بە پێى ئیسلام کورد ڕەچەڵەکى جنۆکەیە
Sunday, 05/02/2017, 8:34
بە بۆچوونى زاناو ڕابەرانى ئیسلامى کۆن و نوێ گەلى کورد بە ڕەچەڵەک جنۆکەیە، خوا وەندى گەورەش بەرگى جنۆکەیی لە بەرى باپیرە گەورەکانمان داماڵیوەو چونەتە بەرگى مرۆڤەوە.
پێناسەکردنى نەتەوەى کوردمان لە لایەن پێغەمبەرى ئیسلامەوە بەم جۆرە هاتووە:کە نەتەوەى کورد نەوەى جنۆکەن،هەروەها لەلایەن خەلیفەى دووەمیش و زۆرێک لە زانا ناسراوەکانى ئیسلام هەر بەم جۆرە باسیان لێوە کردووە کە کورد نەوەى جنۆکەیە،بە پێى ئەوەى لە سەرچاوە بڕوا پێکراوەکانى هەردوو مەزهەبە سەرەکیەکەى سوننەو شیعەدا هاتووە (کە هەر هەموویان کۆکن لەسەر ئەوەى گەلى کورد بە ڕەچەڵەک جنۆکە بوون و خواوەندى گەورە بەرگى جنۆکەى لەبەر داماڵیون)،(اهل السنة والجماعة)، کە مەلاکانى کوردستان بەشێکن لەوانە وا ئەگێڕنەوە کە خەلیفەى دووەمى ئیسلام عمرى کوڕى خەتاب فەرموویەتى: لە زارى خودى پێغەمبەرى ئیسلامەوە بیستوومە،کە گوایە کورد وەچەى جنۆکەن و خواوەند بەرگى جنۆکایەتى لێ داماڵیون،بۆیەش ناوى کوردیان لێ نراوە چونکە کە سلێمانى پێغەمبەر هیندستانى داگیرکرد،هەشتا کەنیزەکى بە دیل هێناو لە یەکێک لە دوورگەکاندا نیشتەجێى کردن،جنۆکەکان لە دەریاوە هاتنە دەر بۆیان و سێکسیان لەگەڵ کردن و سکى چل لەو کەنیزانە پڕ بوو،کاتێک پێغەمبەر سڵێمان بەمەى زانى فەرمانیدا دوور بخرێنەوە بۆ وڵاتى فارس،لەوێ چل کوڕیان بوو دواى زاوو و زێ و زۆر بوونیان،کەوتنە خراپەکارى و داوێن پیسى و جەردەیی،کاتێکیش نا ڕەزاییەتى گەیشتە دەمى پێغەمبەر سلیمان فەرمانى دا دوور بخرێنەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان بە واتاى عەرەبى فەرمووى(اکردهم)،لەوەوە ناونران کورد،ئەمەش لە (محاضرات الادبائى الراغب الاصفهاني)دا هاتووە-لاپەڕە 160)،ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ کتێبى (الکافى)کە بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوە ئایینیەکانى شیعە مەزهەبەکان ئەژمار دەکرێت و شیعەکان گرنگییەکى زۆرى پێ ئەدەن،ئەوا بۆما دەرئەکەوێت کە کورد لەو کتێبەدا وەها پێناسە کراوە کە بە ڕەچەڵەک جۆرێکن لە جنۆکە و دورن لەوەى مرۆڤ بن،کلینى لە الکافیداو لە زمانى ابى الربیع الشامییەوە ئەڵێت:لە ربى عبدالله،سڵاوى خوداى لێ بێت لێم پرسیو وتم(نەتەوەیەک لە لامانن پێیان ئەڵێن کورد،کڕین و فرۆشتنمان لەگەڵدا ئەکەن و تێکەڵاومان ئەبن،لە وەڵامدا فەرمووى ئەى باوکى ربیع تێکەڵاوییان مەکەن،چونکە ئەو کوردانە جۆرێکن لە جنۆکە،خواوەندى گەورە بەرگى جنۆکەیی لێ داماڵیون،ئەمەش لە (الکافى 158-5و رياض المسائلى على طباطبائى ج 1لاپەڕە 520 و جوهر الکلامى شیخ جواهیرى ج-3لاپەڕە116و چەند سەرچاوەیەکى دیکەدا هاتووە لەوەشدا نەوەستاون بەڵکو کاریان گەیاندۆتە ئەوەى کە گەلى کوردیان بە بودەڵەییو بێ نرخ و سوکیو پلە هەرە نزمەکانى ناو کۆمەڵ پێناسە کردووە،وەک چۆن الگوسى ئەڵێت:(دەبێت دوور بکەونەوە لە مامەڵە کردن لەگەڵ ئەوانەى پاشەڵ پیس و لادەر و ڕەوشت نزمن و تەنها تێکەڵى ئەوانە بکەن کە لە خێر و چاکەدا پەروەردە کراون و بە هیچ شێوەیەک تێکەڵاوى کوردەکان مەبن و لێیان دوور بکەونەوە و کڕین و فرۆشتن و ژن و ژن خوازیان لە گەڵدا مەکەن،ئەمانەش هەمووى لە (النهایە ى شیخ التوسى)لە لاپەڕە 373 دا هاتووە،ابن الحلیش بە هەمان شێوە کڕین و فرۆشتن و ژن و ژن خوازى و تێکەڵاویکردنى لە گەڵ کوردەکان قەدەغە کردووە.
ئا ئەمەیە دەستى حورمەتى ئیسلام و سەردار و زانایانى ئیسلام کە بە سەر سەرى کوردیاندا هێناوە،ئاوەهاش مەلا و زانا ئیسلامییە کوردەکان و برایانى بزووتنەوە و کۆمەڵ و یەکگرتوو بوونەتە سوورى بەر لەشکرى وەههابیە دەرپێ کورت و مرۆڤ کوژەکان،ئەگەر یەک تۆز جورئەت و هەستى نەتەوایەتیتان هەیە دەنگ هەڵبڕن و بڵێن ئێمەى کورد جنۆکە نین و مرۆڤین،لەو بڕوایەدام ئەگەر بشیان ووتایە نەتەوەى کورد بە ڕەچەڵەک گوێ درێژە هەر قبوڵتان ئەبوو و بێ دەنگ ئەبوون لە ئاستیاندا،چونکە ئێوە کاسە لێس و جاش و بە کرێ گیراوانى ووڵاتانى ئیسلامییە تووند ڕەوەکانن کە بنەماى دروست بوونى تیرۆرن لە تەواوى دنیادا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست