کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەشى سێهەم:هاتنى سوپاى ئیسلام بۆ کوردستان

Thursday, 02/02/2017, 23:21


پاش ئەوەى لە شەڕى نا بەرامبەرەى هەولێردا،بە هەزارەها لاوى کورد کوژراو خەڵتانى خوێن بوو،پاشا چاتلیسیش بە دەستى زرارى بن ازور بە نێزەکێکى ژەهراوى سنگى لەتکراو کوژرا،بەڵام لە سوپاى داگیرکەرى عەرەبى موسوڵمانان تەنها 900 سەرباز کوژرا،کوژراوەکانیان هەر لە جێگەى خۆیاندا ناشت دوا بە دواى ئەم شەڕە خالیدى کوڕى وەلید ڕووى کردە عبداللە جندلى پێى ووت سوپایەک بەرە و بڕۆ بۆ(ئەرمۆتە)ئەرمۆتە دێیەکە لە نزیک شارى کۆیە کاتێ عبداللە جندلى بەڕێکەوت بە خۆى و سوپاکەیەوە،دەگەیشتنە هەر گوند و دیهاتێک تاڵانیان دەکردوو قەتڵ و عامیان دەکردن،سوپاى ئیسلامى داگیرکەر زۆر دڵخۆش بوون بە کۆکردنەوەى ئەو هەموو مەڕو ماڵاتە،بەڵام پیاوانى ئاواییەکان بە نهێنى دێکانى خۆیان بە جێهێشتبوو،چبوونە کەمینەوە بۆ سوپاى ئیسلامى داگیرکەر،توانیان هێزێکى باش دروست بکەن و گەمارۆى سوپاکەى عبداللە جندلى بدەن پاش شەڕێکى گەورەى دەستەو یەخە کوردەکان توانیان عبداللە جندلى بکوژن،سوپاکەشى تەفروتونا بکەن،تاڵانیەکانیشیان لێ بسێننەوە،هەواڵى کوشتنى عبداللە جندلى و لە ناوچوونى سوپاکەى گەشتە خالیدى کوڕى وەلید ئەویش بەشێک لە سوپاکەى کۆ کردەوەو لە هەولێر ڕوى کردە ئەرمۆتە،لە پاش ڕۆژو نیوێک گەیشتنە ئەرمۆتە،خالید کەوتە تۆڵە سەندنەوە لەو ئاواییانەى کە عبداللە جندلى و سوپاکەیان لەناو بردوە،خالید سوێندى خوارد ووتى دەبێ هەموویان بکوژرێن تا ببن بە پەند بۆ ئەوانەى دێنە سەر ڕێگاى سەربازەکانمان ئەوە بوو هەموو ئاواییەکانیان تاڵانکردو هەموو پیاوەکانیشیان سەربڕى،پاشان لە نزیک گوندى ئەرمۆتە سوپاکەى خالید خێوەتیان هەڵداو بە چوار دەورى ئەرمۆتە دیوارى بەردى بەهێز هەبوو ژمارەیەکى زۆر لە گاوران و پاڵەوانانى کوردى زەردەشتى گوێیان لە دەنگى سەربازەکانى سوپاى ئیسلامى داگیرکەر بوو،کەوتنە جنێودان پێیان و ئەوانیش بە هەمان شێوە عبدالرحمانى کوڕى ئەبو بەکرى سدیق دەڵێت جنێوەدابوین خۆمان ئامادە کرد بۆ شەڕێکى گەورە ئێمەش هەر بۆ ئەوە هاتبوین.
لە خۆ ئامادە کردندا بوون بۆ شەڕ سوپاى ئیسلام عبدالرحمان دەڵێت لە ناکاو بینیمان قەشەیەک لە لایەن کافرەکانەوە هات کڵاوێکى سورى لە سەردا بوو بە سوارى ئێسترێکەوە بوو لە دوورەوە هاوارى کرد بە زمانی عەرەبیەکى زۆرباش،زۆرمان بە لاوە سەیر بوو کوردێک ئەتوانێت بە عەرەبى قسە بکات هاوارى کرد قەومى عەرەب کێ سەرکردەتانە سوپا سالارتانە با بێتە پێشەوە قسەى لەگەڵ بکەم،دەست بەجێ خالید چووە پێشەوە لێى وتى من سەرکردەیانم،قەشە پێى ووت هەتا ئێستا هیچ پاشایەک نەیوێراوە بێتە وڵاتى ئێمەو شەڕمان لەگەڵدا بکات،بەڵام لەبەر ئەوەى لە جێگایەکى دوورەوە هاتوون لە بەر خاترى خوا شتێکتان دەدەینێ کە بیخۆن،بڕۆن لێرە ئەگینا تووشى شەڕێکى سەخت دەبن لەگەڵماندا،خالید لە وەڵامدا ووتى ووڵاتى کورد لە فارس و ڕۆم زیاتر نییە،کۆتایى بە قسەکانیان هات و قەشە گەڕایەوە بۆ لاى پاشاکەى کە ناوى پتروسى کوڕى کرباش بوو،قەشە قسەکانى خالیدى گێڕایەوە بۆ پاشا بتروس ئەویش زۆر تووڕە بوو یەکسەر سوپاى ئامادەکرد بەرەو ڕووى موسوڵمانان هێرشى برد،خالید هاوارى کرد ئەى موسوڵمانان ئێمە ئەگەر بکوژرێین باغ و باغات و حۆریەکانى بەهەشت چاوەڕێمانن،ئەوانیش دەتۆپن دەچنە جەهەنم،دوا بە دواى ئەم قسانە هەردوو سوپاکە تێک ڕژان شەڕێکى گەورە قەوما ڕۆژى حەشر هەستا ڕۆژى ڕووناک تاریک بوو لە تەپوتۆزى پێى ئەسپەکان،هاوار هاوارى دەستوقاچ بڕاوەکان گوێى کەڕ دەکرد،چەندەها ئەسپ بەبێ سوار لەوێ دەسوڕانەوە ئەو ڕۆژە هەتا ئێوارە شەڕ بەردەوام بوو،خالیدى کوڕى وەلید توانى زەفەر بەرێت بە پاشا پترس لە دوورەوە بە ڕمێک بیکوژێت،بە مردنى پاشا ورەى سەربازەکان ڕووخا گەڕانەوە ناو قەڵاکە خۆیان ئامادە کردەوە بۆ ڕۆژى دوایی،براکەى پترس کە ناوى برابرى بو شەڕى دەسپێکردەوە شەڕ بەردەوام بوو کۆمەڵێکى زۆر لەهەر دوولا کوژرا دوایی زرار کوڕى ئەزوەر توانى برابرى بکوژێت سوپاى کوردان هەڵهاتن و چونەوە ناو قەڵاى ئەرمۆتە،بەڵام موسوڵمانەکان نەیانتوانى قەڵاکە بگرن دەڵێن لەو شەڕەدا 7000هەزار کورد کوژران بەڵام مێژوو نوسەکە باسى کوژراوە موسوڵمانە عەرەبەکان ناکات 800کەس بە ئەسیرى دەبەنە بەردەم خالیدى کوڕى وەلید ئەویش پێ یان دەڵێت یان موسوڵمان بن یان جزیە،ئەوانیش ڕازى نابن خالیدیش دەڵێت لە سەریان بدەن ئەوانیش هەموویان سەر دەبڕن،ئەمەیە نمونەى سەحابەکانى پێغەمبەر کە چی یان دەرهەق بە گەلەکەمان کردوە،بە داخەوە ئێستاش زۆرێک لە خەڵکى گومانى لەم مێژووە هەیە بەڵام هەمووى بێً دەسکارى کردن لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانى ئیسلام دەرهاتووە،بۆ دڵنیا بوونى خۆتان دەتوانن بگەڕێنن و خۆتان ڕاستیەکان ببینن....
چاوەڕوانى بەشى چوارەم بن.........
سةرضاوة(المصدر):رجال حول الرسول,خالد محمد خالد بيروت:دار الفكر ص 528-531

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە