شەرمەزاربن دوژمنانى كورد
Friday, 19/08/2011, 12:00
شەرمەزاربن دوژمنانى كورد
گروپى پەكەكە لەكەلار.
بۆ سەرجەم ڕاگەیاندنەكان..
پاش ئەوەى هێزەكانى گەریلا چەندینە ساڵە ئاگر بەستى یەكلایەنە بەرامبەر توركیا ڕاگەیاندوە بەڵام توركیاى داگیر كەر دەستەوەستان نەبوە بەرامبەر هێرشە دڕندانەكانى.ئێمە وەك كۆمەڵێك گەنج ى وڵات پاریزوپەیوەست بەبیروفەلسەفەى پەكەكەوە زۆر بەتوندى ئیدانەى هێرشەكانى توركیاوئێران دەكەین . وەلە هەمان كاتدا ئیدانەى هەڵوێستى سەرۆكى هەرێمى كوردستان دەكەین كە هەمیشە بەهۆى كورسى دەسەڵاتەوە بێدەنگى هەڵدەبژێرن و كاتێكیش بێدەنگى دەشكێنن دەكەونە خزمەتى دوژمنانى كوردوكوردستانەوە..پاش ئەوەى سوپاى توركیاوئێران بەهاوبەشى خۆیان بۆ هێرش ئامادەدەكرد لە بۆسەیەكى گەریلا سەربەرزەكانى كورد دا ڕوبەروى یەكتر دەبنەوەو شەڕوپێكدادان ڕودەدەن لە شەرەكەشدا چەند سەربازوبەكرێگیرا ولە توركە فاشیستەكان دەكوژرێن.بەداخەوەین سەروكى هەرێم هەموو ئەوە بێدەنگیانەى شكاند كەلەماوەى رابردودا هەڵى بژاردبو كەوتە قسەو هێزى گەریلا ئیدانەكرد بە بەرگریان لەكوشتنى خۆیان كردبو چەند سەربازوتانك و فرۆكەى لەناو بردوو..ئێمە جارێكیتر بەناو سەرۆكایەتى هەرێم ئیدانە دەكەین وداواكاریشین بەزوترین كات بە هەڵوێستەكانیدا بچێتەوە و چیتر لەمەزیاتر نەكەوێتە خزمەتى توركیا و ئێرانەوە.پێویستە هەمو لایەكیش لەوە تێبگەین كە گەریلا هەموكات ئامادەیە بۆ گفتوگۆ ئەوە دوژمنانى كوردە بە خوێنڕشتن نەبێت بەهیچ شتێك قایل نابێت و زۆرترین هەوڵیشیان ئەوەیە گەلى باشور بەگژ بەگەریلادابدەن..ئەوەش خەونى كۆنیانەوهەرگیز گەلى باشور ڕێگەنادا ئەو خەونە چەپەڵیان بێتەدى...سەركەوتن هربۆ گەلە
گروپى پەكەكە لەكەلار.لە فەیسبوك gorupypkk la kalar
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست