کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میدیای کوردیی و قسەی بازاڕیی

Sunday, 05/10/2014, 12:00


بڕواناکەم میدیای هیچ وڵاتێک بەقەد میدیای کوردیی لاواز بێت و قسەی بازاڕیی و بێ واتا بەکار بهێنێت!
میدیا دەبێت هەوڵبدات پڕۆڤیشوناڵ بێت، تا پێیبکرێت وشەی بازاڕیی (slang words) بەکار نەهێنێت. ئەگەر میدیای بەریتانیی بە نموونە وەربگرین نەکەوتووتە ژێر کاریگەریی وشەی بازاڕییەوە، بەڵکوو ئەوەخەڵکەکەیە دەبێت بکەوێتە ژێر کاریگەریی میدیا و زمانی فۆڕمەڵەوە. بۆ نموونە لە زمانی بازاڕییدا بە پاوەند دەوترێت کوید (quid) بە منداڵ دەوترێت کید (kid) تاد.. ئەمانە ئینفۆڕمەڵن. ئەوە خەڵکەکەیە دەبێت بکەوێتەژێر کاریگەریی زمانی نووسین و قسەکردنی فۆڕمەڵەوە لە کاتی پێوویستدا نەک میدیا بڕوات وشەی بازاڕیی لە شاشە و ڕۆژنامەکانەوە بدات بە گوێ و چاوی خەڵکییدا.
میدیای کوردیی نەک هەر کەوتووەتە ژێر کاریگەریی زمانی بازاڕییەوە، بەڵکوو وشەیەکی زۆر هەڵە بەکار دەهێنن کە هیچ واتای ئەو فرمانە نادات ئەویش وشەی کەپڵ - ــە کە مەبەستیان لە خۆشەویستی کەسێکە یان با بڵێین قڵ یان دنک.
با بزانین کەپڵ وشەی نێو چ زمانێکە و واتای چی دەدات؟ وشەی کەپڵ وشەیەکی ئینگلیزییە و چەند واتایەکی هەیە بەپێی ڕستەکە دەیگۆڕێ و لەهەندێ ڕستەدا ناوە و لە هەندێ ڕستەدا فرمان ئەویش بە گوێرەی ڕستەکە واتاکەی دەگۆڕدرێت و هەرگیز بە واتای یەک کەس واتا تاک نایەت وەک میدیای کوردیی نەزانانە شوێنی قەرەباڵەغیی کەوتووە و بەکاریدەهێنێت. 
کەپڵ بە واتای کوڕ و کچ دێت هەمیشە دوان یان لە دوان زیاتر دێت بەپێی ڕستەکە، نەک وەک ئەوەی میدیای کوردیی دەڵێت کەپڵی کوڕەکە یان کەپڵی کچەکە کوڕە و کچە بە هەردووکیان دەبنە کەپڵ نەک تەنها یەکێکیان.
ئەی باشە لە بری بەکارهێنانی ئەم وشە بێگانەیە بەو هەڵە ناقۆڵایەوە باشتر نەبوو وشەی قل - ی ناوچەی گەرمیان یان دنک - ی ناوچەی سلێمانیی بەکاربهێنین؟
چەندان نموونە بە زمانی ئینگلیزیی.
couple noun (TWO PEOPLE) 
two people who are married or in a romantic or sexual relationship, or two people who are together for a particular purpose: 
couple verb (HAVE SEX) 
When two people or two animals couple, they have sex.
couple noun (SOME) 
two or a few things that are similar or the same, or two or a few people who are in some way connected: The doctor said my leg should be better in a couple of days.A couple of people objected to the proposal, but the vast majority approved of it.We'll have to wait another couple of hours for the paint to dry.She'll be retiring in a couple more years.The weather's been terrible for the last couple of days.Many economists expect unemployment to fall over the next couple of months.I'm sorry I didn't phone you, but I've been very busy over the past couple of wee

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە