نێچیرڤان نوێنەرى گەلی کورد نییە. ئەو نوێنەرى مەسعود و پاراستن و بنەماڵەی بارزانییە

Saturday, 22/10/2011, 12:00


كورد هەڤاڵى وەك رۆستەم جودى هەیە و شەهید دەبێت، نێچیریشى هەیە دواى دوژمنى كورد دەكەوێت...ئەوەى نێچیرى دەیبێت لە توركیا ڕوى ڕاستى ئەم مشەخۆرانەى هەرێمى ئاشكراتر كرد.. نێچیر و مەسعود زۆر بەخێرایى ملیان شۆڕكرد بۆ دوژمن و پرسەیان ئاراستەى سەربازە داگیركەرەكانى تورك كرد. بەوتەى خۆشیان بەناوى گەلەوە لەكاتێكدا لە كۆیە بەدواوە حسابى جاشێك زیاتریان بۆ ناكرێت لە هەولێر بەولاوەش بەزۆرى پارە تارادەیەك خۆیان سەپاندوە... ئێمە ئیدانەى هەڵوێستى نۆكەرانەى نێچیر و مەسعود دەكەین و هیچ كاتیش بە نوێنەرى گەلی کوردیان نازانیین. زۆرینەى گەلیش هەمان هەڵوێستى هەیە...ئەوان لەپێناو بەرژەوەندیی خۆیان و بنەماڵەکەیاندا هەزاران لاوى ئەم وڵاتەیان بەكوشت دا ئێستاش هەمان ئامانجیان هەیە، ئەوان ئەگەر نوێنەری گەلی کورد بوونایە، دەبوو پرسەیان ئاراستەى بنەماڵەى هەڤاڵانى سەر بەرزى گەریلا بكردایە نەك ئەوانەى دێن بۆ كوشتنی کورد و داگیركردنى خاکی كوردستان.
ئێمە بە ڕاى گشتى ڕادەگەیەنین نێچیر و ئەم دەسەڵاتانەى بنەماڵە نوێنەرى خۆیان و بنەماڵەكەیانن... نوێنەرى ئێمە ئەو كچ و كوڕە گەریلانە و گەلی کورد نیین، كە بەرگرى لە كەرامەت و هەستى ئەم گەلە ستەم دیدەیە دەكەن و ملكەچى هیچ دوژمنێك نابن و هەمیشە تێكیان دەشكێنن و تەنها خاوەنى جوتێك پێڵاو وقاتەكەى بەریانن، نەك كۆشك و ڤێلاى وڵاتان.
تا گەریلامابێت گەلى كورد هەر سەرى بڵندە ئەو هەڵوێستانەش تەنها سوكایەتییە بە خۆیان و پارتەكەیان پیاوەکانی خۆیان دەکەن، چونكە دڵنیاین تەنها خۆیان ئەو هەڵوێستە پەسەند دەكەن چونكە پیشەیان نۆكەریی بووە وبە نۆكەرى هاتونەتە سەر كورسى دەسەڵات.


گروپى پەكەكە لە كەلار...فەیسبوك
PKK le Kelar

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە