برایەتى کورد و جولەکە
Saturday, 11/02/2017, 21:41
ئەوە ئاشکرایە تاکە وڵاتى دنیا کە بە شێوەیەکى ئاشکرا و چاو نەترسانە باس لە دروست بوونى دەوڵەتى سەربەخۆى کوردستان ئەکات، ئەویش ووڵاتى ئیسرائیلە،کە خۆى بە دۆست و براى کوردان دەزانێ و تاکە پاڵپشتى ڕاستەو خۆى کورد بووە لە هەموو قۆناغێکدا بە شێوەیەکى ئاشکرا پشتگیرى کوردى کردووە،وە ژمارەیەکى زۆرى کوردانى جوولەکە دانیشتووى ووڵاتى ئیسرائیلن کە کلتور و داب و نەرێتى کوردیان پاراستووە و لە هەموو قۆناغێکدا هەڵویستى خۆیان هەبووە و کورد بوونى خۆیان سەلماندووە،جا بە یاد کردنەوەى بۆنە نەتەوایەتى یەکانى کورد بێت و پشتگیرى کردنیان بووبێت لە دۆزى ڕەواى کورد،بەڵام پارتە سیاسیە ئیسلامیەکان زۆر نیگەرانن لەم دۆستایەتیەى کورد و جولەکە،چونکە لە یاساى ئیسلامیدا جولەکە بە تاکە نەتەوە دادەنرێت کە جێگەى بڕوا نین و دوژمنى هەموو مرۆڤایەتین،ئیتر بە درۆکانى خۆیان کە بۆیان هەڵبەستوون کە گوایە جولەکە لە هەوڵى داگیرکردنى هەموو دنیادایە بە نانەوەى ئاژاوە و فەسادى تێکدانى شیرازە و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان،بە شێوەى شەیتان ئاسا پێناسەیان بۆ قەومى جولەکە کردوە،کە ئەمانە هەمووى دوورە لە ڕاستیەوە و درۆیەکى شاخدارن کە جاهیلانى ئیسلام بۆ ئاینزاى جولەکەى هەڵئەبەستن،لە کاتێکدا کە وڵاتى ئیسرائیل کە وڵاتى جولەکەیە یەکێکە لە وڵاتە بە ناوبانگەکانى هەموو دنیا بۆ بوونى ئازادى و دیموکراسى و مافى مرۆڤ،جا بگرە یەکێکە لەو نەتەوەیەى کە هەموو مرۆڤایەتى قەرزاریانن چونکە لە ڕووى داهێنان و پێشکەوتن خوازییەوە پشکى شێریان بەر دەکەوێت،بەڵام زانایانى ئیسلام و بانگوازە دەنگ دڕاوەکان لە مینبەرى مزگەوتەکانەوە شاڵاو دەبەن بۆ سەر نەتەوەى ئیسرائیل و بە قسەى پڕو پووچ و بێ بنەما لە هەوڵى ناشرینکردنى جولەکەدان لاى تاکى کورد لە کاتێکدا تاکە دڵسۆزى کورد لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا وڵاتى ئیسرائیلە.
سااڵى 2014 خۆپیشاندانێک لە شارى ئۆرشەلیم لە ئیسرائیل ئەنجام درا بۆ پشتگیرى کردن لە خەڵکى باشوورى کوردستان لە دژى دەوڵەتى ئیسلامى (داعش)،خۆپیشاندەران بە هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان و ئیسرائیل پشتگیریان لە کوردستان و نەتەوەى کورد ئەکرد و،خۆپیشاندەران بە وتنەوەى سروودى ئەى ڕەقیب،پشتگیرى خۆیان لە سەربەخۆیی کوردستان دەربڕى،لە کاتێکدا کە زۆربەى دانیشتوانى هەرێمى کوردستان ئیسلامن هەر لە ژێر ناوى ئیسلامدا ئەنفال و زیندە بە چاڵ کران،هیچ دەوڵەتێکى ئیسلامى لێى نەهاتنە جواب،مێژوو سەلماندوویەتى کە ئیسلام دوژمنى سەرسەختى نەتەوەى کوردە و بۆتە نەگبەتى بۆ گەلى کوردى ستەم دیدە،بەڵام پارتە سیاسیە ئیسلامیە شڕە خۆرەکانى دەوڵەتانى ئیسلامى زۆر بە دڵسۆزانە خۆپیشاندان ڕێک دەخەن بۆ نەتەوەى عەرەبى فەلەستینى لە کاتێکدا نەتەوەى فەڵەستین کورد بە شەیتان ئەزانن و بە دوژمنى سەرسەختى هەموو ئیسلامى دادەنێن،بەسە تاکەى بە کرێ گیراوانى وڵاتانى ئیسلامى وەک و سەگ ئەڕشێنەوە بەسەر نەتەوەى ئیسرائیلدا کە تاکە خەم خۆر و دڵسۆزى گەلى کوردە لە ناوچەکەدا،ئەبێ تاکى کورد زۆر چاو کراوە و دنیا دیدە بن درک بەو ڕاستیە بکەن ،کە وڵاتى ئیسرائیل لە هەموو بارو دۆخێکدا سەلماندوویەتى تاکە پشت و پەناى گەلى کوردە،ئیتر بەسە با لە مەلا دەنگ دڕاوەکان قبوڵ نەکەین برایەتى کورد و جولەکە تێک بدەن.....بژى کورد و جولەکە...بژى کوردستان بژى ئیسرائیل....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست