شەرمەزاربێت فەیسبوك

Saturday, 10/09/2011, 12:00





دواى ئەوەى ئێمەى كۆمەڵێك گەنج كەخۆمان بەنزیك لە هزرى پەكەكە و ڕێبازى ئاپۆچییەتییەوە ناساند لە تۆڕى كۆمەڵایەتى فەیسبوك دا و چەند گرتەیەكى ڤیدیۆیى چالاكیی گەریلا كانمان بڵاو كردەوە كەدژى داگیر كەرانى كوردستان ئێران و توركیا یان ئەنجام دابوو.لەهەمان كاتتدا لەسەر دۆخى كوردستان هەڵوێستمان هەبوەوە بڵاومان كردوەتەوەو كارە تیرۆرستییەكانى توركیاو ئێران مان شەر مەزار كردوە لە پەیجە تایبەتەكەماندا بەڵام ئەوەى جێگاى داخە دوێنى لەلایەن بەڕێوەبەرانى تۆڕى فەیسبوكەوە بە بێ{ئینزار}ئاگادار كردنەوە پەیجەكەمانیان لۆك كردوە . بیانوشیان بۆ ئەو كارە قێزەونە ئەمەیە كە گوایە ئێمە سوكایەتیمان بە وڵاتێك یان شەخسێك كردوە! ئەمەش دورە لە ڕَاستییەوەو سیخوڕى و ناپاكى بەڕێوە بەرانى ئەو تۆڕە ئاشكرادەكات و دەیسەلمێنن ئەوانیش دوژمنى كوردوكوردستانن..ئەوەى ئێمەى توشى شۆك كردوە ئەوەیە سەدان هەزار پەیج هەیە زۆر لەوەى ئێمە تونترەو و جۆرەها شتى نەشیاو بڵاو دەكاتەوە بەڵام ئێمە جگە لە وتەى شیا و و ڤیدیۆ یەكى كەم نەبێت كە گوزارشتى لەئازارەكانى گەلەكەمان كردوە شتێكى ئەوتۆمان بڵاو نەكردوەتەوە و بۆیە ئێمە ئیدانەى هەر چەشنە هێرشێكى بەم جۆر دەكەین بكرێتە سەر پەیجى هەركەس و لایەنێك..هەموانیش دڵنیا دەكەینەوە بەو كارانە ئێمە نەك سارد ناكەنەوە بەڵكو سورترمان دەكەن لەسەر داوا كردنى مافە ڕەواكانى نەتەوەكەمان....
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە