لە دوای دروست بونی عێراقەوە کورد هەوڵی داوە لە چوار چێوەی عێراقدا بە مافەکانی بگات ، بەڵام لەبەر ئەوەی هەمو دەستەڵاتە یەک لە دوای یەکەکان ، لە سەر بنەمای ڕێز گرتن لە هەمەجۆری نەتەوەکان دروست نەبو ، بۆیە عێراقێکی دیکتاتۆری فاشیت دروست بو ، ئێستەش دوای ئەوەی شیعە لە ساڵەکانی ١٩٢٠ وە دەستەڵاتی وەرنەگرت و دەستەڵاتیان حەرام کرد ، بوە هۆی لاوازی دەستەڵاتی شیعەکان و باڵادەستی سونەی نەتەوە پەرستی عەرەبی ، لە ئێستادا بە پاڵپشتی ئێران شیعە دوای ٩٤ ساڵ دێتە ناو دەستەڵات و بەو پەڕی باڵادەستییەوە کاری دەوڵەت...