ساڵێک پێش ئێستا پۆستێکم لهفهیسبووکدا کرد، ئهمهپۆستهکهی ساڵێک پێش ئێستایه."ئایا دهزانن بهشداریی کردنی ههر کوردێک لهبهرنامهی "عهرهب ئایدڵ" نهک شانازیی نییهبۆ کورد و کوردستان، بهڵکوو دهکرێت بڵێین پلهیهکی گهمژهیی و ئاستێکی خۆ بهکهمزانیینه!"لهکۆتایی پۆستهکهیشدا داوام لهههموان کرد بوو ڕای خۆیان بڵێن جوانتریین شیکردنهوهبهناوی کهسهکهخۆیهوهبڵاو دهکهوه، بهڵام بهداخهوهجگهلهد. حوسهین عهزیز، کهبهکۆمێنتێکی کورت بەشداریی کردبوو، هیچ کهس شیکردنهوهی نهبوو.ئێستا...
له بهرنامهیهکی کهناڵی ئێن ئاڕ تی ههڤاڵ ئهبوبهر پارێزگاری سلێمانیی دهڵێت: من پهیجهکهم ههموو ڕۆژێ فهیسبووک نامهم بۆ دهنێرێ ئیمهیڵم بۆ دهکات دهڵێ، بهس ڕێگه بده ئهو ڕێکلامانهی خۆت ڕێگهی پێدهدهی له ههموو ٢٤ سهعاتێکدا ٦٠٠ بۆ ٨٠٠ دۆلارت دهدهینێ!ئهم قسهیه یهکێکی تره له درۆ...
ئێمە و ئەوان، با خۆمان بەراورد بکەین بە بریتانییەکان. ئێمەی کورد خێرا دەموچاوی پێشکەشکاری بەرنامەمان لەبەر چاو دەکەوێت بە دوو یان سێ مانگ بێزار دەبین لە هەمان بەرنامە و هەمان پێشکەشکار، بەڵام ٢٣ ساڵ زیاترە بێزار نەبووین لە سەر و فڵچی سێ چوار سیاسەتمەدار و سەرکردە. ئەوەندەی من بزانم تەمەن درێژترین بەرنامە...
ڕاگەیاندنی کوردیی و تاکی کورد زۆر جار پەیامنێرانی کەناڵەکانی تەلەڤیزیۆن بە ڕۆژنامەنووس ناو دەبەن، لەوەیش سەیرتر پێشکەشکارانی بەرنامەکان و هەندێجار کامێرەڤانانیش بە ڕۆژنامەنووس ناو دەبرێن، لەکاتێکدا هەندێ پەیامنێر، پێشکەشکاری یاخود کامێرەڤانی بەڕێز هەیە بە ژیانی وتارێکی نەنووسیوە؛ ئیدی چۆن دەکرێت پەیامنێر،...
سەرۆک ئەگەر دەوڵەتت ڕاگەیاند توخوا با ناوی کوردستان نەبێت، بە ناوی کوردلاند بانگ بدە بە گوێیدا، ئەی سەرۆک نابینیت هەرچی ئەو وڵاتانەیە کە پاشگری ستان - یان هەیە حاڵیان لە حاڵی ئێمە باشتر نییە؟بەڵکو خوا بکات بە گۆڕینی ئەو ناوە، لە بەرچاومان ون بێت ئەو سەروچاوە.سەرۆک لە دواڕۆژدا وڵاتێکی هاوسنورمان دەبێت...
بڕواناکەم میدیای هیچ وڵاتێک بەقەد میدیای کوردیی لاواز بێت و قسەی بازاڕیی و بێ واتا بەکار بهێنێت!میدیا دەبێت هەوڵبدات پڕۆڤیشوناڵ بێت، تا پێیبکرێت وشەی بازاڕیی (slang words) بەکار نەهێنێت. ئەگەر میدیای بەریتانیی بە نموونە وەربگرین نەکەوتووتە ژێر کاریگەریی وشەی بازاڕییەوە، بەڵکوو...
دوێنێ واتا ڕۆژی چوارشەممە کە تەوەر ئازاد بوو لە بەرنامەی(ئێستا) لە کەناڵی کەی ئێن ئێن، ئەم کۆمێنتەی لایخوارەوە کە وەک خۆی دایدەنێمەوە بۆ بەرنامەکە نووسی بوو، بەڵام بە پاساوی دوورودرێژی کۆمێنتەکە ئامادە نەبوونکۆمێنتەکەی من بخوێننەوە. سەیرە کەناڵێک هەمیشە خەریکی ڕەخنەبێت و تەوەری بەرنامەکە ئەوەبێت بە (ئازادیی...
ئەم نووسینەم وەک خستنە ڕووی یەک تەغار ههڵهیه، ئهویش له کورتە وتارێکی نەبەز گۆرانی بهناو ڕۆژنامەنووس، کە ڕەخنەی لە وتاری بەڕێزێک گرتبوو بە ناو (پێشواز فەیزوڵا).من نە لە بری ئەو برادەرە قسە دەکەم ، نە توانا و نووسینی ئەو برادەرەش زۆر بە شیاو دەزانم ، بەڵام هەر کەس لە هەرکوێ بە ئارەزووی خۆی شلکوتی...
لەوانەیە زۆربەی خوێنەران ناونیشانی بابەتەکەی لا سەیربێت، هەڵبەت سەیر نابێت گەر بەردەوام بن لە خوێندنەوەو شیکردنەوەیەک بۆ هەردوو وشەکە بە تایبەتیی وشەی نەتەوە. نەژاد لەگەڵ نەتەوە دوو وشەی جیاوازن ، من قسەم لەسەر ئەوە نییە هەندێک کەس پێیان وابێت کە نەژاد وشەیەکی فارسییە. زۆرجار لە ڕاگەیاندنەکانەوە یان...
خوێندکار یان قوتابی ئەو وشەی کە هەر لایەنێک یەکیان بەگونجاو دەزانێتت ،وەیان کەسانی وامان هەیە هەردوکیان بەیەک وشە دەزانێت، وەیان سەرنوسەری ڕۆژنامەمان هەیە بونی ئەم دو وشەیەو هەردوو وشەی ئافرەت و ژن بە کەرتکردنی زمانی کوردی دەزانێت . من پێم باشە لێرەدا ئەم چەند وشەیە بۆ هەموو لایەک شیبکەمەوە وەگەر هەر...
زۆرجار گوێ بیست یان خوێنەری ئەم وشە دەبین تسۆنامی یان سونامی؟ دەبێت کامیان ڕاست بێت کە لە زۆربەی کەناڵە کوردییەکانەوە بە تسۆنامی ناودەبرێت زۆر جار کەسانی وا هەبووە باسی چۆنیەتی دروست بونی(tsunami) کردووە، بەڵام لەشێوەی دەربڕینی وشەکەدا هەڵە بووە من لێرەدا نامەوێت باسی چۆنیەتی دروستبوونی ئەو کارەساتە...
ئەم نوسینەم وەڵامێکە بۆ بەڕێز کاک ئەحمەد میراودەلی کە پێی وایە من زمانی کوردیم خراپ کردووە.لەدواین نوسینم دا کە بەشی دووەم و کۆتایی بابەتێکم بوو لە ژێر سەردێڕی ، (ئەنفالکردنی زمانی کوردی پەڵەیەکی ڕەشە بەناوچەوانی ڕاگەیاندنکارانەوەیە). بڵاو کردەوە و تیایدا ڕیشەی وشەی -بیمە-م گەڕاندبوەوە بۆ سەر زمانی...
بەشی دووەم و کۆتایی..بیمە، ئەو ووشەی کە شەوانە ی یان ڕۆژانە گوێ بیست و خوێنەری دەبین، بابزانین ئەم ووشەیە لە بنەڕەت دا لە چ زمانێکەوە وەرگیراوە و واتای چی یە؟- بیمە ووشەیەکی زمانی ئوردوو-ە کە زمانی فەرمی پاکیستان و چەند ناوچەیەکی هیندستانە. بیمە لە ووشەی)بیم(وەرگیراوە واتا - مەترسی- پاشان - ە - بۆ...
بەگوێرەی هەندێک لە دەزگا هەواڵی یەکان وا بڵاو کرایەوە کە لە پڕۆژەیەکی نوێی پەڕلەمانی کوردستان دا، کار لەپێناو زەمینە خۆشکردن بۆگۆڕینی سروودی نەتەوەی کوردستان دەکرێت.لەلایەن چەند پەڕلەمانتارێکی هەرێمی کوردستانەوە پێشنیاری گۆڕینی سروودی نەتەوەیی (ئەی ڕەقیب) دەکرێت.گۆڕینی سروودی (ئەی ڕەقیب) گوایە گوزارشت...
وەک دەووترێت ڕاگەیاندن بە دەسەڵاتی چوارەم ناو دەبرێت، بەڵام لەگەیاندنی ووشەدا ڕاگەیاندنی بینراو بیستراو ئەتوانم بڵێم دەسەڵاتی یەکەمی هەیە، چون هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە خوێندەوار و نەخوێندەوار ئاستبەرز و ئاست مام ناوەند گوێ گر و بینەری دەبن بزانین چۆن؟نمونەیەکی هەنوکەیی (پاکەیج) کە ووشەیەکی...