان فیدای و شۆڕش گێڕ تەنها و تەنها بونەتە مێژوو هیچی تری لێ سەوز نەبووە ، لەم کۆتاییانەی سەدەی بیستدا شۆڕشی نوێ لەدوای هەرەس و کارەساتی ئاشبەتاڵی شۆڕشی...
گەلی کورد لە مێژە ئامانجی گەشتن بە کیانی سەربەخۆی هەیە و لەو پێناوەیشدا چەندین شۆڕش بەرپا کراوەو ئەم گەلە باجی سوری ئێجگار زۆری داوە چەندین سەرکردەو پارت و ڕێکخراوی کوردی کاتێک هاتونەتە کۆڕبەندی خەبات بێ گومان دەوڵەتی کوردی یەکێک بوە لە بنەما هەرە سەرەکیەکانی دروشمەکانیان . گەلی کوردیش بە شێوەیەکی گشتی...
ڕوونە ئەوەی کە هەرگیز حیزبی بەعس نەیتوانی پەیڕەوی بکات کە نەمانی ئینتیما بوو بۆ خاک و نەتەوە و پێی جێ بەجێ نەکرا حیزبە کوردیە خۆماڵیەکان کردیان لە ئاکامی سیاسەتی بەرژەوەندی خوازی و پاوان خوازی و بە تاڵان بردنی نیشتیمان لە لایەن سەرانی یەکێتی و پارتیەوە کارێکیان کرد نەوەی نوێ و جیلی نوێ و بەتایبەت تر...
ماوەیەک لەمەوبەر و بە ئیستایشەوە هەمومان ڕۆژانە بینەری تراژیدیای وەرگەڕانی یەخت و خنکانی گەنج و ژن و منداڵی کورد بوین لە ڕێگەی هات و نەهاتی گەشتن بە ئەوروپا ، خەڵک بە لێشاو کۆچیان دەکرد لە هەرێمێکی پڕ داهاتی پڕ سامانی سروشتی و لە جوانترین سروشتی دنیادا کە کوردوستانە بۆ وڵاتانی ئەوروپا کە هیچ وڵاتێکیان...
لەدوای ئەم چەند ساڵەی ڕابردو کە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان کەوتنە بەر لێشاوی قەیرانی سیاسی و قەیرانی سیاسیش دۆخی نا هەمواری ئابوری خولقاند و حیزبە کوردستانیەکان بەتایبەت پارتی لەژێر دەمامکی کوردایەتی و دروست کردنی دەوڵەتی کوردیدا بۆ درێژەدان بە حوکمی ناڕەوای بنەماڵەی بارزانی و مانەوەیان لە کورسی دەسەڵاتدا...
لە دەرئەنجامی نەبونی کارەکتەری سەرکردەیەکی سیاسی دیموکراتی خواز کە بتوانیت ئاڵو گۆڕی دەسەڵات بکات و ڕەگی دوبەرەکی و ئێران نیزمی و تورکیا نیزمی ببڕێت و بتوانێت بناغەیەک بۆ سیاسەتی ڕەسەنی نەتەوەی و نیشتیمانی دا بڕێژێت و تا دواتر لەسەر بنەماکەی بتوانرێت درێژە بە سیاسەتی حەکیمانە بدرێت و کورد هەر هیچ نەبێت...